رێنماییه‌كانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵن وه‌كو (تۆنی مۆریسۆن و گابریل گارسیا ماركیز) هه‌میشه شایانی ئه‌وه‌یه هه‌ر وه‌كوخۆی په‌یڕه‌وبكرێن.
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌شت له‌باشترین رێنماییه‌كانی ئه‌و نووسه‌رانه سه‌باره‌ت به‌نووسین بخه‌ینه‌ڕوو:
1-زمانێكی مردوو به‌كارمه‌هێنه:
تۆنی مۆریسۆن له ساڵی 1993دا له‌میانه‌ی وته‌كه‌یدا له‌ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا باسی زمانێكی مردوو ده‌كات كه رێگریی له‌بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی و هێزی ویژدان ده‌كات و توانا مرۆڤاییهتییهكان سه‌ركوت ده‌كات به‌راورد به‌زمانێك كه به‌چاودێری و وشیاری به‌كاردێت . هاوكات له‌میانه‌ی قسه‌یه‌كدا مۆریسۆن هه‌ردوو زمانی جه‌نده‌ر و ره‌گه‌ز په‌رستی به‌دووجۆر له‌جۆره‌كانی شێوازی یه‌كه‌م له‌زمان پۆڵین ده‌كات، ئه‌م جۆره زمانه سیاسه‌تێكی تۆكمه په‌یڕه‌و ده‌كات به‌رێگریكردن له هه‌موو زانیاری و زانستێكی تازه و هاننه‌دانی هیچ جۆره ئاڵوگۆڕكردنی بیر‌و رایه‌ك.
له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌یدا مۆریسۆن رێنوێنیمان ده‌كات كه‌چۆن زمانی مردوو بهكارنههێنیین لهنووسینهكانماندا و ده‌ڵێت:
«زمان ناتوانێت هه‌موو ئه‌و ئاواتانه‌ی كه له‌سه‌ری بنیاتنراوه له‌ژیاندا بۆ هه‌تا هه‌تایه بێنێته‌دی. هه‌رگیز ناتوانێت رێگری له كۆیلایه‌تی و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و جه‌نگ بكات .هه‌روه‌ها زمان هیچی پێناكرێت به‌رامبه‌ر دیكتاتۆر. به‌ڵكو زمان جه‌خت ده‌خاته‌سه‌ر لێهاتوویی له‌ده‌ربڕیندا به شێوه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر ستایشكراو، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مۆریسۆن پێشنیازی ده‌كات ئه‌وه‌یه باشتر وایه بگه‌یته بابه‌ته مه‌زنه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت هه‌موو شتێك بڵێیت، ته‌نها ئه‌و چیرۆكه راسته‌قینه‌یه بڵێ كه به‌لای خۆته‌وه زۆر گرنگه ئه‌و چیرۆكه‌ی كه نهێنی و بابه‌ت و بیرۆكه ئاشكرا ده‌كات به‌لای تۆوه گرنگن.
2- ده‌سته‌واژه و لێكچواندنێكی راسته‌قینه به‌كار بهێنه:
شاعیری پۆڵه‌ندی (شیمبۆڕسكا) كه لەساڵی 1996دا بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی له گۆشهكهیدا تایبه‌ت به‌ڕێنمایی نووسه‌ران له رۆژنامه‌ی (ژیانی ئه‌ده‌بی پۆڵه‌ندی) ده‌ڵێت:
«ئێوه وا خۆتان راهێناوه كه كۆمه‌ڵێك وشه‌ی قه‌به و زه‌ق بئاخننه نێو سێ شیعری كورته‌وه و له‌یادتان چووه كه به‌درێژایی ژیانتان شیعر ده‌نووسن هاوكات كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك هه‌ن وه‌كو (دیرۆك، راستگۆیی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری) ئه‌م وشانه به‌خۆڕایی به‌ده‌ستنایه‌ن، به‌ڵكو خوێنیان له‌پێناودا ده‌ڕژێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ناتوانرێت به درۆ گوزارشتیان لێبكرێت.
ئه‌م رێنماییه په‌یوه‌سته بهڕێنماییهكهی(مۆریسۆن)ه‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه چه‌ند سوودێكی لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆ نموونه بابه‌ته مه‌زن و مێژووییه‌كان به باشترین شێوه گوازراونه‌ته‌وه و چیرۆكیان لێ دروستكراوه به به‌كارهێنانی هه‌رچی ده‌سته‌واژه‌ی روون و تایبه‌ته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ستایش بكرێت به كه‌سایه‌تییه‌كدا كه عاشقی ئازادییه. هه‌روه‌ها باسكردنی ئه‌زموونی كه‌سایه‌تییه‌ك ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی ئازادی ده‌رده‌خات، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكی خوێندنه‌وه‌ی ویژدانی زیاتر ده‌به‌خشیت به‌خوێنه‌ران.
