هونه‌رمه‌ندی كورد «عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوول مه‌ولوود» ساڵی 1952 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه.
ساڵی 1975-1979 به‌كالۆریۆسی له ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا، به پله‌ی یه‌كه‌م له وێنه كیشان، ته‌واو كردووه.
ساڵی1980-1979 مامۆستا بوه له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شه‌قلاوه.
ساڵی 1980-1986 ده‌سته‌ی دامەرزێنهری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلێمانی بوه، هه‌روه‌ها مامۆستا‌و سه‌رۆكی لقی وێنه‌كێشان بووه.
ساڵی 1986 وڵاتی به‌جێ هێشت و پاش تێپه‌ربوون به قۆناغی ئێران و سوریا له ساڵی 1989 له له‌نده‌ن جێگیر بووه.
ساڵی 1997 بڕوانامه‌ی وانه‌بێژی لە (City & Guilds London Institute) به‌ده‌ست هێناوه.
لە ساڵی 2006 تاكو ئێستاش مامۆستای وێنه‌كێشانه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر.
هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوول لە ساڵی 2013-1971 شه‌ش پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه، وە له زۆر پێشانگا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری كردوه.
سەرچاوە: kurdistanart