د. چۆمان هەردی
نوسەر و چالاکی بواری مافەکانی ژنان:
لەبەر خاتری عەدلە خانی شاعیر کە بەپێچەوانەی قانعی برایەوە تەنها یەک دێڕ شیعری لەسەر فەرشێکی چنراو بۆ ئێمە بەجێماوە، لەبەر خاتری خاتوو ئەختەر کابان کە دەکرا وەک کەریم کابان و قادر کابانی برای هونەرمەندێکی ناسراوی ئێمە بێت کەچی تەنھا لە پرسەدا گوێمان لە دەنگە ناوازە و لاواندنەوەکانی بوو، لەبەر خاتری ماریا کە فریای تۆمارکردنی یەک گۆرانی کەوت پێش ئەوەی بیکوژن، لەبەر خاتری مەستوورەی ئەردەڵانی مێژوونووس و شاعیر کە سەد ساڵ دوای مەرگی خۆی شیعرەکانی کۆکرانەوە، لەبەر خاتری زەینەب خانی خوشکی دڵدار کە بە پێچەوانەی براکەیەوە سەد ساڵ دوای مەرگی خۆی شیعرەکانی کۆکرانەوە و چاپکران، لەبەر خاتری هەموو ژنە بێدەنگ کراو و پەراوێزخراوەکانی کوردستان و هەموو جیهان پێویستە بەردەوام بین لە خەباتدا، پێبکەنین، هیوامان هەبێت. بژی خەباتی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. هەتا ئەبەد: ژن، ژیان، ئازادی!
سەرچاوە: ژیان