3- نه‌خشه‌ی چه‌ند چیرۆكێك له‌مێشكتدا بكێشه:
نووسه‌ری كه‌نه‌دی (ئه‌لیس مۆنرۆ) كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبڵی 2013 یه به‌شێكی زۆری ژیانی بۆ نووسینی كورته چیرۆك ته‌رخانكردووه سه‌باره‌ت به نه‌خشاندن و گرێچنی چیرۆكه‌كانی ده‌ڵێت:
پێش ده‌ستپێكردن به چیرۆكه‌كانم ئاشناییهتییهكی زۆرم له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت، چونكه ئه‌و ده‌مه‌ی كاتم نابێت بۆ نووسین چیرۆكه‌كان له‌نێو مێشكمدا كۆده‌بنه‌وه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه كارده‌كه‌ن به‌شیوه‌یه‌ك كه ده‌ست به نووسین ده‌كه‌م هه‌ستده‌كه‌م زۆر به‌قووڵی رۆچوومهته ناویان. له‌وه‌ش زیاتر ده‌توانم پێت بڵێم تۆی نووسه‌ر ده‌توانیت له‌لای خۆته‌وه ئامێرێكی تۆماركردنی ده‌نگ دابنێیت تاوه‌كو چیرۆكه‌كانی ناومێشكت تۆمار بكه‌یت یاخود ده‌توانیت ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی نێو ئامێری ته‌له‌فۆنه زیره‌كه‌كه‌ت به‌كاربهێنیت بۆ تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و بیرۆكه و تێبینیانه‌ی كه به‌مێشكتدا دێت سه‌باره‌ت بهچیرۆكهكهت یاخود سه‌باره‌ت به رۆمانه‌كه‌ت. ئه‌م رێگه‌یه‌ش یارمه‌تیت ده‌دات كه داهێنه‌ر بیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاتی نووسینیشت كه‌م بێت.
4- بخوێنه‌ره‌وه و نه‌خشه‌ی فراوان بۆ نووسینه‌كانت بكێشه:
شاعیر و نووسه‌ری شانۆیی نه‌یجیری ۆڵ سۆینكا كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبڵی 1986ه له‌چاوپێكه‌وتنێكدا باس له كاریگه‌ری خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر نووسینه‌كانی ده‌كات:
(به‌شێوه‌یه‌كی هێجگار به‌رفراوان له‌نێو دنیای ئه‌ده‌بی جیهانیدا خوێندوومه‌ته‌وه: ئه‌ده‌بی ئه‌وروپا، ئاسیا، ئه‌مریكا، به چه‌ند وشه‌یه‌كی تر من ناتوانم هه‌وڵبده‌م و هه‌وڵیش ناده‌م دیاری بكه‌م لووتكه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی له‌كوێدایه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌دووری هه‌یه له‌نێوان ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كاندا كه زۆركه‌س خه‌ریكه ئه‌وه‌یان له‌یاد ده‌چێت هه‌ركاتێك واتای ده‌سته‌واژه‌یه‌ك یاخود فۆرمێكی په‌یوه‌ندی بدۆزمه‌وه خوێنه‌ره بهردهوامهكانم دوورناخاته‌وه، هه‌رگیز به‌مه‌به‌ست كاره‌كانم پڕ ناكه‌مه‌وه به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بیانی تا كاره‌كانم قبووڵكراو ده‌بێت.
ئه‌وه راسته بۆ ئه‌وه‌ی بنووسیت پێویسته زۆر بخوێنیته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی جیاواز ده‌بێته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی نووسینه‌كه‌ی خۆت، به‌ڵام پێویسته به‌وریاییه‌وه ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌ڵبژێریت كه كورتكراوهكانیان ده‌خوێنیته‌وه چونكه پێویسته له‌كۆتاییدا رۆمانه‌كه‌ت چیرۆكی داڕێژراوی خۆت بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی كۆكراوه‌یه‌كی پارچه پارچه‌ی چه‌ند كارێكی دی بێت.
