وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" نابێت تاوانبارانی كوشتنی ئافرەتان لێبوردنی گشتی بیانگرێتەوە".
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕایگەیاند" زیاتر لە ٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەتی ئێزیدی لە دەستی تیرۆریستانی داعشدا ماون كە تا ئێستە نەمانتوانیوە ڕزگاریان بكەین".
وتیشی" هەموومان لە هەوڵی ئەوەداین لە ئایندەدا بتوانین ئەوانیش ڕزگار بكەین و بتوانین بیانگەڕێنینەوە هەرێمی كوردستان و باوەشی خێزانەكانیان".
وەزیری ناوخۆی هەرێم دەشڵێت" بە فەرمانی مەسرور بارزانی، نابێت تاوانبارانی كوشتنی ئافرەتان لێبوردنی گشتی بیانگرێتەوە، بۆ ئەم بوارەش هەوڵی ڕژد دراوە و هەموو یەكەكانی پۆلیسیش هاتوونەتە راسپاردن كە نابێت هیچ دەرفەتێك لە دەست بدەن بۆ گرتن و ڕادەستكردنی تاوانباران بە دادگا و وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان".
سەرچاوە : سپی میدیا