پەڵە هەوری ڕەشی جەنگ ڕووی کردبێتە هەر ووڵاتێ، ماڵ وێرانی و قات وقڕی و برسێتی ونەخۆشی تەک خۆیا هێناوە، هەمیشە ڕوداوەکانی کاتی جەنگ و داستانەکانی دوای جەنگ بوونەتە هەوێنی ڕۆمان ونمایشی تراژیدیای فرمێسکاوی بۆ هەموان. بۆیە جگە لەدکتارۆرو مێشک نەخۆشەکانی عاشق بە کورسی دەسەڵات نەبێت هەموان نەفرەت لە جەنگ دەکەن هەرزوو بەزوو بێ سێ ودوو، بەپیر مۆرکردنی پەیمان نامەی ئاشتی جیهانی یەوە چوون، هەموان لەگەڵ گشت ئەو پەیمان نامانە بوون کەلە ڕێکخراوە نیودەوڵەتی یەکانەوە دەرکراوە بۆ ڕێگا گرتن لە هەڵگیرسانی جەنگی خوێناوی ودووبارەبوونەوەی تراژیدیاکانی جەنگی یەک ودووی جیهانی وجەنگە کۆلۆنیالیزمەکانی پەنجاکان وشەستەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وکیشوەری ئەمریکای خواروو وئەفریقا تا دەگاتە جەنگەکانی بەلقان وعێراق و لیبیا ....هتد بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە هەموو ئەم جەنگانە خوێناویانە فاکتەرێکی هاوبەشیان هەیە...ئەویش هۆکاری ئەو ماڵ وێرانی وخوێن ڕشتنەیە کەون ونادیارە ،هەردوولای شەرەکە خۆیان بەخاوەن ماف وڕاست دەزانێ بەرامبەرەکەی بەداگیرکەر، کافر،بەدەستەواژە نوێکەی ئەمڕۆ بەتیرۆریست ! زۆر سەیرە کەهەموان جەنگیان ناوێ و ومۆریان کردووە کە دژ بەجەنگن دەی بۆ جەنگ ڕووئەدات؟.
سەیرتر ئەوەیە هەموو ئەم وڵاتانەی پەیماننامەی دژ بەجەنگیان مۆرکردووە بۆ یەک سات رانەوەستاون لە خۆ پڕ چەککردن بە کوشندەترین و کاریگەرترین چەکی مۆدیرن کە زۆرترین مرۆڤ دەکووژیت چونکە لەڕاستیدا تۆسقاڵێک باوەڕیان بەیەک نییە!
بۆئەمکارە هەمیشە بەشی شیری بودجەی وولاتەکانیان بۆ خۆئامادەکردن بۆ جەنگی خویناوی ئامادەکردووە بە پڕچەکترین شێوە !
ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە هێشتا دووروویی وفیلبازی ودرۆکرنن تادەگاتە نیەت وخەوی داگیرکردن هەرتەنها لای دکتاتۆرو میشک نەخۆشەکان نی یە بەڵکوولای هەموانە ! لەوەدەچێت پەرەگرافێکی شارراوەی بەیان نامەی ئاشتی جیهانی یەکەیە کەمۆریان کردووە لەژنێف و لەنیۆیۆرک پێشبڕکێ ی جیهانی لەسەر خۆپڕچەککردن بەچەکی وێرانکەر بۆ لەناوبردنی مرۆڤیشی تیابێ !
هەڵبەتە پێشبڕکێکە هەر لە جۆرو ژمارەی چەکدا نییە، بەڵکو شێوازو جۆروتەکنیکی شەرو پەلاماردانیشی تیایە. دەوڵەتەکان گەڕاون بەدوای دەستکێشا تا دەستی خۆیان خوێناوی نەکەن لێرەوە کەس و لایەنی شەڕکەری سێهەم پەیدابوو کەبەڕەسمی ناسێنران و بەناوی کۆمپانیا وە پرۆتۆکۆلیان تەکا ئیمزاکردن و بەرگی رەسمی ویاسایی کرایە بەری ئەم میلیشیاو بەکرێگیراوانە....ئێستا ئازادن لەکوشتن وخوێن ڕشتن چونکە ئەم بەکرێگیراوانە ڕێگەپێدانی ڕەسمییان وەرگرتووە ولە مەداری سیاسەتی دەوڵەتدا کاردەکەن وەزۆر بەئازادانە دەبینرێن ئەم بەکرێگیراونە جۆرێک لە بازارگانی جەنگن کە سەرمایەگوزاری یەکی چەپەڵ دەکەن لەبواری سەربازی بەناوی دابینکردنی هەلی کاروڕاوێژکاری و تاقیکردنەوەو ساغکردنەوەی چەکی نوێ وەك فێرگەیەکی زیندووکەبەپراکتیکی وانەو تەکنۆلۆژیاوپلانی نوێ شەڕفێری سوپای ڕەسمی ووڵات دەکەن!
