سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، بەبۆنەی (8)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، پێنجەمین پێشانگای تایبەتی خێرخوازی كاری دەستی بۆ (شاناز حەسەن) دەكاتەوە.
پێشانگاكە كاتژمێر (3) پاشنیوەڕۆی ڕۆژی (8-3-2022) لەمەڵبەندی ڕۆشنبیری زانكۆ-سلێمانی دەكرێتەوەو تا (10)ی مانگ بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