چاپ و بڵاوبوونەوەی دوو کۆشیعری شاعیرێکی ڕۆژهەڵات

دوو کۆشێعری نوێ لە خاتوو ڕوانا چووپانی بە ناوەکانی «زۆر ئەترسم پاکیزەیەک بمرم لە باوەشتا» و «ئەبمە گوڵی تاریکان و ناوی خۆم ئەنێم بێ تۆیی» بڵاوکرایەوە.
کۆشێعری «زۆر ئەترسم پاکیزەیەک بمرم لە باوەشتا» هەڵگری چەن شێعری درێژە و لە رووی پێکهاتە و نێواخنەوە تاقیکردنەوەیەکی زمانی و فیکری نوێیە و ئەزموونی ساڵانی دوایی شاعیرە. هەر وەها کۆشێعری «ئەبمە گوڵی تاریکان و ناوی خۆم ئەنێم بێ تۆیی» بڕێک لە شێعرە زۆرکورتەکانی دە ساڵی رابردووە و لە قەبارە و دیزاینێکی رازاوە پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کراوە

ئەم دوو بەرهەمە له‌ لایەن «بڵاوگەی هەژان» لە شاری سەقز چاپ و بڵاو بۆتەوە
.

سەبارەت بە چاپی ئەم دوو بەرهەمە نوێیە لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی نووسەرانی کوردستان خاتوو ڕوانا چووپانی گوتی: "ئەزموونی شێعریم بە بەراورد لە گەڵ خانمە شاعیرەکانی دیکە ئەوەیە کە ژنانەیی زیاترم فام کردووە لە شێعردا و ژن لە سەنتەری بیرکردنەوەم دایە. فەزایی ژنایەتی لەو دڵتەنگی و غوربەتە ژنانەیی کۆمەڵگایەکی نائازاد و تاپۆپەرەست فوڕم و ناوەڕۆکی خۆی بیچمبەندی دەکات
"

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرنی کوردستان