حەوت وانە پێویستە لە 20کانی تەمەنت فێریبیت

لە بیستەکەکانی تەمەندا گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان رودەدات، قوتابخانە و زانکۆ تەواو دەکەیت و چیتر ناچار نیت پەیوەست بیت لە خوێندن، بەڵکو هەر کارێک ئەنجامی دەدەیت بەویستی خۆت دەبێت و ژیانێکی نوێ دەستپێدەکەیت، ئەمەش چەند وانەیەکی گرنگت فێردەکات.

یەکەم: ئەو شتەت خۆشبوێت کە ئارەزوت لێیەتی، بەئاسانی دەستبەرداری ئارەزوکانت مەبە.

دوەم: لەبیریمەکە هەمیشە لە نێوان چێژ و هەوڵدان خاڵی هاوبەش بدۆزیتەوە، مەرج نییە کاتە خۆشەکان تەنیا ئەو کاتانە بێت کە ئاهەنگ دەگێڕیت و لەگەڵ هاوڕێکانت کات بەسەر دەبەیت، بەڵکو خۆشی لەو کاتانە ببینە کە هەوڵدەدەیت بۆ ئامانجەکەت.

سێیەم: پێش ئەوەی کاردانەوەت بۆ هەر شتێک هەبێت چەند خولەکێک بوەستە و بیربکەرەوە، بۆ ئەوەی نەکەویتە کێشەوە.

چوارەم: پەیوەندی سۆزداری کاتێک سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت کە چیتر منداڵانە رەفتار نەکەن و هەوڵنەدەن یەکتر بگۆڕن، بەڵکو یەکتریتان قبوڵبێت بەو شێوەیەی کە هەن.

پێنجەم: تەنیا لەبەر ئەوەی لە قوتابخانە سەرکەوتو نەبویت بەو واتایە نایەت لە دواتردا بەهەمان شێوە بیت، ژیان زۆر شتی باشتری هەڵگرتوە و لە گەشتی ژیانتدا دەیهێنێتە رێگەت.

شەشەم: هەنگاوی یەکەم هەمیشە ئەزمونە، کاتێک بۆ یەکەمینجار شتێک تاقیدەکەیتەوە و شکستی تێدا دەهێنیت بەو واتایە نایەت بۆ ئەو کارە گونجاو نیت، ئەزمونی لێوەربگرە و هەوڵبدەرەوە.

حەوتەم: مانەوە تەندروستی گرنگترین شتە، ئەگەر لە ئێستاوە بایەخ بە تەندروستی و سیستمی خۆراکیت بدەیت لە داهاتو سوپاسی خۆت دەکەیت بۆ ئەو کارەت.

سەرچاوە:سایتی ئاشتی