ڕێوی و كلكه‌قوڵەكەی

داپیره‌یه‌ک هه‌بوو. چه‌ند بزنێكی به‌خێو ده‌كرد. له ماڵێكی بچكۆلانه‌دا ده‌ژیا. ڕێویێ فێڵه‌باز فێر ببوو ده‌چوه حه‌وشه‌ی ماڵی داپیره. به ئەسپایی و دزه دزه خۆی ده‌خسته نێو ژێرخانی فێنكی داپیره و شیره‌كه‌ی ده‌خوارد. ڕۆژێک داپیره له پشت دەرگای ژێرخانه‌كه خۆی قاییم كرد. مام ڕێوی هه‌ر وەک جاران به هێواشی و بێچرپه خۆی گەیانده قاوله‌مه شیره‌كه، بڕێ مڵوومۆی كرد. لووتێكی ژه‌نده سهرەقاولهمهكه. خه‌ریک بوو سەرهكهی لابات به‌ڵام داپیره به تووندی ده‌ستی نا له درگاكه‌وه تا پێوه‌یدا. مام ڕێوی زانی. وەرسووڕا بۆی ده‌رچێ. تۆزێكی مابوو ده‌رگاکە بکرێتەوە؛ كلكی له دەرگاكه گیری كرد. ڕێویه‌كه له خۆی ده‌نه‌وی و داپیره له كلكی. كتوپڕ كلكی مام رێوی پسا و لێبووه. مام ڕێوی به كلكی چڕاوه ڕای كرد. داپیره كلكه چڕاوهكهی هه‌ڵگرت و دایشارد. ڕێوی فێڵه‌باز ڕووی نه‌بوو بچێته‌وه نێو هه‌واڵه‌كانی، ده‌ترسا پێی پێبكه‌نن هه‌ر خۆی ده‌شارده‌وه. ئه‌مه زۆری نه‌خایاند، مام ڕێوی برسی بوو، ناچار به شوێن خواردندا ده‌گه‌ڕا. ڕەفێقهكانی چاویان پێكه‌وت تێر تێر پێكه‌نین و شۆخیان پێده‌كرد. ناچار بڕیاریدا بچێت له داپیره بپاڕێتۆ تاكو كلكه قوڵه‌كه‌ی پێبداتۆ. مام ڕێوی چوو بۆ لای داپیره وتی: كلكهقوڵهكهم پێبده‌وه هه‌رچێک بڵێیت ده‌یكه‌م، ئه‌م جاره شیره‌كه‌ت ناخۆم. داپیره وتی: ده‌بێ شیره‌كه‌م بۆ بێریتۆ جا كلكهقوڵهت پێده‌ده‌مه‌وه. ڕێوی وتی:  ده‌چم له بزن دهپاڕێمۆ شیرم پێ بدات بۆ داپیره. مام ڕێوی له یاڵێک سه‌رکەوت چاوی به بزنێک كەوت له بژوێنێک دهلهوەڕا. چووه پێشێ. كوتی: بزنبۆزهكه شیردا بۆ داپیردا تا داپیره كلكهقوڵەم وێدا. بزن وتی: ده‌بێ گه‌ڵای دارم بۆ بێنی. مام ڕێوی چوو بۆ لای دار. وتی: به داره‌كه گەڵام پێدا بۆ بزندا، بزن شیردا بۆ داپیردا، داپیر كلكهقوڵهم وێدا. دار وتی: ده‌بێ بچیت بۆ كانی تا كانی ئاوم پێدا، مام ڕێوی  رێگه‌یێ تری نه‌بوو چوو بۆ لای كانی. وتی: به كانی ئاوم پێدا بۆ داردا، دار گه‌ڵام پێدا بۆ بزدا، بز شیرم پێدا بۆ داپیردا، داپیر كلكه قوڵه‌م وێدا. كانی وتی: ده‌بێ به كیژان بێژیت بێن له سەركانی ههڵپەڕێن. كیژان ده‌ڵێن: ده‌بێ لای پینه‌چی كهوشمان بۆ بێنیت. مامڕێوی ڕێگای ماڵی پینه‌چی ده‌گرێته‌به‌ر، به پینه‌چی ده‌ڵێت: كهوشدا به كیژاندا، كیژان له سه‌ركانی هه‌ڵپه‌ڕێن. ،كانی ئاودا به داردا، دار گه‌ڵادا به بزدا، بز شیردا، شیره‌كه بده‌م به داپیردا، داپیر كلكهقوڵهم وێدا. پینه‌چی ده‌ڵێ: ده‌بێ لای جوتیار گه‌نمم بۆ بێنیت. مام ڕێوی دیسان چاری ناچاره به‌ره و ماڵی