شاری خۆراک

کرماشان وەکو شاری داھێنەری خۆراک لە جیھاندا ناسێندرا

ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و فێرکاری و کۆمەڵایەتیی یۆنێسکۆ کە لە ١٩٨ وڵات دا سەنتەرو نووسینگەی ھەیە، لە ساڵی ٢٠٠٣وە ئەو شارانەی کە لە حەوت بواری پیشەی دەستی، موسیقا، خۆراک و ھتد...  بەھرەدار بن وەکو شاری داھێنەر دەناسێنێت.

پارێزگای کرماشان بە بوونی ٨٠ چەشن چێشت، ١١ جۆر نان، ٢٠ جۆر شیرینی و بەرکوڵی تایبەت بە خۆی بارستاییەکی ھەرە باڵای لە بواری خۆراک دا ھەیە، خۆراکگەلێکی وەک «ڕۆنی کرماشانی»، «نان برینجی»،«کاک»، «شلەی خەلال» و «کەواوی پەراسو» لە چێشت و خۆراکانەی کرماشانن.