هایكۆ فۆرمی شیعری نه‌ریتی ژاپۆنییه، له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا له جیهاندا باوه، هایكۆ كورتترین فۆرمی شیعری جیهانییه، به كه‌مترین وشه له سێ كورته رسته‌ی: 5/7/5 بڕگه‌ییدا و مانای چڕ و قووڵ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، به فۆرمی هایكۆی كلاسیكی.
له گرنگترین شاعیرانی هایكۆ ماتسۆ باتشۆ (1644-1694)، یۆسا بوسۆن (1716-1783)، كۆبایاشی عیسا (1763-1828) هه‌وروه‌ها ماسۆكا شیكی(1867-1902). باشۆ له‌گه‌ل خوێندكاره‌كانی شیعری هایكۆیان نوێ كرده‌وه توانرا به ئه‌ده‌بییاتی جددی بناسرێته‌وه. شیكی به دامه‌زرێنه‌ری هایكۆی هاوچه‌رخ داده‌نرێت. ئه‌و ئه‌وه‌بوو كه چه‌مكی هایكۆی دایه‌وه (به به‌راورد بههایكای كۆن یا هایكۆ)
هایكۆی ژاپۆنی عاده‌ته‌ن له‌سێ گرووپی وشه‌ی 5-7-5بڕگه‌یی پێكهاتووه، به‌و پێیه‌ی وشه‌كانی ناو گروپه‌كانی وشه‌كان به‌ستوونی پێكه‌وه ده‌له‌رزن، هه‌رچۆنێك بێت ده‌نگێكی ره‌خنه‌یی هه‌یه ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی بڕگه‌كان وه‌ك ڤیسێنته هایا یان جه‌یم لۆرێنتی، به‌شیكی پێویست له هایكۆ كۆنكریتی و سه‌رچاوه‌یه به‌تایبه‌تی ئێستا. هایكۆی نه‌ریتی ئاماژه بهوهرزێك ده‌كات له‌گه‌ڵ كیگۆ. تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تیش له‌گه‌ڵ ده‌قی ته‌واو نه‌كراو و كراوه‌یه كه ته‌نیا خۆیان له ئه‌زموونی خوێنه‌ردا ته‌واو ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك له ده‌قه‌كه‌دا نه‌گوتراوه. هه‌سته‌كان به‌ده‌گمه‌ن ناونراون. ئه‌وان ته‌نیا ده‌بێ له رێگای ئه‌و شتانه‌ی كۆنكرێتی كه له نێو ده‌ست كراون و ده‌ستپێده‌كه‌ن.
به‌شێك له ههیجین (نووسه‌رانی هایكۆ) هایكۆ له سێنریۆ جیاده‌كاته‌وه. به‌شه‌كه‌ی تر هایكۆ وه‌ك زاراوه‌ی گشتی ده‌بینێت، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، هه‌ردووكیان یه‌كن، چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به‌خشنده‌یی، كۆنكرێتی، كراوه‌یی، ئاماده‌بوون، سێنریۆ به هایكۆ ناوده‌برێت، كه زیاتر روو له كه‌سی و سۆزداری ده‌كات.
له ئه‌ڵمانیدا عاده‌ته‌ن هایكۆ به‌سێ دێڕ نووسراوه، تا نۆره‌ی هه‌زاره‌ی دووه‌م، داواكاری بڕگه‌كانی 5-7-5 جێبه‌جێ ده‌كرا، زۆربه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی له هایجین بهدووركهوتن. ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌كانی ده‌نگی ژاپۆنی هه‌مووی یه‌ك درێژین و زانیاری كه‌متریان له بڕگه‌كان له زمانی ئه‌وروپی هه‌ڵگرتووه.
كه‌واته ستۆكهۆڵم دووبڕگه‌ی هه‌یه، به‌ڵام شه‌ش زیاتر، 17 یه‌كه‌ی ده‌نگی ژاپۆنی به‌نزیكه‌یی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی زانیاری 10-14 بڕگه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌گونجێت. بۆیه له نێو زۆرێك له نووسه‌رانی هایكۆی زمانه ئه‌وروپییه‌كاندا دامه‌زراوه به‌كه‌متر له 17 بڕگه ده‌ست بكه‌وێت به‌بێ له‌ده‌ستدانی ناوه‌ڕۆكی فیكر یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی پیشاندراوه.
