تۆڕی هەواڵی بی بی سی،
لیستی ناوی 100 ژنە کاریگەرەکەی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، کە ناوی دوو کچە کوردیشی لەخۆی گرتووە.
ئاوێنە: لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا تۆڕی هەواڵی بی بی سی، لیستی ناوی 100 ژن رادەگەیەنێت کە بە هەوڵ و چالاکی و کارەکانیان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان دروستکردووە.
بۆ ئەمساڵیش لیستەکەی راگەیاند کە ناوی هەردوو چالاکوانی کورد نادییە موراد و ژینا مودەڕیس گۆرجیشی تێدایە.
نادیە موراد چالاکوانی ئێزدی، لە دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، لەلایەن ئەو گروپەوە رفێندرا و دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک توانی خۆی دەربازبکات و چیرۆکەکەی بگەیەنێتە جیهان ببێتە یەکێک لە داکۆکیکارانی مافی ژنان و ژنانی ئێزدی بە تایبەتی.
بەهۆی ئەو هەوڵ و کارانەی لەدوای دەربازبوونی ئەنجامیداون، ساڵی رابردوو نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.
ژینا مودەڕیس گۆرجی رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە کاری بۆ بەرگریی لە مافەکانی ژنان دەکرد.
لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی جووڵانەوەکانی (ژن، ژیان، ئازادی)، ئەم چالاکوانە چەند جارێک دەستگیرکرا تا دوایین جار بە بڕیاری دادگا بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا و لە ئێستادا لە رۆژەکانی سزاکەی لە زیندان بەسەردەبات.
سەرچاوە : ئاوێنە