بێ بەڵایی ....

یەکێک لە هاوەڵەکانم گێڕایەوە: من هەموو بەیانیەک کەدەچووم بۆ کار ڕۆژنامەیەکم لە ڕۆژنامەفرۆشێک کەلەسەر ڕێگام بوو دەکڕی. جارێک وانەیەکی گرنگی پێ وتم کە تا تەمەنم هەیە لە یادەوەریمدا دەمێنێتەوە!!
ئەڵێ: جارێک لێم پرسی: ئەمڕۆ چۆنی مامە؟
پێی وتم: سوپاس بۆخوا بۆنیعمەتی پارێزی!
بە وەڵامەکەی سەرم سوڕما، و لێم پرسی: بۆچی بە تایبەتی پارێزی؟
پێی وتم: چونکە لە هەموو شتێک پارێزراوم!
بە گاڵتە پێم گوت: تۆ باسی چ پارێزراوییەک دەکەیت؟ تۆ لەسەر ئەم شەقامە بەسەرماو گەرما بەیانی تائێوارە هاواردەکەی، ڕۆژنامە دەفرۆشی تێر بەسکی خۆت ناخۆی و وە کراسەکەت بە ڕەنگی جیاوازینە کراوە؟!
پێی وتم: ئەی کوڕم بێ بەڵابوون و پەردە و پارێز جۆری جیاوازە.

کاتێک نەخۆش دەبیت، بەڵام توانای ڕۆیشتنت هەیە بە پێیەکانت، ئەمە زەلیلکردنی نەخۆشیەکە دادەپۆشێت.

کاتێک بڕێکی کەم پارە لە گیرفانتدا هەیە کە بەسە بۆ ئەوەی بە تێڕی بخەویت، تەنانەت ئەگەر نانی وشکیش بێت، ئەوا ئەمە زەلیلکردنی برسێتی دادەپۆشێت.

کاتێک جل و بەرگت هەیە، تەنانەت ئەگەر پارپارچەش پینە بێت، ئەمە زەلیلی سەرما دادەپۆشێت.

کەدە توانیت پێبکەنیت کاتێک بە هەر هۆکارێک بێت تۆ دڵتەنگیت، ئەمە زەلیلی شکاندن دادەپۆشێت.

کاتێک توانیت ڕۆژنامەکەی دەستت بخوێنیتەوە، ئەمە بەرگری و زەلیلکردنی نەزانیە.

کە دەتوانیت لە هەر کاتێکدا پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەیتەوە و  لەبارەی خۆتەوە، ئەمەش زەلیلکردنی بێکەسی و تەنیایییە.

کاتێک کارێکیان پیشەیەکت هەیە، تەنانەت ئەگەر ڕۆژنامە فرۆشتنیش بێت لەسەر شەقامەکان، ڕێگریت لێدەکات دەست پانکەیتەوە لەم و لەو، ئەمەش زەلیلکردنی سواڵکردن دەگرێتەوە.

کاتێک کوڕ و کچەکانت، تەندروستن و باش پەروەردە بوون خۆیان و هاوسەرو منداڵەکانیان لە ماڵەکانیاندا لەناخەوە ئاسودەییت پێدەبەخشێت، ئەمە زەلیلکردنی ستەمکاری و سەختی ڕۆژگار دەگرێتەوە.

کاتێک هاوسەرێکی باشت هەبێت کە خەمەکانی دونیا لەگەڵ تۆدا هەڵدەگرێت، ئەمە زەلیلبوونی شکست و تێکشکانە.

هەمیشە لەبیرت بێت کە تۆ چەندین نیعمەتت هەیە کە ملیۆنان کەس ئاواتیان پێدەخوازێت
ئەوەش نیعمەتی زەلیلبوونی بەڵاکانی ژیانتە.

((دەوڵەمەندی ڕۆح و ڕەوان  لەدەوڵەمەندی پوول و پارە بەنرخ ترە!))