قوتابخانه مۆدێرنه‌كانی هایكۆ له‌هه‌موو جیهان نه‌ك هه‌ر پرسیار له فۆرمی نه‌ریتی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێك یاسای دیزاینی تێكستیش ده‌كه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن زه‌مینه‌ی نوێتر بڕه‌خسێنن.
دروستكردن
شیعری ژاپۆنی ژماردنی بڕگه نییه، به‌ڵكو كوانتینگه (چهندانهكردن) هایكۆ له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدیلی نه‌ریتی بریتییه له ئایه‌تێك بۆ سێ گرووپ. وشه‌كان له‌گه‌ڵ پێنج و حه‌وت و پێنج بڕگه‌ی ژاپۆنی 5-7-5 لهوهرگێڕانهكان یان كۆپییه‌كان له زمانه ئه‌وروپییه‌كاندا، هایكۆ به‌پێی گرووپی وشه‌كان وه‌ك سێ دێڕ ده‌رده‌كه‌وێت.
بڕگه‌یه‌كی ژاپۆنی مۆرا هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كه كورت بێت و بڕگه‌كه كراوه‌بێت، ده‌نگێكی درێژ دووی تر هه‌ڵده‌گرێت. یه‌ك – ن- له كۆتایی بڕگه، یان هاودهنگێكی دوانی (سۆكۆن، وشه، ده‌نگی گرژی) هه‌ڵگری مۆرایهك ده‌بێت، زۆربه‌ی وشه‌كانی ژاپۆنی له بڕگه و مۆرایهك پێهاتووه. ئه‌و بڕگانه‌ی مۆرای زیاتریان هه‌یه زۆربه‌ی بنچینه‌یان لهسینۆژاپۆنییهوه هاتوون.
شیعری ژاپۆنی تۆی هه‌یه وه‌ك دڵی مرۆڤ، گه‌ڵای بێشووماری وشه‌كانی تێدا بڵابوونه‌ته‌وه، له‌و ژیانه‌دا خه‌ڵك زۆر شت ده‌گرن، دواتر هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی ئه‌و وێنانه‌وه هه‌سته‌كانیان ده‌رببڕن، له‌و شتانه وه‌ریانگرتووه كه چی‌یان بینیوه و بیستووه. دۆناڵد كێنه.
دیتریش كروش ئاماژه به پره‌نسیپه‌كان ده‌كات كه به زۆری بۆ هایكۆی نه‌ریتی جێبه‌جێده‌كرێت: هایكۆ كۆنكرێته. ئۆبجێكتی هایكۆ ئۆبجێكتێكی سروشتییه له ده‌ره‌وه‌ی سروشتی مرۆڤ. بارودۆخێكی بێ هاوتا یان رووداوێك وێناده‌كرێت. ئه‌م دۆخه یان رووداوه وه‌ك ئێستا پێشكه‌ش ده‌كرێت. له هایكۆ ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ وه‌رزه‌كانی ساڵ. له‌لایه‌ن كیگۆ سه‌رچاوه بۆ وه‌رزه‌كه به‌كاردێت، وشه‌كان یان ده‌سته‌واژه تایبه‌ته‌كان به‌گشتی له‌گه‌ڵ وه‌رزێكی تایبه‌ت له ژاپۆن په‌یوه‌ستن.
ئه‌و شتانه‌ی كه وێنه‌یان كێشراوه نوێنه‌ری ساته بهئهزموونهكانن وئه‌و هه‌ستانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان پێوه هه‌یه. سروشت ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆح ده‌كات ئۆبجێكتهكان به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ره‌مزی به‌كاردێن. وێنه‌یه‌ك نموونه: وه‌ك كه‌وتنی گه‌ڵاكان، كۆمه‌ڵ: پایز، هه‌ست، میلانچۆلی(خه‌مۆكی). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی دیتنیش ئاماژه بههێمایهكی دوورتر ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت زیاتر هێمایه‌كی تایبه‌ت به كه‌لتور.
