عەلی مەحمود
ئەنفال مەرگی خێراو لەسەرخۆی بە ئازاری گەلێك بوو, مەرگێك پرۆسەی روح كێشانەكەی 197 ڕۆژی خایاند, ڕژێم شەوی دەدایە دەم ڕۆژەوە بۆ قەسابیكردنی لادێنشیینەكان كوردستان و سوتاندنی خاك و وێرانكردنی ئاوەدانی و وشككردنی سەوزایی و كانییەكانی و نەهێشتنی مرۆڤێك بە ناوی كوردەوە, لە سەرەتا لە دەرەوەی شارەكان جاڕی كۆمەڵكوژی دا, دوایی ناو شارەكانیشی گرتەوە, سوپای عێراق لە سەرباز و جاش بە خەفیفەو مەفرەزە تایبەتییەكانەوە وەك حەزییایەك لە هەرچوار لاوە پەلاماری تەواوی لادێكانی كوردستانیان دا, ئەوەی ڕزگاری نەبوو لەو ڕۆژەوە ببڕیای ببڕای نەیانمان بینییەوە. هەموو ڕۆژەكانی ئەو ئۆپەراسیۆنی مەرگە, مەرگەساتێكی پڕ لە وەیل بوو, ڕۆژگارەكانی دواشی ژیانی ناو مەرگەساتەكانی تۆپزاو و نگرەسەلمان, چاڵ و پەناگای گولەبارانكردنی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوان هەموو مێژووییەكی دانەبڕاون لە یەكتر, بە ئەڵقەیەكی هەتا هەتایی پێكەوە گرێدراون, مێژووییەك بوو پڕ لە یاداوەری مەرگ و تاوان, جێی خۆیەتی یادی هەموو ئەو تاوان و كارەسات و قوربانیانە بكرێتەوە كە لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا ئەنجام دران بە ناوی ئەنفال. ئەوەی لە ناوییدا نەژییا بێت, ئەوەی بە چاوی خۆی وێنە ترسناكەكانی تاوان و كارەساتە جەرگ بڕەكانی نەبینیبێت, ئەوەی ئێش و ئازارەكانی بە جەستە و روح نەچەشتبێت, ئەوەی ڕۆژی نەدابێتە دەم شەوەوە بۆ بینینەوەی خۆشەویستەكانی, گەڕان بە دوای پارچە جگەرەكانی , ئەوەی بە پێی خۆی ڕزگار نەبووبێت و لەو جەهەنەمە نەگەڕابێتەوە, ناتوانێت وینای چیرۆكەكانی ئەو مەرگە ساتە بكێشێت, ئەمە لە خەونی شاعیرانە زۆر دوورترە, ئەمە ئەو جیهانەیە لە وێنای جەهەنەمی ئاینەكان و دۆزەخی عاشقان گەورەترە, ئەمە جیهانێكی تایبەتە كورد ناوی ناوە ئەنفال و مرۆڤایەتیش ناوی ناوە جینۆساید.
خۆ ناشتوانرێت هەموو ڕۆژەكانی ئەنفال, بكرێت بە شین و شەیپوری یاداوەرییەكانی قوربانیان, چونكە فەزایەك بۆ ژیان, كاتێك بۆ بیركردنەوە و هەنگاو نان بۆ ئایندە, چركە ساتێك بۆ بۆ ژیانی دوا ڕۆژ نامێنێتەوە .
لە بیركردنەوەی یاداوەرییەكانیش مانای لە بیركردنی تاوان, لە یاد كردنی خیانەت, لە بیر كردنی مێژووی تاڵ و شكستەكانی ڕابردوو دێت, گەلێكیش ڕابردووی غەدر و كارەساتەكانی لە بیر بكات, مانای ڕازییە بە كوشت و بڕەكانی داهاتووش, مانای ملكەچ دەكات بۆ زەلالەت و قەسابییەكان كەوا چاوەڕوانین, لەبیركردنی یاداوەرییەكان یانی دەست ئاواڵە كردنی داهاتووە بۆ دوبارە بوونەوەی كارەساتە ترسناكەكان. بۆ ئەوەی لە داهاتوو مەرگە سات و قەسابی كردنەكانی رابردووی خۆمان لە یاد نەچێت, بۆ ئەوەی ئێسكەكانمان لە بیابان و ناو حەوزی تێزابەكان دەركەینەوەو تف لە حەجاج و حەجاجییەكان بكەین, پێویستمان بەوە هەیە لە ڕێگەی یاد كردنەوەی ئەنفالەوە خۆمان وەك گەلێكی بەردەوام لە پرسە و خەبات كەر بۆ دواڕۆژێكی ڕۆشن دانێین, گەلێك ئامادەیی ئەوەی هەیە ڕابردووەكان خۆی وەك ئەوەی هەبووە بخوێنێتەوە بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو, ئێمە چاومان لە داهاتووە, بۆیە ڕابردوو دەخوێنیینەوە بۆ ئەوەی داهاتوییەكی ڕون و گەش دابین بكەین و هەڵەكان دووبارە نەكەینەوە, هەرچەندە بوونی تاوانبارانی كورد لە ناومان بەردەوام ئازاری دەروونیمان زیاد دەكات و یادكردنەوەكانمان تاڵە كەن , بەردەوام ئازارمان دەدەن.
