هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە گەوهەری ژن

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی تایبەت بە رۆژی جیهانیی ژنان، بەشی پایتەختی رۆشنبیریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی دیبەتێکی کراوە بۆ پرسی کێشەکانی ژنان رێکدەخات.

لە دیبەیتەکەدا هەریەکە لە «بەیان سەلمان، هەڵوێست عەبدوڵڵا، زردەشت نورەدین، ساڤۆ سەردار» بەشداریی دەکەن و چەندین بابەت تایبەت بە پرسەکانی ژنان پێشکەش دەکەن.

پانێلەکە سەعات 3.30ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 9/3/2022 لە تەلاری هونەری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

 

سەرچاوە: کوردستانی نوێ