ئەو ڕۆژەی هولاگو سوپای موعتەسەمی شکاندو هاتە ناو بەغداد، زانایان و بازرگانان و دادوەرەکانی کوشت و بە سەربازەکانی گوت ئەلموعتەسەم بە زیندووی بهێڵنەوە تا شوێنی گەنجینەکانی پیشانمان بدات .
ئەلموعتەسەم لەگەڵیاندا ڕۆیشت و بردین بۆ شوێنی هەڵگرتنی ئاڵتون و زیو و کەلوپەلی بەنرخ و هەموو ئەو کەلوپەلە بەنرخانەی لە ناوەوە و دەرەوەی کۆشکەکانیدا نیشاندا، کە هەندێکیان بەبێ موعتەسەم هەرگیز مەغۆلەکان مەحاڵ بوو بگەنە دەستیان، تەنانەت ڕێنمایییان دەکرد بۆ شوێنێکی شاردنەوەی ڕووبارێکی زێڕی بەستوو، کە کەس شوێنی نازانێت.
هولاگو پێی گوت: ئەگەر ئەم پارەیەت دابایە سەربازەکانت، ئەوان تۆیان لە من دەپاراست..!
● لەسەر خەزێنە و پارە کەنەگریا، گریا کاتێک هولاگو دەستی کرد بە نمایشکردنی کچە کۆیلە جوانەکان کە ژمارەیان ٧٠٠ ژن و هەزار خزمەتکار بوو، خەلیفەش دەستی کرد بە پاڕانەوە لە هولاگو و دەڵێت:
بەزەیی وبەرەکەتتم پێببەخشە بەخۆم و خەڵکی حەرەمەکەم، ئیتر خۆر و مانگ لەسەریان هەڵنایەت...
هولاگو بە لێدوانەکەی ئەلمستەسیم پێکەنی و فەرمانی دا کە بیخەنە ناو کیسەیەکەوە (جانتایەکی چەرم) و دواتر سەربازەکان لێی بدەن و لێی بدەن تا دەمرێ وفڕێبدەنە ڕووباری دجلەوە.
مێژوونووسان دەڵێن ئەوەی عەباسیەکان لە پێنج سەدەدا کۆیان کردبؤوە، لە یەک شەودا سوپای هولاگو بردیان..!
مێژوونووسان دەڵێن:
"ئەوەی بۆ میللەتی ئێران وعێراق بۆ چەندین سەدە بەس بوو، لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە داگیرکرا و دەستی بەسەرا گیرا .. ئێستاش هەروا دەکەن."
ئەگەر ڕژێمە کەی شای ئێران وسەدام ئەم هەموو پارەیە ی بۆ گەلەکەی لە پەروەردە و بیناسازی و لێکۆڵینەوەی زانستی و پشتیوانی میللەتدا خەرج بکردایە، ئەوا بەهێزترین نەتەوە و گەلەکەشیان جوانترین نەتەوە پەروەردە دەبوون.
لەکوردستانی باشووریش سەرۆکی پارتەکانی دەسەڵاتئەوە سی ودووساڵە سەروەت و سامانی ئەم کوردستانە تەنها بۆخۆیان وکوڕو نەوەکانیان بە ڕەوا دەبینن ...بەهەموو ڕێگایەک بێمنەتانە ، بەئاشکراو بە ڕوونی لەپێش چاوی جیهان سیاسەتی برسیکردنی میللەتی بێچارە پەیڕەودەکەن برسی دەکەن..
دیارە سەرۆکەکانمان مێژوو ناخوێننەوە !
چی زیاتر لە ئەمڕۆ دەچێت لەمێژووە نەگریسەکەی دوێنێ ....؟
ئێستا دەزانن بۆچی مێژوو هەڵدەکۆڵین و لێکۆڵینەوە دەکەین..؟
بەداخەوە تراجیدیاکانی مێژوو بەهۆی دکتاتۆرە گەوجەکانەوە دووبارە دەبنەوە..!