"کوردانی دەرەوەی هەرێم بێبەش ناکرێن لە سەرژمێری"

 

  بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت

" هاوڵاتییانی تاراوگە لە دەرەوەی عێراق پرۆسەی سەرژمێرییان بۆ ئەنجام دەدرێت". 

twitter sharing button

 

 

 

شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە" کوردانی تاراوگە کە لە دەرەوەی عێراق نیشتەجێن حکومەتی عێراق و هەرێم هەماهەنگیان کردووە کە لە ڕێگەی سەفارەتەکانی خۆیەوە پرۆسەی سەرژمێری لە دەرەوەی خاکی خۆی بۆ ئەو کەسانە بکات". 
 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە قۆناغی دووەمدا دوای کۆتایی هاتنی لە عێراقدا، بەشیوازێک ڕەنگە بە چەند ڕێنماییەک ئەنجام بدرێت، واتە دانیشتوانی دەرەوەی عێڕاق بێبەش نابن لە سەرژمێری و تەنانەت باس لە قۆناغی نیشتەجێبوونی پێشتری دەکرێت، لە کام شارەوە هاتوویت؟ ئەوەش تۆمار دەکرێت و هۆکاری گۆڕینی پارێزگاکەی دیاری دەکرێت.
 

شوان جەبار دەشڵێت" هاوڵاتییانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و نیشتەجێی هەرێم لە سەرەداتا ڕێگریان لە تیمەکانمان کرد کە لەسەر هەرێم ناویان تۆماربکرێت، بۆیە خەڵکێکی زۆر گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، خەڵکێك هەیە لە ئەوروپاوە سەفەری کردووە بۆ ئەوەی بەشداری پرۆسەکە بکەن". 
 

سبەینێ چوارشەممە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی سەرژمێریش سەرقاڵی پرۆسەکەن.

سەرچاوە : سپی میدیا