ئایا بەکرێگیراوە نوێیەکان شێوە و داهاتووی شەڕەکان دەگۆڕن؟
ساڵانی رابردوو شاهیدی چالاكییهكی سهرنجڕاكێشی گروپه بهكرێگیراوهكان بووین، جا چ له یهمهن، نێجیریا، ئۆكرانیا، سووریا یان عێراق، تهنانهت زۆرێك لهو شهڕکەرانهی كه له بازاڕی دهسهڵاتدا به دوای قازانجەوەبوون، ئهنجامیان له سوپا ناوخۆییهكان باشتر بووه، و توانیویانە بەئاشکرا خزمەتگوزاری سەربازی بفرۆشن وەک هەر کاڵایەکی تر.
خزمەتگوزارییەکانیان بریتین لە پاڵپشتی لۆجستی، ئۆپەراسیۆنی هێرشی تاکتیکی، پلاندانانی ستراتیژی، کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری پۆلێنکراو، شیکاری، پشتیوانی ئۆپەراسیۆن، هێرش و بەرگریکردن لە بەرەکانی جەنگ، هەروەها دابینکردنی کارامەیی سەربازی وەک مەشقی سەربازی و هاوکاری تەکنیکی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی لێکۆڵینەوە کۆکراونەتەوە، نزیکەی 90 کۆمپانیای سەربازی تایبەت لە 110 وڵاتدا کاردەکەن، لە پیشەسازییەکدا کە دەوترێت ساڵانە بەهای 100 ملیار دۆلارە.
شەڕەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ئەفغانستان جارێکی دیکە بازاڕی هێزیان هێنایەوە پێشەوەی کردەوەی سەربازی، دوای ئەوەی ڕوون بووەوە کە سوپای ئەمریکا نەیتوانیوە ژمارەیەکی پێویست لە خۆبەخش لە ڕیزەکانیدا دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی بەشداریی تێدا بکەن، بۆیە بەڵێندەران نزیکەی 50%ی پێکهاتەی هێزی ئەمریکییان لە عێراق پێکدەهێنا.وە 55%یان لە ئەفغانستانن. ڕەنگە پرسیارەکە لێرەدا لۆژیکی بێت سەبارەت بەو ئەگەرەی کە ئەمریکا لە شەڕەکانی داهاتوودا پەنا بۆهێزی دەرەکی ببات، بەهۆی نەتوانینی شەڕەکە بەبێ کەرتی تایبەت.
بەبازاڕکردنی جەنگ، و بڵاوبوونەوەی بەم شێوەیە، ڕەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی مەترسییەکی نوێ، وەک چۆن هێزی سەربازی لەلایەن قەوارە ناحکومییەکانەوە دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت، بەجۆرێک شەڕی گرێبەست دەبێتە مەرجێک کە شەڕکەری زیاتر مسۆگەر دەکات، بۆ ئەوەی شایەتحاڵی... فراوانکردنی چالاکییەکانی بەڵێندەرانی سەربازی و پێکهێنانی تەواوی فەوجەکانیان کە بە کرێ ی دەدەن بەو کەسانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری سەربازی هەیە.
لێرەوە کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان گەورەترین پێکهاتەی بەکرێگیراوەکانن، بە تایبەت کۆمپانیاکانی مەشق وڕاوێژکاری پیشەسازی جەنگ کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا کاردەکەن، هەروەها هەندێک حکومەت بەکاریان هێناون بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپە شەڕکەرەکان کە سوپای نیشتمانییان نەیانتوانیوە شەڕیان لەگەڵ بکەن، تەنانەت گروپە جیهادیەکانیش وەک هیئەت تحریر ئەلشام و حزبی ئیسلامی تورکمانستان، پەنایان بردە بەر گروپێکی سەربازی کە مەشقی سەربازی تایبەتمەند پێشکەش بە گروپە جیهادییەکان دەکات.
ڕەنگە سەردەمی کڕینی هێزی ئاگرین درێژ بێتەوە بۆ دەوڵەمەندەکان، بۆ ئەوەی بەکرێگیراوی نوێ دەربکەوێت کە بەدیهێنانی داواکارییەکانیان بێت، وەک چۆن هەرکەسێک پارەی پێویستی هەبێت بتوانێت شەڕ بکات، کە بە واتای بلوریکردنی زلهێزە نوێیەکان دێت، لە ژێر سەرکردایەتی “ئۆلیگارشی”دا. چەکدار بە کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان.
بەم پێیە، بڵاوبوونەوەی کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان لە ناوچە جەنگییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان جگە لە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی سەریەک کەوتنی نێوان بەرژەوەندییە ئابوورییە تایبەتەکان و ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوە هیچیتر نییە. ڕەنگە، لە ڕۆژانی داهاتوودا، شاهیدی گۆڕانکارییەک لە فۆرم و داهاتووی جەنگدا ببین.
د.توانا ئەڵمانیا
11.07.2022