خوایە،دزەکان تەمەن درێژ بکەی ..!

ئەوڕۆژەی کارمەندەکە مووچەی وەرگرتبوو زۆر دڵخۆشبوو بە ئۆتۆبووس دەگەڕایەوە بۆ ماڵ. لەناو پاسەکە دزێکی بە شارەزاییەوە پارەکەی لەگیرفانی دەرهێنا!
کاتێ کابرای کە بلیت دەبڕێ گەیشتەسەری، سەیری کرد پارەکە نەماوە، هاواریکرد، بۆخاتری خوا خەڵکینە پارەکەم نەماوە! کابرای بلیتبڕ وتی: شەرمناکەی بەم قیافەتەوە پارەی بلیتت پێ نیە؟ ئەبێ هەر ئێستا دابەزی!

لەم ناوەدا دزەکە هەڵیدایە وتی ئەو کابرایە میوانی منە، فەرموو ئەوە پارەی بلیتەکەی!

کابرای کارمەند بەشەرمەوە زۆرسوپاسی دزەکەی کرد، خەڵکی ناو پاسەکە هەمویان کەئەمەیان بینی هەموو بەجارێ کەوتنە چەپڵەلێدان و دەستخۆشیان لە دزەکردو دوعای خێریان بۆ کرد ....

لەدوعاکانیاندا دەپاڕانەوە لەخواو دەیان وت: خۆانمونەتان زۆربکات ......

ئیتر لەوڕۆژەوە لە وڵاتی ئێمە دزەکان زۆربوون و خەڵکیش دوعایان بۆدەکەن کەخوا بیانپارێزێ و نمونەیان زۆربێت وتەمەن درێژبن....