23ی نیسانی هه‌موو ساڵێك رۆژی جیهانیی كتێبه و له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕۆژه به‌بێ هیچ یادكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
23ی نیسانی هه‌موو ساڵێك، رۆژی جیهانیی كتێبه، ئه‌و رۆژه‌ی كه دروشمی كتێب و خوێنده‌واری بۆ هه‌مووان به‌رز ده‌كرێته‌وه، دیاری كردنی ئه‌م رۆژه، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یۆنسیكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1995 كه ناوی نا ڕۆژی "جیهانی كتێب" و خستیه ڕۆژژمێری خۆیه‌وه.
دانانی ئه‌و به‌رواره، هاوكاته له‌گه‌ڵ له‌دایكبوون و كۆچی دوایی هه‌ندێك له نووسه‌رانی به‌ناوبانگی جیهان له‌وانه (ویلیا‌م شكسپیر و میگۆئێل سروانتێس و مۆریس درۆیۆن و هالدۆو ك. لاكسنس و ڤلادیمێر نابۆكۆڤ و جۆزێب بلاو مانوێل میخا).
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه كراون، ئامانجی یونسكۆ له دیاركردنی ئه‌م ڕۆژه تایبه‌ته بۆ نووسه‌ران و كتێبه‌كانیان مایه‌ی دڵخۆشی بوو، به‌تایبه‌ت بۆ پاراستنی ماف و كۆپی نه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ساڵانه له وڵاتانی دنیا و هه‌رێمی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر و به‌خشینه‌وه‌ی كتێب و كردنه دیاری، به‌ڵام ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان هیچ چالاكییه‌ك به‌رێوه نه‌چووه.
به‌پێی قسه‌ی نووسه‌رانی كوردستان، ئێسته كتێب له گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌دایه، چونكه جگه له‌وه‌ی چاپكراو زۆرن، به‌ڵام تا دێت خوێنه‌ر روو به كه‌می ده‌كات كه هۆكار بووه كتێبخانه‌كانی كوردستان به‌چۆڵی بمێننه‌وه.
سەرچاوە: wishe