دەسەڵاتی کوردی دەوڵەتی کوردیان لەناوبرد...

حەسەن عەلەویی گه‌وره‌ ڕوناکبیری عێراق ده‌ڵێت به‌ كوردەکانم ووت :-
تێبگەن ئێوە نابنە دوبەی، دوبەی بە کەڵکی ئێوە نایەت.

 مۆبایل و مۆڵتان بۆ چییە؟

داهاتووی ئێوە مەڕ و بزن و گەنم و جۆ و کشتوکاڵە.

خوا هەموو شتێکی بە ئێوە داوە سامان و سەروەتان لە دبی زۆر ترە جەخت بکەنە سەر یەکبوون وە هەنگاو بەرەو  دەوڵەتداری بنێن.

ده‌شڵێت ووتم :-
( ٥٠٠ ) ساڵ بەسەر جەنگی چاڵدێراندا تێپەریووە بەڵام چاڵدێران هەر ماوە و کەچی ئێوە خەوتوون و قاچەکانتان هێشتا بەبەر خۆرەوەیە ...
هەر خەریکی حیزبایەتی و ناوچەگەریین بۆچی بەسەر هەولێر و سلێمانی دا ، دابەش بوون .
بۆ ئه‌وه‌نده‌ په‌رته‌وازه‌ن ؟
ئێوه‌ ٥٠٠ ساڵ دواکەوتن لە دروستکردنی دەوڵەت .
کاتێک عوسمانی رووخا ئێوە لە کوێ بوون ؟
ئەی ساڵی 1991؟
ئەی لە ٢٠٠٣ کە عێراق ڕووخا ئێوە له‌ كوێ بوون ؟
ئێوە دەوڵەتتان پێ ئەدەن ، بەڵام خۆتان لێی ڕائەكەن !
کورد بە دۆخی ڕەتکردنەوەی یەكتڕ رازییە و گرێی مێژووی بۆ ناکرێتەوە لە جیاتی دەوڵەت داوای پارەتان کرد لە برێمەر .

ئێوە دوای 1991 دەسەڵاتتان دروستکرد نەک دەوڵەت .دەسەڵاتی اسلامی و یەکێتی و پارتی.
ئەوە هەڵەی ئێوەیە بوو ...
جارێکی تریش دووبارەتان کردەوە . دەسەڵاتیش بەبێ دەوڵەت وەک شێری برسی وایە .
دەسەڵاتێکی وەها هەموو شتێ دەخوات و لوشی دەدات ،
بۆیە دەسەڵاتی کورد دەوڵەتی خۆی خوارد ..!