هاوکار ساڵح دەرهێنەرى ناسراوى کورد کە بەردەوام لە بێده‌نگیدا سوپرایز پێشكه‌شى بینه‌ر و هونه‌ر و سینه‌ما ده‌كات، لە نوێترین کاری‌دا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێكه به‌ناوی "دواهەمین وێنە" کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوى بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ى نیسان، هاوکار ساڵح دەرهێنەر له باره‌ى نوێترین کاری‌دا كه سەرقاڵی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێكه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "به‌رهه‌مه‌كه به‌ناوی (دواهەمین وێنە)یه، هەریەکه لە هونەرمەندان (عومەر دڵپاک، ڕابیعە محەمەد، شایی ڕەزا، کۆژار حەکیم) ڕۆڵی تێدا دەبینن، سیناریۆی ئیدریس عەبدییە و ئاوارە عومەر بەڕێوەبەری وێنەگرتن، هه‌روه‌ها لیلیان ئەمیر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاره‌كانى کورتە فیلمەکە ده‌كات."
ڕوونى كرده‌وه، "هاوكات گۆران عوسمان وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى به‌رهه‌م، هه‌ڵگورت ساڵح وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه به‌شدارن له‌كاره‌كه، چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژن و پیاوێک دەکات کە ڕزگاربووی تاوانی ئەنفالن، ئێسته لە خانەی بەساڵاچووان ژیان بەسەردەبەن."
ده‌رهێنه‌ر ئاماژه‌ى كرد، "قۆناغی وێنەگرتنى کورتە فیلمی (دواهەمین وێنە) تەواو بووە، ئێسته لە قۆناغی مۆنتاژین، کات و شوێنی نمایشکردنیشی لە داهاتوودا ڕادەگەیەنین، ماوه‌ى فیلمه‌كه 22 خووله‌كه، كۆمپانیاى (لا میدیا) پرۆدیوسەری كاره‌كه‌یه".
هاوکار ساڵح ده‌رهێنه‌رێكى ناسراوى كورده زیاتر له بوارى سینه‌ما كاره‌كانى ده‌كات، له ساڵى 1983 لە سلێمانی له دایك بووه، خاوەنی کورتە فیلمه‌كانی (لاپەرە شارەوەکان، لەبەردەم ئاوینە، ئەودیو دەرگای ماڵە بەرزەکان)ه، دواین کاریشى (دواهەمین وێنە) ده‌بێت بۆ ساڵى 2022.
سەرچاوە: wishe