5- خوێنه‌رانت رابهێنه باوه‌ڕ بهنووسینهكهت بهێنن:
ماركیز كه 1982 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت. هاوكات نووسه‌ری رۆمانه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌كو (سه‌د ساڵ ته‌نیایی) و رۆژنامه‌نووس بووه، سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان رۆژنامه‌نووسی و ئه‌ده‌ب ده‌ڵێت:
له رۆژنامه‌نووسیدا ته‌نها یه‌ك راستی خوازراو كۆی كاره‌كه سنووردار ده‌كات، به‌ڵام له ئه‌ده‌بدا ته‌نها یه‌ك بابه‌تی راست ره‌وایه‌تی به‌كۆی كاره‌كه ده‌به‌خشێت ئه‌مه ته‌نها جیاوازییه‌كه‌یه، ئه‌م خاڵه په‌یوه‌سته به‌پابه‌ندبوونی نووسه‌ره‌كه‌وه بۆ نموونه رۆماننووسێك ده‌توانێت هه‌رچییه‌كی مه‌به‌ست بێت بیكات به‌ومه‌رجه‌ی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت وا له نووسه‌ره‌كانی بكات باوه‌ڕی پێبكه‌ن، ئه‌م رسته‌یه‌ی دوایی خاڵی سه‌ره‌كییه له جیاوازی بابه‌ته‌كه‌دا.
بۆنموونه ئه‌گه‌ر تۆ رۆمانێكی راسته‌قینه بنووسیت له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا له له‌نده‌ن روویدابێت یاخود رۆمانێكی خه‌یاڵی زانستی بنووسیت كه له نشینگه‌یه‌ك له هه‌ساره‌یه‌ك روویدا بێت گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند كاره‌كته‌رێكی باوه‌ڕپێكراو دروست بكه‌یت خاوه‌نی ئامانجی راسته‌قینه و هانده‌ربن.
دواجار كاریگه‌ری زۆری دۆخ وچوارجێوهی رۆمانه‌كه‌ت هه‌روه‌ها شڵه‌ژان و ئاڵۆزییه راسته‌قینه‌كان، ئه‌مانه ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ن كه‌وا لهنووسینهكهت ده‌كه‌ن باوه‌ڕ پێكراو و جێگای متمانه‌بێت.
6- زیاده‌ڕۆیی مه‌كه لهجهخت خستنه‌سه‌ر ئامانجی كۆتایی نووسینه‌كه‌ت:
له‌كۆی هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ی نووسه‌ران سه‌باره‌ت به‌نووسین رێنماییه‌كانی نووسه‌ری ئه‌مریكی (جۆن شتاینبیك) وه‌كو یه‌كێك له‌باشترین رێنماییه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت، له ژماره‌ی پایزی ساڵی 1975ی گۆڤاری (پاریس ریڤیو) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و شتاینبیك ده‌ڵێت : واز له‌و بیرۆكه‌یه بهێنه كه خه‌ریكی به‌ره‌و كۆتایی كاره‌كه‌ت ده‌چیت و ته‌واوی ده‌كه‌یت وده‌ست له بیرۆكه‌ی 400 لاپه‌ڕه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبگره به‌ڵكو رۆژانه ته‌نها یه‌ك لاپهڕهبنووسه. ئه‌م هه‌نگاوه هاوكاریت ده‌كات بگه‌یته كۆتایی كاره‌كه‌ت و له‌دواجاردا زۆرسه‌رسام ده‌بیت به ئه‌نجامی كۆتایی كاره‌كه‌ت، زۆر به‌ئاسانی هه‌ست به هیلاكییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به ته‌نها جه‌خت لهوهبكهیتهوه كه‌ی رۆمانه‌كه‌ت كۆتایی پێدێت له‌جیاتی ئه‌وه جه‌خت بخه‌ره‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستتدایه و به‌رهه‌مت هێناوه.
ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ك لاپهڕهبنووسهكه ده‌كاته یه‌ك لاپه‌ڕه زیاتر له‌وه‌ی دوێنێ هه‌تبووه و نووسیوته، پاشان سبه‌ینێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی دی بنووسه، له‌م شێوازه له‌نووسین به‌رده‌وامبه‌و ته‌واوی بكه، ده‌بینیت كه ژماره‌ی لاپهڕهكانت رۆژانهخۆشبهختانه زیادده‌كات تاوه‌كو ده‌گه‌یته كۆتایی كاره‌كه‌ت.
7- دڵنیایی له نووسینی رۆژانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێته‌مایه‌ی (ئیلهام) به‌خشین:
نووسه‌ری به‌ناوبانگی پیرۆ، ماریۆ بارگاس یۆسا خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی 2010 كه زیاد له سی رۆمان و چه‌ندین شانۆیی و وتاری بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی (پاریس ریڤیودا) سه‌باره‌ت به پارێزگاری كردن له هێنانه‌كایه‌ی بیرۆكه‌ی نووسین ده‌ڵێت:
«ئه‌گه‌ر دانیشتمایه له‌چاوه‌ڕوانی چركه‌كانی سروش هه‌رگیز یه‌ك كتێبم ته‌واو نه‌ده‌كرد، سروش به‌لای منه‌وه له ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی خۆمه‌وه بۆ نووسین هاتووه.
