پیشانگای خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌كانی سلێمانی كرایه‌وه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2022/2/27 مامۆستا دڵشاد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی هونه‌ریی رۆژئاواو سه‌رپه‌رشتیارانی هونه‌ریی له‌هۆڵی ولیه‌م یۆحه‌ننا به‌شداری كرد له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگای ساڵانه‌ی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌ ئاماده‌ییه‌كانی ناوشاری سلێمانی له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا كه‌ ژماره‌یان (32)ئاماده‌ییه‌ و تیایدا تابلۆی خوێندكاران نمایش كراوه‌.

 پێشانگاكه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ساڵانه‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌ بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌كرێته‌وه‌ بۆ خوێندكاران بۆ ده‌رخستنی توانا و به‌هره‌كانیان.

 

سەرچاوە: pukmedia