ڕۆژی سێ شەممە لە هۆڵی بۆنەكانی قەزای شارەزوور، فێستیڤاڵی ساڵانەی هونەری خوێندنگاكانی قەزای شارەزوور بەڕێوەچوو.
یادە تەها سەرپەشتیاری هونەری و چالاكی فێستڤاڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: فێستڤاڵەكە بۆ زیاترلە 30 خوێندنگای قەزاكە و دەوربەری كراوەتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی: نمایشكراوەكان بریتین لە، ئیشە دەستییەكان و وێنە كێشان و ئیشی دیواری.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو خوێندنگایانەی بەشداربوون برتیتین لە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندی.
سەرچاوە: pukmedia