مانگی ئازار وەكو "مانگی كەلەپوری كوردی" ڕاگەیەندرا

كونسولخانەی ئەمریكا لەهەولێر ڕایگەیاند مانگی ئازار بە فەرمی لەلایەن جۆن كوپەر سەرۆكی شارەوانی ناشڤڵ لە ویلایەتی تێنەسی لە ئەمریكا وەكو (مانگی كەلەپوری كوردی) ڕاگەیەندرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە جۆن كوپەر دەڵێت (شانازی دەكەم بەوەی مانگی ئازار بە فەرمی وەكو مانگی كەلەپوری كوردی ڕادەگەیەنم. بەشانازییەوە شاری ناشڤڵ ماڵی گەورەترین ژمارەی دانیشتوانی كوردە لە ئەمریكا)
.

 

 

سەرچاوە: galawej