بڕیارە بە چەند چالاكییەكی كولتووری و میوزیك و شانۆ 12مین فێستیڤاڵی ئادار و نەورۆز دەست بەكارەكانی بكات.
فێستیڤاڵی ئادار و نەورۆز ساڵانە لە 11ـی ئادار دەست پێ دەكات، لە ئێوارەی 20ـی ئادار كۆتایی پێ دێت، لەو فێستیڤاڵە چەندان چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێ ، دوو ساڵێ ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو چالاكییە ئەنجام نەدرا.
بەپێی بەرنامەی بەرنامەی چالاكییەكانی ئەو چەند رۆژەی، 23 چالاكیی جۆراوجۆری كولتووری و هونەری و رۆشنبیری پێشكەش دەكرێن و دوو هەزار و 500 كەسایەتی و هونەرمەند لەسەر ئاستی پارێزگا و شارەدێ و شارۆكەكان بەشداریی دەكەن و چالاكی پێشكەش دەكەن.
چاوەڕوانیش دەكرێ خەڵكێكی زۆر لە ناوەخۆی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو گەشتیاری عێراقی و وڵاتانی بیانی لەو رۆژانەی جەژنەكانی ئادار و بەهار و راپەڕین و نەورۆز سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەشداریی چالاكییەكان بكەن.
ئێوارەی ڕۆژی 20ـی ئادار بە هەڵكردنی ئاگری نەورۆز كۆتایی بە 12مین چالاكییەكانی ئادار و نەورۆز دێ.
سەرچاوە: wishe