هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی كاری موزیكی بۆ دوو بەرهەمی نوێ كردووەو هەردوو بەرهەمەكەشی لەستۆدیۆكەی خۆی تۆماركردووە.
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی ڕایگەیاند كە ڕۆژی دووشەممە (29-8) دوو بەرهەمی تەواوكردووەو هەردوو بەرهەمەكە خۆی كاری موزیكی بۆ كردوون و هەردوو بەرهەمەكەشی لەستۆدیۆكەی خۆی تۆماریكردوون،بەرهەمی یەكەم بەناونیشانی (بەتەنها تۆ) لە تێكستی دڵشاد ئەحمەد و وتنی كەویار هەورامی لەسەر مەقامی هوزام-ەو لەرۆژانی داهاتوودا كلیپی بۆ دەكات كە ماوەكەی (5) خولەكە.
بەرهەمی دووەمیش (گەشتێك بە شاری سلێمانی)دا، كار تەولیفەیەكە لەو گۆرانیانەی لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی زانكۆی سلێمانی و كارەكانی خۆی كە كردوویەتی و ماوەكەی نزیكەی 15 خولەك دەبێت، سۆلۆی گۆرانییەكان هونەرمەندان (لوقمان سەلیم و هەردی عوسمان عەلی و سیڤان عەباس)و سۆلۆی كەمان بڵند قەرەداغی و سۆلۆی شمشاڵ خەلیل عەبدوڵڵا بەهاوكاری كۆمەڵێك لە دەنگ خۆشانی كوڕو كچان لەپەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەشی موزیك تۆماركراون.
هونەرمەند ئاماژەی بەوەشكردووە كە هیچ كەسێك سپۆنسەری ئەم كارانەی نەكردووە، بەڵكو لەسەر ئەرك و ماندوو بوونی خۆیان ئەنجامیانداوە.
سەرچاوە: galawej