جوتیار وه‌رێ ده‌كه‌وێت. به جوتیار ده‌ڵێ: گه‌نمم پێدا بۆ پینه‌چی، پینه‌چی كه‌وش دا به كیژان دا ، كیژان له سه ر كانی هه‌ڵپه‌ڕن، كانی ئاودا به دار، دار گه‌ڵادا به بزدا، بز شیردا به داپیردا، تاكوو داپیره كلكهقوڵهم وێدا. جوتیار به‌زه‌یی به ڕێویدا دێت و گه‌نمی به خوڕایی ده‌داتێ. ڕێوی گه‌نم به پینه‌چی ده‌دات، پینه‌چی كه‌وش به كیژان ده‌دات، كیژان له سه‌ركانی هه‌ڵده‌په‌ڕن ئاوی كانی دێته بن دار، دار گه‌ڵا ده‌وه‌رێنێ بۆ بزن، بزن گه‌ڵا ده‌خوا. شیر به ڕێوی ده‌دا. رێوی شیر ده‌دا بە داپیره، داپیره كلكهقوڵهی پێده‌داته‌وه و به مۆم بۆی لێدهنیتۆ. مام ڕێوی ده‌چێته‌وه نێو هه‌واڵه‌كانی. ڕێوهكانیتر ده‌ڵێن: كلكت جوان بووه، چت لێكردووه. مام ڕێوی ده‌ڵێ: زستان كه هات پێتان ده‌ڵێم. زستان ده‌ستی پێكرد شه‌وێكی سارد، ڕێوی فێڵه‌باز هه‌موو ڕێویەكانی هه‌واڵی برد بۆ لێوار حه‌وزێک. وتی: ئه‌م شه‌و ئه‌بێ كلكتان دایهڵنه نێو ئاوی حه‌وزه‌كه و تا به‌یان سه‌بر كه‌ن. به‌یانی كه ڕۆژ ئه‌بێتۆ ڕێوهكان وهخهبەردێن. هه‌موویان كلكیان له نێو ئاوه‌كه به‌ستوویه‌تی. به‌توندی له خۆیان دهنەون كلكیان به‌رده‌ن. به‌ڵام هینی هه‌موویان له بندا ده‌پسێ. مام ڕێوی فێڵه‌باز ده‌ڵێ: ئه‌وه ده‌ردتان بێت، تا جارێكی تر به من پێنه‌كه‌نن.داپیره‌یه‌ک هه‌بوو. چه‌ند بزنێكی به‌خێو ده‌كرد. له ماڵێكی بچكۆلانه‌دا ده‌ژیا. ڕێویێ فێڵه‌باز فێر ببوو ده‌چوه حه‌وشه‌ی ماڵی داپیره. به ئەسپایی و دزه دزه خۆی ده‌خسته نێو ژێرخانی فێنكی داپیره و شیره‌كه‌ی ده‌خوارد. ڕۆژێک داپیره له پشت دەرگای ژێرخانه‌كه خۆی قاییم كرد. مام ڕێوی هه‌ر وەک جاران به هێواشی و بێچرپه خۆی گەیانده قاوله‌مه شیره‌كه، بڕێ مڵوومۆی كرد. لووتێكی ژه‌نده سهرەقاولهمهكه. خه‌ریک بوو سەرهكهی لابات به‌ڵام داپیره به تووندی ده‌ستی نا له درگاكه‌وه تا پێوه‌یدا. مام ڕێوی زانی. وەرسووڕا بۆی ده‌رچێ. تۆزێكی مابوو ده‌رگاکە بکرێتەوە؛ كلكی له دەرگاكه گیری كرد. ڕێویه‌كه له خۆی ده‌نه‌وی و داپیره له كلكی. كتوپڕ كلكی مام رێوی پسا و لێبووه. مام ڕێوی به كلكی چڕاوه ڕای كرد. داپیره كلكه چڕاوهكهی هه‌ڵگرت و دایشارد. ڕێوی فێڵه‌باز ڕووی نه‌بوو بچێته‌وه نێو هه‌واڵه‌كانی، ده‌ترسا پێی پێبكه‌نن هه‌ر خۆی ده‌شارده‌وه. ئه‌مه زۆری نه‌خایاند، مام ڕێوی برسی بوو، ناچار به شوێن خواردندا ده‌گه‌ڕا. ڕەفێقهكانی چاویان پێكه‌وت تێر تێر پێكه‌نین و شۆخیان پێده‌كرد. ناچار بڕیاریدا بچێت له داپیره بپاڕێتۆ تاكو كلكه قوڵه‌كه‌ی پێبداتۆ. مام ڕێوی چوو بۆ لای داپیره وتی: كلكهقوڵهكهم پێبده‌وه