بەشی دووەم: هەمان تاس و هەمان حەمام ..

 

 

 

 

د.توانا 

 

بەشی دووەم

 

* لە1992 تائەم دەقەیە داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل دەچێتە گیرفانی چەندکەسێک لەخێزانی مەسعود بەرزانی.
* لە پێش 2003وە نەوتی کوردستان بەنایاسایی دەفرۆشرێت ودەچێتە گیرفانی جەند کەسێک لە بنەماڵەی بەرزانی وتاڵەبانی .
*میللەت زۆرباش دەزانێت کە ئێوەی پارتەکانی ئۆپۆسیسیۆنی کوردستانی باشوور  بەگردبونەوەتان لەدەوری  کاک مەسعود وکاک مەسروری کوڕی  تەنها لەترسی ئەوەیە کە نەتانخەنە لیستی خیانەت بەجاشتان ناوزەد نەکەن.. بەڵام باش بزانن ئێوە بەمکارەتان ..ڕەوایی ئەدەن بە هەمو تاڵانی خیانەت و34ساڵ حوکمی دۆڕاو وگەندەڵی ئەم بنەماڵەیە !ئێوە  ئەمڕۆ خەریکن جارێکیکە سیناریۆی  ئابڕوچونێکی پڕشەرمەزارتر وگلانێکی پیستر لە ڕیفراندۆمە گوماناوییەکەی ئەم خێڵە  جێبەجێدەکەن ..!


دیارە ئێوە مێژوو ناخوێننەوە ..  هەرلە سەرەتای شۆڕشی چەکداری کوردی باشوور لە1961 وە لە دوای لامەرکەزیەکەی ئەورەحمان عارفی سەرۆکی حکومەتی بەغداد وتێگەیشتنی  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەڵەگایی وتاکڕەویی  مەلامستەفا لە1964 لەو ڕۆژەوە میللەت وڕۆشنبیرەکانی  باشوور  باش تێگەیشتوون لەیارییە فێڵاوییەکانی ئەم بنەماڵەیە، چونکە  میللەت  لەئێوە ژیترە ..

ئێوە ئەمڕۆ بەرگری  لە چەند دزێکی ئەم بنەماڵەیە دەکەن ،باش بزانن  گردبوونەوەتان  بەدەوری ئەم خێڵەوە دوورونزیک پەیوەندی بەبەرژەوەندی کوردو کوردایەتیەوە نییە!
*  خۆئەم فیلمی خۆبادان وهەڕەشەو گوڕەشانەی کاک مەسعود وکاک مەسروری کوڕی  یەکەم جار نییە...هەموو جارێ کاک مەسعودو کوڕەکەی زۆرزانانە لەم کاتانە کەکاری پێتانە ئێوە لەدەوری خۆیان کۆدەکەنەوەو شەیتانانە ڕا گەیاندنەزەبەلاحەکانیان دەخەنە  کار، وا فوتان پیادەکەن بەڕادەیەک هەندێکتان خۆتان لێدەگۆڕێ..وە تۆزێک لەپارەی سامانی دزراوی سەرزەوی وبنزەوی کوردستانتان بۆدەخەنەوە جانتاوە وبڕێک  قەراغە کولێرەی چەورتان دەخەنە بەردەم  تابتانکەن بەگشت بەغدادا..

کەپلانەکەیان بەریگرت ئەوسا خۆیان بەتەنها دەڕۆن  بۆبەغداد وڕێک دەکەون ! ئیترکاریان  بەئێوە نامێنێ بەکوردی جڕتێکتان بۆلێئەدەن وبەشووتان ئەدەن ..ئیتر وەڵامتان نادەنەوە، هەمان تاس وهەمان حەمام دەبنەوە بە ئۆپۆزیسیۆنە بێبەرهەمەکە  تا ئەڵقیەکی نوێ لەسیناریۆیەکی شەیتانانەی کاک مەسعودو کوڕەکەی ! بەشەیتانتان دەسپێرن..