به‌ڕای بۆدمێرشۆف چه‌ند ئامانجێك نوێنه‌ری بابه‌تی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فین، بارانی وه‌ك هێمای مردن و ماڵه‌كه‌ی وه‌ك هێمای جه‌سته‌ی زه‌وی ده‌چوێنێت. سامورایی ژاپۆنی و راهیبی زێن سیعری مردنیان نووس (جیسی ن‌و كو) هه‌روه‌ها به‌شیك له فۆرمی ژاپۆنی.
زۆر هایكۆ به‌شێوه‌ی خۆشنووسی وێناكراون. ژماره‌ی مۆرنهكان له ژاپۆنی ده‌بێته هۆی لێدانی قسه كه به‌هایه‌كی بیرگه‌یی هاوشیوه‌ی قافییه‌ی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش ده‌كات.
مێژوو
خزمانی هایكۆ پێنج به‌شن له تانكا له‌گه‌ل نه‌ریتی 5-7-5-7-7 مۆرن، رێنگا زینجیرهیهكه له تانكا، له بنه‌ڕه‌تدا چه‌ند شاعیرێك تانكایان له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نووسیبوو. له په‌ره‌پێدانێكی هاوبه‌شدا یه‌كه‌م شاعیر هۆكوی دروستكرد (تونێلی باڵا، 5-7-5)، دووهه‌م ماتسوكو( تونێلی ژێر 7-7). ئه‌م جۆره فۆرمه له چڕكردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش هه‌روه‌ها واكا به شیعری وه‌ڵامدانه‌وه ناسراوه. دواتر هه‌موو زنجیره شیعره‌كان له كۆمه‌ڵگا گه‌وره‌كاندا نووسران، بۆ نموونه 36 شترۆفیگه كاسن، ئه‌و فۆرمه به‌ڕوونی بۆ ناوه‌ڕۆكی ئایه‌تی (شیعری) تاكه‌كه‌سی دیاری كرا.
له سه‌ده‌ی سیانزهههمهوه یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری به‌ڵگه‌داری هایكۆ وه‌ك فۆرمێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه. له ماوه‌ی دووییدا هایكۆ وه‌ك شیعری نوكته- نوكته له نێو حه‌وانه‌وه و ساموراییهكاندا به‌ناوبانگ بوو. له سه‌ده‌ی پازدهههمینهوه هایكۆ له‌ته‌ك تانكا ده‌ستی به‌دامه‌زراندنی خۆی كرد، وه‌ك فۆرمێكی شیعری سه‌ربه‌خۆ، هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریكردن به وشه‌و وێنه‌بوو.
له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می- ئیدۆ، ئه‌و فۆرمه‌ی كه ئێستا پێی ده‌ڵێن هایكۆی كلاسیكی سه‌ری هه‌ڵدا، سه‌ره‌تا مه‌رجه‌كانی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندبوو له سه‌رده‌می ئیدۆ. كۆمه‌ڵگه به سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خانوو بهرهكرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ژاپۆن خۆی به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه داخست، جیهانێكی نه‌گۆڕی خۆی دروستكرد، له رێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه به‌وردی به‌هاو هێماكان پێناسه‌كران، شاعیران و وه‌رگره‌كان باكگراوندێكی هاوبه‌ش و به‌روونی پێناسه‌كراو تێگه‌یشتنیان بۆ چه‌ندین سه‌ده هه‌بوو، گۆڕانه‌كان به‌وردی روویاندا.
ئیمرۆ ماتسۆ باشۆ (1644-1694) به‌یه‌كه‌م گه‌وره شاعیری هایكۆ داده‌نرێت، بۆقه‌كه‌ی- هایكۆ باسكراوترین هایكۆیه له جیهان.
شاعیره مه‌زنه‌كانی هایكۆ بوسۆن و كوبایاشی عیسا بوون. عیسا هه‌ندێك جار به فۆرمی ئاسایی 5-7-5 ده‌ینووسی، شاكاره‌كانی ئه‌و زیادی سۆفیگه‌ری هایكۆیان ره‌تده‌كرده‌وه. پێده‌چێت له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ بێت بۆ مرۆڤ و بوونه‌وه‌ر، زۆرجار به‌گاڵته‌وه تیژ ده‌كرێت:
بۆقه‌كه له‌سه‌ر گه‌ڵای لێلی ئاو
به‌ڵام ئه‌و چ روخسارێك ده‌كات
كاتێك به‌ته‌واوی چه‌می هایكۆ درا، ناڕوونه. له‌وانه‌یه له های له هایكای نۆرینگا وه‌كو چه‌مكی هۆیكو وهگیرابێت. به‌گشتی له‌لایه‌ن نوێخوازی شیعری هایكۆ ماسۆكا شیكی (1867-1902) به‌فراوانی بڵاوكراوه.
