دوو پڕۆژەی پێرفۆرمانسی شانۆکارێکی کورد لە پۆڵەندا نمایش كرا

دوو کاری پێرفۆرمانسی شانۆکارکی کورد لە پۆڵەندا نمایش دەکرێت و كێشه‌ى پەناهەندەکانیش دەبێتە پرسیاری کورد بە ڕووی خۆرئاوا، هاوكات گفتوگۆیەکی هونەری لەبارەی کولتووری کوردیی ساز دەکرێت.

ئێوارەی 23ى ئاداری 2022، لەشاری کرۆسنۆی پۆڵەندا ماڵی کولتووری کرۆسنۆ بەهاوکاری ڕێکخراوی کولتووری ڤالیزکا دوو کاری پێرفۆرمانسی شانۆکاری کورد "نیهاد جامی" نمایش کرد، بەرجەستەکردنی هەردوو پێڕفۆرمانسەکە لەلایان پێرفۆرمێری ناسراوی بواری پێرفۆرمانسی پۆڵەندی یۆوانا سارنێچکا بوو.

نیهاد جامى به‌ "وشه‌"ى گوت، پێرفۆرمانسی یەکەم لەگۆڕەپانی سەنتەری شارەکە و لە سێ شونی جیاواز نمایش کرا بەناوی "پەناهەندەیی" باسی لەکێشەی پەناهەندەی کورد دەکات کاتێک دێنە ئەوروپا، ئەم کارە کە وەک پرسیاری مرۆڤی کوردیی ڕووبەرووی کۆمەلگای خۆرئاوایی دەکرێتەوە، تێكسته‌كه‌ىله‌لایه‌ن ڕێباز نانەکەلی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی پۆڵەندی.

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كرد، پێرفۆرمانسی دووەم بەناوی "کەونارا" بوو کە لەهۆلە ئەزموونە شانۆییەکانی ماڵی کولتوور نمایش کرا، جگە لەیۆوانا سارنێچکا وەک پرفۆڕمێر تیایدا دەرکەوت، هەروەها هونەرمەندە پۆڵەندی مارچین مارشاوێک وەک کاری میوزیک و ژەنینی تەپڵ بەشداری ڕاستەوخۆی لەهەردوو پێرفۆرمانسەکەدا کرد، کاری سینۆگرافیا لەلایان هونەرمەندی شێوەکاری کورد حەمە هاشم ئەنجامدرا بوو.

کارەکە گەڕانەوە بوو بۆ ڕیتوالی کۆنی کولتووری کۆمەلگای خۆرهەڵاتی لەوانەش گەڕانەوە بۆ ناو کولتووری کوردیی و میسریە کۆنەکاندا، بەدوای تەواو بوونی هەردوو پێرفۆرمانسەکە گفتوگۆیەکی درێژ لەبارەی کارەکان و چۆنیەتی خولقاندنەوەی کولتوور لە کاری پێرفۆرمانسی پرسی گرنگی گفتوگۆ شانۆییەکە بوو، بریار وایە ئەو دوو پرفۆرمانسە لەچەندان شاری تری پۆڵەندی نمایش بکرێت.

 

 

سەرچاوە: wishe