هه‌رچێک بڵێیت ده‌یكه‌م، ئه‌م جاره شیره‌كه‌ت ناخۆم. داپیره وتی: ده‌بێ شیره‌كه‌م بۆ بێریتۆ جا كلكهقوڵهت پێده‌ده‌مه‌وه. ڕێوی وتی:  ده‌چم له بزن دهپاڕێمۆ شیرم پێ بدات بۆ داپیره. مام ڕێوی له یاڵێک سه‌رکەوت چاوی به بزنێک كەوت له بژوێنێک دهلهوەڕا. چووه پێشێ. كوتی: بزنبۆزهكه شیردا بۆ داپیردا تا داپیره كلكهقوڵەم وێدا. بزن وتی: ده‌بێ گه‌ڵای دارم بۆ بێنی. مام ڕێوی چوو بۆ لای دار. وتی: به داره‌كه گەڵام پێدا بۆ بزندا، بزن شیردا بۆ داپیردا، داپیر كلكهقوڵهم وێدا. دار وتی: ده‌بێ بچیت بۆ كانی تا كانی ئاوم پێدا، مام ڕێوی  رێگه‌یێ تری نه‌بوو چوو بۆ لای كانی. وتی: به كانی ئاوم پێدا بۆ داردا، دار گه‌ڵام پێدا بۆ بزدا، بز شیرم پێدا بۆ داپیردا، داپیر كلكه قوڵه‌م وێدا. كانی وتی: ده‌بێ به كیژان بێژیت بێن له سەركانی ههڵپەڕێن. كیژان ده‌ڵێن: ده‌بێ لای پینه‌چی كهوشمان بۆ بێنیت. مامڕێوی ڕێگای ماڵی پینه‌چی ده‌گرێته‌به‌ر، به پینه‌چی ده‌ڵێت: كهوشدا به كیژاندا، كیژان له سه‌ركانی هه‌ڵپه‌ڕێن. ،كانی ئاودا به داردا، دار گه‌ڵادا به بزدا، بز شیردا، شیره‌كه بده‌م به داپیردا، داپیر كلكهقوڵهم وێدا. پینه‌چی ده‌ڵێ: ده‌بێ لای جوتیار گه‌نمم بۆ بێنیت. مام ڕێوی دیسان چاری ناچاره به‌ره و ماڵی جوتیار وه‌رێ ده‌كه‌وێت. به جوتیار ده‌ڵێ: گه‌نمم پێدا بۆ پینه‌چی، پینه‌چی كه‌وش دا به كیژان دا ، كیژان له سه ر كانی هه‌ڵپه‌ڕن، كانی ئاودا به دار، دار گه‌ڵادا به بزدا، بز شیردا به داپیردا، تاكوو داپیره كلكهقوڵهم وێدا. جوتیار به‌زه‌یی به ڕێویدا دێت و گه‌نمی به خوڕایی ده‌داتێ. ڕێوی گه‌نم به پینه‌چی ده‌دات، پینه‌چی كه‌وش به كیژان ده‌دات، كیژان له سه‌ركانی هه‌ڵده‌په‌ڕن ئاوی كانی دێته بن دار، دار گه‌ڵا ده‌وه‌رێنێ بۆ بزن، بزن گه‌ڵا ده‌خوا. شیر به ڕێوی ده‌دا. رێوی شیر ده‌دا بە داپیره، داپیره كلكهقوڵهی پێده‌داته‌وه و به مۆم بۆی لێدهنیتۆ. مام ڕێوی ده‌چێته‌وه نێو هه‌واڵه‌كانی. ڕێوهكانیتر ده‌ڵێن: كلكت جوان بووه، چت لێكردووه. مام ڕێوی ده‌ڵێ: زستان كه هات پێتان ده‌ڵێم. زستان ده‌ستی پێكرد شه‌وێكی سارد، ڕێوی فێڵه‌باز هه‌موو ڕێویەكانی هه‌واڵی برد بۆ لێوار حه‌وزێک. وتی: ئه‌م شه‌و ئه‌بێ كلكتان دایهڵنه نێو ئاوی حه‌وزه‌كه و تا به‌یان سه‌بر كه‌ن. به‌یانی كه ڕۆژ ئه‌بێتۆ ڕێوهكان وهخهبەردێن. هه‌موویان كلكیان له نێو ئاوه‌كه به‌ستوویه‌تی. به‌توندی له خۆیان دهنەون كلكیان به‌رده‌ن. به‌ڵام هینی هه‌موویان له بندا ده‌پسێ. مام ڕێوی فێڵه‌باز ده‌ڵێ: ئه‌وه ده‌ردتان بێت، تا جارێكی تر به من پێنه‌كه‌نن.