دوای ماسۆكا شیكی شیعری هایكۆ به‌دوو ئاڕاسته دابه‌شبوو. دوو خوێندكاری گرنگ، تاكاهاما یوشی (1874-1959) و كاواهیگاشی هێكیگۆتۆ (1873-1937)، ئه‌و دابه‌شكردنه ته‌كانی دا بههایكۆی ژاپۆنی، تا ئه‌مڕۆش كاریگه‌ری هه‌یه. هێكیگۆتو به‌رده‌وام بوو له چاكسازییه‌كانی شیكی و بهفۆرمهكه تاقیكرده‌وه. كیۆشی له به‌رامبه‌ردا گرنگی بههایكۆی كۆندا وه‌ك: بزووتنه‌وه‌یه‌ك دژ به‌م تاقیكردنه‌وانه، كاریگه‌ری به‌رچاوی كیۆشی هێشتا له به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی هایكۆی نه‌ریتی له ژاپۆن ده‌بینرێت. زۆر له شاعیره شكۆداره‌كان وه‌ك میزوهارا شووشی (1892-1981) له قوتابخانه‌كه‌ی دوورن. هێكیگۆتۆ له بزووتنه‌وه‌كه‌ی گه‌شه‌ی به فۆرمی هایكۆی ئازاد‌دا. گرنگترین شاعیرانی هایكۆی وه‌ك: ئیپیكرۆ ناكاتسوكا (1887-1946)، ئۆگیوارا سایسێنسوی (1884-1976)، ئۆزاكی هۆسایی (1885-1926)، له پێش هه‌موان تانێدا سانتۆكا (1882-1940)، پر خوێنه‌رترین نووسه‌رانی هایكۆی ژاپۆنین، له ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م هێلهن.
هایكۆی هاوچه‌رخی ژاپۆنیش یه‌كێك له ره‌گه‌كانی لێره هه‌یه، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان سه‌ریهه‌ڵدا وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی هایكۆی ئازادیخواز، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه‌كان له ماوه‌ی ناسیۆنالیزمی توندڕه‌وی ژاپۆنی. شاعیرانی هایكۆی شینكۆ هایكۆ ئوندۆ له بزوتنه‌وه‌ی هایكۆی نوێ پێك هاتوون، ئه‌وانه‌ی چیتر پابه‌ندی هایكۆی نه‌ریتی نه‌بوون به‌پێی تاكاهاما كیۆشی، رووبه‌ڕووی راوه‌دوونان وگرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان، گۆڤاره‌كانیان قه‌ده‌غه‌كران. تاكاهاما كیۆشی خۆی دوای جه‌نگ به به‌رپرسی سه‌ره‌كی ده‌بینرا. ئه‌و سه‌رۆكی به‌شی هایكۆ بوو له كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ئه‌ده‌بی ژاپۆنی (نیهۆن بانگاكو هۆكۆكو كای). دامه‌زراوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ست به‌ده‌زگای هه‌واڵگری كۆنترۆڵی چالاكییه كه‌لتورییه‌كانی ده‌كرد.
له بزووتنه‌وه‌ی جێندای هایكۆی ئه‌مڕۆ چه‌ندین پێگه‌ی شیعری جیاواز هه‌ن، كه لێبوورده‌ییان هه‌یه و ته‌حه‌مولی ئه‌ویتر ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له شاعیران پابه‌ندن به شێوازی 5-7-5، هه‌ندێكی تر ته‌نیا وشه‌ی وه‌رزی ساڵ، هه‌ندێكیش هه‌ردووك ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاماده‌كردنی له ئه‌ڵمانییه‌وه یووسف مه‌نتك
2022-04-14
سەرچاوە: knwe