كتێبی دیبلۆماسیه‌ت (چه‌مك , مێژ‌و‌و , بنه‌ماكان ) له نوسینی باڵیۆز دكتۆر محه‌مه‌د سابیر یه‌كێكه له په‌رتوكه به بڕشته‌كانی بواری دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .
له په‌رتوكه‌كه‌دا شیكاری ورد كراوه بۆ كاریگه‌رییه‌كانی دیبلۆماسیه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكان و دژ یه‌كییه‌كان كه درێژه پێدانی جه‌نگی نێوان لایه‌نه ناكۆكیه‌كانه.
له‌به‌شێكی په‌رتوكه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌زموونی دیبلۆماتی كورد‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی جیهانی
هه‌ر له په‌رتووكه‌كه‌دا به گرنگییه‌وه باس له رۆڵی دیبلۆماسییه‌ت ده‌كرێت وه‌ك ژانه‌رێكی گرنگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رقه‌راری ئاشتی و ئاسایش و بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵات و پێشكه‌وتن و ته‌بای و یه‌كانگیری كلتوری و نزیك بوونه‌وه‌ی شارستانییه‌تی گه‌لان، كارامه‌ی ئه‌زموونی دیبلۆماسییه‌تی زانستی باڵیۆز دكتۆر محه‌مه‌د سابیر له دوو توێی ئه‌م كتێبه رۆژی 15ی 3 بۆیه‌كه‌میین جار ده‌خرێته به‌ردیدی خوێنه‌ران و زانست خوازانی بواری زانسته رامیارییه‌كانی كورد.
رۆژی 3 شه‌ممه
كات 4 پاش نیوه‌رۆ
شوێن هۆڵی ته‌وار
سەرچاوە: pukmedia