ژمارەی ۵ی گۆڤاری «بار» بڵاوکرایەوە

گۆڤاری بار یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە هەڵبەستە کە لە باکوور, باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەبێتەوە.
ناوەرۆکی ئەم گۆڤارە لە هەڵبەست, ڕەخنەی هەڵبەست و وەرگێڕانی هەڵبەست پێک هاتووە.

گۆڤاری بار لە لایەن وەشانخانەی سیتاڤ لە شاری «وان» بڵاو دەبێتەوە. بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بە زاراوەکانی کورمانجی, سۆرانی و زازاکی و بە ئەلفوبێی لاتینی بڵاو دەبنەوە.

بەرپرسانی ئەم گۆڤارە ئامادەیی خۆیان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بابەت بە دیکەی زاراوەکانی کوردی ڕاگەیاندووە.

مەبەستی ئەم گۆڤارە بڵاو کردنەوە و ناساندنی شیعری شاعیرانی هەموو بەشەکانی کوردستان و هەروەها باس و وتووێژ لە گەڵ شاعیرە بەناوبانگە کوردەکانە.

جێگای ئاماژەیە ئەم گۆڤارە لەهەموو بەشەکانی کوردستان دەست دەکەوێ.

 

 

سەرچاوە: kurdishbookhouse