دوای زیاتر لەهەفتەیەك لەنمایشی شانۆیی (هیچ نهێنییەك لەئارادا نییە)، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە (18-4-2022) دوایین ڕۆژی نمایشی شانۆییەكە بێت.
ناوەندی شانۆی تاڤ و بەشی شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوكاری بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی، لەكاتژمێر (9)ی شەوی ڕۆژی پێنجشەممە (7-4-2022) شانۆگەری (هیچ نهێنییەك لەئارادا نییە) لەهۆڵی بەدیعە دارتاش لەناو پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی نمایشدەكرێت و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە (18-4-2022) دوایین ڕۆژی نمایش بێت.
شانۆیی (هیچ نهێنییەك لە ئارادا نییە) لەنووسینی ودی ئالن و دەرهێنانی دێرین حامیدو ی.دەری دەهێنەر ڕاهۆز كامەران-ەو لەنواندنی (زەریا سامی، ڕزگار باهیر، شێنێ حەیدەر، شیلان عەبدوڵڵا، كارۆ سەوز، میران ئازاد، پروشە محەمەد)ە.
سەرچاوە: gelawej