بۆیه تۆش خشته‌یه‌ك بۆ نووسین دابنێ، زۆر به‌رێكوپێكی تا ده‌توانیت پیاده‌ی بكه، به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وامی نووسینه‌كانت ده‌پارێزیت، هاوكات به‌سه‌ربردنی كاته‌كانت له‌گه‌ڵ خۆتدا هاوكاریت ده‌كات كه ببیته‌خاوه‌نی شه‌پۆلێكی جێگیر له بیرۆكه‌ی نووسینی رۆمان و چیرۆك.
8- بنووسه تا به‌رده‌وام بیت له‌په‌یوه‌ندیدا:
نووسه‌ری كه‌نه‌دی، ئه‌مریكی مه‌زن (سۆڵ بێڵۆ) خاوه‌نی نۆبڵی ساڵی 1976، خاوه‌نی 14 رۆمان و نۆڤڵێتی بڵاوكراوه‌یه زۆر به‌جوانی په‌یوه‌ندی نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ری باسكردووه و ده‌ڵێت:
كاتێك تۆ لاپه‌ڕه‌كانی رۆمانێك ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وا ده‌چیته نێو په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌كه‌یدا و به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا گوێت له ده‌نگێكی یاخود زمانێكی میوزك ئامێزی شاراوه ده‌بیت له‌ژێر وشه نووسراوه‌كانه‌وه. هاوكات ئه‌و ده‌نگه مۆری تایبه‌تی و كه‌سێتی خودی نووسه‌ره‌كه و رۆحی خۆیه‌تی وه‌كو نووسه‌رێك. ئه‌م جۆره نووسه‌ره خاوه‌نی هێزێكی زاڵبوونه به‌سه‌ر خه‌یاڵ رۆشتن و دابه‌شبوونی بیری خوێنه‌ردا و كاره‌كانی دووره له نائارامی و نیگه‌رانی، هه‌روه‌ها دووره له‌دۆخی په‌رشوبڵاوی .ئه‌و جۆره نووسه‌ره (پیاوبێت یاخود ژن) ده‌توانێت بابه‌تێكی كۆكراوه‌ی یه‌كگرتوومان پێشكه‌ش بكات و به‌ره‌و دۆخێكی سهرنجراكێشمان به‌رێت كه پێویسته و خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌زیان له‌م شێوه نووسینه‌یه.
ماریا پۆپۆڤا كه‌یه‌كێكه له نووسه‌ره ههرهنایابهكانی كۆكه‌ره‌وه و پارێزگاری به‌رهه‌مه هزرییه‌كانی نووسه‌رانی دیكه. باس له‌وه ده‌كات بۆجی رێنماییه‌كانی (بێڵۆ) به‌سووده و نزیكه له نووسینی ئه‌مڕۆ و ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه، ده‌ڵێت:
چه‌ند ناخ هه‌ژێنه رێنماییه‌كانی بێڵۆ له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا پیاده‌بكه‌ین، له‌كاتێكدا وا ده‌رده‌كه‌وێت خه‌ڵكی هۆگری بینینی ڤیدیۆی پشیله‌كان بن و ده‌نگی نووسه‌ره‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌فه‌كراون له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی بابه‌ته‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ئێمهبهرهو رووی پێكهاته‌ی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌می نووسه‌رانی خاوه‌ن باخه‌كانی خه‌یاڵی به‌رزه‌فڕ ده‌بین ئه‌و كاته هه‌سته‌كانمان ئاوێته‌ی ئه‌و نووسه‌رانه ده‌بن. هه‌ر وه‌كو چۆن هه‌ردوو بێڵۆ و پاڤۆڤا پێشنیاری دەکەن تۆی نووسه‌ر بنووسه تا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوێنهرانتدا دروست بكه‌یت، به‌ڕوونی بۆیان ده‌ربخه خۆت و كاره‌كته‌ره‌كانی نێو نووسینه‌كه‌ت چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ی خواستیان زۆر له‌سه‌ره پێویستیان بهسهرنجڕاكێشان وبزواندن و پێكهاتهباشهكانی چیرۆكێكی باشه. هه‌ركاتێك دیده تایبه‌ت و ده‌گمه‌نه‌كان و میزاجی خۆتت داڕشت و به‌تاڵ كرده‌وه لهنووسینهكانتدا ئه‌وا ده‌توانیت په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا هه‌بێت به‌بێ دروستكردنی گرێچنێكی زۆر هیلاككهر یاخود به‌كارهێنانی باشترین شێوازی نووسین له‌جیهاندا .هاوكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی دی سهردهمهكهتدا ببه‌سته تا بتوانیت په‌ره بهنووسینهكانت بده‌یت له‌رێگای ئاڵوگۆڕكردنی بۆچووكهكانی نووسینه‌وه.
ئا لە ئینگلیزییەوە: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
2022-05-19
سەرچاوە: knwe