دوای هێرشەکانی 11ی ئەیلول...

دوای هێرشەکانی 11ی ئەیلول، کۆمپانیایەک کە ئۆفیسەکانی لە ناوەندی بازرگانی جیهانیدا هەبوو، بانگهێشتی کارگێڕ و کارمەندەکانی کرد کە بە چ هۆکارێک لە هێرشەکە ڕزگاریان بوو، بۆ ئەوەی ئەزموونەکانیان بەیەکەوە باس بکەن!
خەڵک بە هۆکاری بچووک لە ژیاندا مابوون وردەکاری بچووکی وەک ئەمانە بوون:
- بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک دواکەوت، چونکە یەکەم ڕۆژی باخچەی منداڵانی کوڕەکەی بوو.
- ژنێک دواکەوت چونکە زەنگی کاتژمێرەکەی لە کاتی خۆیدا لێی نەدا.
- کەسێک دواکەوت بەهۆی ئەوەی لەسەر ئەو ڕێگایە گیری خواردووە کە ڕووداوێکی تێدا ڕوویدابوو.
- یەکێکی دیکە لە رزگاربووەکان پاسەکەی لەدەستدابوو.
- کەسێک خواردنی بەخۆیا ڕشتبوو پێویستی بە کات بوو بۆ جلوبەرگەکانی گۆڕێ.
- کەسێک کێشەی ئۆتۆمبێلەکەی هەبوو کە ستارتی نەدەکرد.
- یەکێکی تر چرکەیەک پێش هاتنەدەرەوە گەڕایەوە بۆ ئەوەی وەڵامی تەلەفۆنەکە بداتەوە.
- یەکێکی کە منداڵ یان بوو!
- یەکێکی تریان تەکسی دەست نەکەوت.
بەڵام سەرنجڕاکێشترین چیرۆک چیرۆکی پیاوێک بوو کە ئەو بەیانییە جووتێک پێڵاوی نوێی لەپێکردبوو، زۆر تەسک بوو، پێش ئەوەی بچێتە سەر کارەکەی تووشی ئازاربوو. کەسەیری کردبو بووە بە بڵق، خێرا بۆ فریاگوزاری سەرەتایی لە دەرمانخانە یەک دەوەستێ تا مەرهەمێک بکڕێ...هەر بۆیە ئەمڕۆ لە ژیاندایە.
ئێستا کاتێک لە ترافیکدا گیر دەخۆم
کاتێک ئاسان سۆرەکەم لەدەست ئەدەم
کاتێک دەگەڕێمەوە بۆ وەڵامدانەوەی تەلەفۆن 
وە زۆر شتی تر کە وا دەکات بێهیوا بم.....
من سەرەتا بیردەکەمەوە:
"ئەمە ئەو شوێنەیە کە پێویستە لەم ساتەدا لێرە بیت"...
جارێکی تر بەیانیان کە شێت دەبێت، منداڵەکان کات زۆردەبەن بۆ ئەوەی جلەکانیان لەبەر بکەن، کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت نادۆزیتەوە، هەموو گڵۆپی ترافیکە کان سوور دەبن ...
توڕە مەبە و بێزار مەبە...
تۆ لە شوێنی گونجاودایت...
تۆ لە کاتی خۆیدایت...