وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌شی چالاكی وێژه‌یی، به‌هاوبه‌شی رێكخراوی دۆستانی هه‌ڵه‌بجه، مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی چیرۆكه‌كانی شار- كتێبی دووه‌م گه‌شتێك به‌ناو ژیان و به‌رهه‌می (20) شاعیری شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌نجامدا، كه له‌نوسینی كۆچه‌ر میرزا-یه.
به‌رگی دووه‌می كتێبی "چیرۆكه‌كانی شار" گه‌شتێكه به‌نێو ژیان و به‌رهه‌می 20 شاعیری شاری هه‌ڵه‌بجه رۆژی پێنج شه‌ممه 17-3-2022 له ته‌لاری ھونه‌ر مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ كرا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، د. موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیریی و ھونه‌ری سلێمانی وته‌یه‌كی ده‌ستخۆشیی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌ركی ھه‌موو لایه‌كمانه پشتیوانیی كاری فه‌رھه‌نگیی و كلتوریی بكه‌ین به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه بۆ ھاندانی گه‌نجان و بواری نووسین بێت و بۆ شارێكی زامداری وه‌كو ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھیدیش بێت.
جێی ئاماژه‌یه، داهاتی كتێبی "چیرۆكه‌كانی شار" ده‌به‌خشرێته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی.
سەرچاوە: pukmedia