The Greater Toronto Kurdish House مالی کورد

The Greater Toronto Kurdish House مالی کورد

tSonsreopd0uc8ah11tt1lcu370iht8h5hi3atg3at09l5cfct43g0f12cm4  · 

بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە! هەواڵی مەرگی یەکێک لە دۆستە ئازیزەکانمان و پاڵپشتی هەمیشەی ماڵی کورد، کاک "ئەنوەر حەمەسور"تان پێڕادەگەێنین. کە بە داخەوە، لە 26 ئابی 2024 دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین.

کاک ئەنوەر حەمەسور، پشتیوانێکی گەورە بوو بۆ جڤاتی کوردی بە گشتی و پاڵپشتێکی گەورەی ڕێکخراوەکەمان بوو. لە رۆژانی سەرەتای هاتنە مەیدانی ماڵی کورد، ئەو یەکێک بوو لەوانەی کە بە شێوەیەکی قوڵ و بەردەوام، هانی ئەندامانی جڤاتەکەمانی دەدا کە هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ پشتگیری لە ماڵی کورد و تێکۆشان لە پێناو کوردبوون و پاراستنی رەسەنایەتی و یەکڕیزی، تاگەیشتن بە ئازادی و مافەکانمان.

کاک ئەنوەر حەمەسور لە تەمەنی گەنجیدا ئەندامێکی بەرچاوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە، هەمیشە باوەڕی بە ئازادی نەتەوەی کورد هەبووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لەو پێناوەدا بەسەر بردووە.

وەک دەستەی کارگێڕی ماڵی کوردی لە تۆرۆنتۆ، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی قوڵتان دەزانین، هیوای سەبوری دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

گیانت شاد و یادت هەرمان بێت کاک ئەنوەر حەمەسور.

زانیاری سەبارەتبە بەڕێوەچوونی پرسەکەی.

سبەی پێنجشەممە 29ی ئۆگۆستی 2024 ئامادەکاری بۆ بەخاک سپاردنی دەکرێت،

لە کاتژمێر 1:30 دوای نیوەڕۆ دەبێت. لەم ئەدرەسەیس خوارەوە.

Insa Canada 2200 Sheridan way, Mississauga, ON,

At 1:30 pm

Tel: 9054034806

دواتر و لە هەمان رۆژدا، مەراسیمی ناشتن و بە خاک سپاردنی لە گۆڕستانی میدۆڤێڵ دەبێت لەم ئەدرەسەی خوارەوە.

Meadowvale cemetery 7732 Mavis Rd, Brampton, ON

بە ناوەی ماڵی کوردەوە، سوپاس گوزارین لە بەشداری کردنتان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کاک حەمە سور و دڵدانەوەی ئازیزانی.

دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ.