09/02/2023
د.كارزان محه‌مه‌د
له‌گه‌رمه‌ی داگیركاریی به‌ریتانیا له‌هیندستان، هیندییه‌ك له‌سه‌ر وشه‌یه‌كی ڕوشێنه‌ر، شه‌پازڵه له‌سه‌ربازێكی به‌ریتانی ده‌دا، سه‌ربازیش له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ره‌كه‌یدا ده‌ڵێ ئه‌وه سوكایه‌تییه به‌شكۆی وڵاته‌كه‌مان!
ئه‌فسه‌ر ده‌ڵێ بڕۆن چه‌رده‌یه‌ك پاره‌ى باشی بده‌نێ، له‌پۆستێكی باشیش دایبمه‌زرێنن!، دوای ماوه‌یه‌ك، ئه‌فسه‌ر به‌هه‌مان سه‌ربازی خۆیان ده‌ڵێ بڕۆ له‌بری یه‌ك وشه، سه‌د جنێوی پێبده! سه‌رباز ده‌ڵێ ئاخر ئێستا پۆستی هه‌یه!
به‌هه‌رحاڵ سه‌ربازه‌كه فه‌رمان جێبه‌جێده‌كات، هیندییه‌كه هه‌موو جنێوه‌كان قبوڵده‌كات‌و به‌هاوڕێكانی ده‌ڵێ، بۆیه وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه، چونكه ئه‌و سه‌ربازه نه‌خۆشی ده‌رونی له‌گه‌ڵدایه!.
كاتێك سه‌ربازه ئینگلیزه‌كه چیرۆكه‌كه بۆ ئه‌فسه‌ر ده‌گێڕیته‌وه، ده‌ڵێ: جاری یه‌كه‌م هیندییه‌كه كه‌رامه‌ت‌و ئه‌خلاقی هه‌بوو، به‌ڵام پاره‌و پۆستی نه‌بوو، بۆیه له‌تۆی قبوڵنەكرد!، جاری دوه‌م پاره‌و پۆستى هه‌بوو، به‌ڵام كه‌رامه‌تی نه‌ما بوو، بۆیه قسه‌ی نه‌كرد!
به‌ڵێ!
ڕۆژگارێ له‌م هه‌رێمی كوردستانه، موچه‌ی كارمه‌ندو ده‌رماڵه‌ی خوێندكار له‌كاتی خۆیدا ده‌درا، سلفه‌ی زه‌واج‌و عه‌قار ده‌درا، قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و ڕێگاوبان‌و پرد‌و ته‌لاری هونه‌ریش دروستده‌كرا... بودجه بۆ ده‌یان سه‌نته‌ری ڕوناكبیریی‌و چاپوپه‌خش هه‌بوو، كابرا ده‌یشڕاند بۆ چاكسازیی‌و گۆڕانكاریی له‌هه‌رێمه‌كه‌دا!
واتای چی.. ئێستا له‌و هه‌موو بواره‌دا قه‌یرانه، ته‌نانه‌ت ده‌یان باجی ڕاوڕوت به‌سه‌ر هاوڵاتیانیشدا سه‌پێنراوه، كابرا چونكه پۆستى هه‌یه، فززه له‌ده‌می نایه‌ته‌ده‌ر؟ ئایا هه‌مان مه‌سه‌له‌ی چیرۆكی سه‌ربازه‌كه نییه؟.