سەنتەری توێژینەوەی «مەلای گەورە» سەر بە راگرایەتیی سەنتەرەكانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانكۆی كۆیە، دیداری زانستیی «ژنان لەڕێگەی ئازادی و هۆشیاریدا»ی بەڕێوەبرد.
لە دیدارەكەدا، كە دوێنێ بەئامادەبوونی پ.ی.د.محەمەد حەسیب سەرۆكی زانكۆی كۆیە، كوردۆ عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی كۆیە بەڕێوەچوو، پ.د.نالی جواد سەرۆكی بەشی سەنتەری توێژینەوەی مەلای گەورە، لە وتەیەكدا مەبەست و ئامانجی دیدارەكەی روونكردەوە.
دیدارەكە چەند پانێلێكی لەخۆدەگرت، كە بریتی بوون لە«رەهەندە یاسایی و دەروونییەكانی توندوتیژیی دژی ژنان. هۆشیاریی ژن، رێگایەك بۆ كەمبوونەوەی توندوتیژی».
سەرچاوە : کوردستانی نوێ