کۆنسێرتی گرووپی سەمایا لە هەولێر

ئینستیوتی فەرەنسا و ئینستیوتی گۆتەی ئەڵمانیا بە هاوبەشی كۆنسێرتێكی گۆرانیی گوتنیان بۆ گرووپی سەمایا لە قەڵای هەولێر رێكخست.

دەشتی عومەر، بەرپرسی پەیوەندییە كولتووری و راگەیاندنی ئینستیوتی فەرەنسا لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم چالاكییە لەچوارچێوەی زنجیرە كۆنسێرتێكە كە لە هەموو عێراق ئەنجام دەدرێت.

كۆنسێرتەكە لە قەڵای هەولێر و بەئامادەبونی بەشێك لە كۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر و هونەرمەندان بەڕێوەچوو كە تیایدا گرووپەكە بە8 زمان گۆرانیان دەگوت، لەنێویاندا بە زمانی كوردی و بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كرمانجی.

گرووپی سەمایا لە سێ خاتوونی گۆرانبێژی فەرەنسی پێكهاتوون كە یەكێكیان بەزمانی كوردی (سۆرانی و كرمانجی) گۆرانی دەچڕێت.

 

 

سەرچاوە: rudaw