بۆ بەرواری 14-4
شێخ وەسانان و بادینان و سەردەشت یەكەم شارو ناوچە بوون, بەر لێدانی چەكی كیمییاوی كەوتن لە كوردستان, بەڵام هەڵەبجە كرا بە ڕۆژی شەرمەزاركردنی چەكی كیمیاوی لە كوردستان وە چووە لیستی گینزەوە وەك خاوەند زۆرترین قوربانی چەكی كیمیاوی لە جیهان, چونكە قەبارەی زیانەكانی گەورەتر بوو لە هەمووان و تاوانەكە ناسراوتر تربوو لەوانی پێشوتر و دواتر كە هاتن. بر بەرز راگرتنی یادگە, هەموو تاوانێك پێویستە ڕۆژێك هەبێت بۆ یادكردنەوەی, بوونی ڕۆژێكی وا گرنگە بۆ ناوەندیدان بە یادەكە لە لایەن نەتەوەوە بۆ لەبیر نەكردنەوەو سزا دانی بكەرانی, هەروەها گرنگیشە بۆ بەردەوام هێشتنەوەی لە زەینی نەوەكانی داهاتوو و باشتر كردنی باری ژیانی ئەوانەی پەیوەستن بەو تاوانەوە, ئەمە لە پاڵ ئەوەی بەرز راگرتنی یاداوەری بەشێكە لە قەرەبوو كردنەوەی مەعنەوی قوربانیان.
كام رۆژ بۆ ئەنفال؟
ئەنفالیش بەهەمان شێوە دەبێت ڕۆژێك تیایدا دیاری بكرێت بۆ یادكردنەوەی ئەو تاوانە 197 رۆژییەی كە لە جەرگەیدا نزیك بە 10% گەلەكەمانی تێدا كوشت و بڕ كرا, نە یەكەم ڕۆژی و نە دوا ڕۆژی ئەو تاوانە لە رویی مرۆییەوە ئەو زیانە گەورەیەی نەبووە تا دیاری بكرێن بە ناوەندی ڕۆژی یاداوەری, گەورەترین قەبارەی تاوانەكە لەپرۆسەكە ئەنفالی سێی گەرمیانە (دیاری كردنی ئەو ژمارانەی ڕژێم بۆ شەش پرۆسەی ئەنفالی 2 و 3 و 4 و 5 و 6 و 7ی ئەنفالەكانی دیاریكردووە بە كارێكی باش نازانم, بەڵكە ئەنفالەكان پێویستە بە ناوی ناوچەكانیانەوە ناو زەد بكرێن لە داهاتوودا, هەرچەندە لەوەشدا گرفتێك هەیە چونكە ئەو پرۆسانە هەموو ناوچەیەك زیاتریات گرتۆتەوە).
ئەنفالی گەرمیان كە لە ڕۆژی ڕەشی 7 نیسان یادی دامەزراندنی پارتی بەعس دەستی پێكرد و لە 20-4 كۆتایی پێهات, وەك بەعس ئاسا دڕندانەترین قۆناغی ئەنفالەكان بوو, هەرچەندە لەم شاڵاوەیان چەكی كیمیاوی بەكار نەهات جگە لە گوندی تازە شار وەك شیمانە دەكرێت, بە پێچەوانەی ئەنفالەكانی دیكە, كە سەرجەمیان بە لێدانی چەكی كیمیاوی دەستیان پێكرد, وەلێ پێدەشتەكانی گەرمیان ئەو جوگرافیایە نەبوو بۆ بەرەو ڕوبونەوەی سوپای بەعس بۆیە زیانەكان گەورە بوون , ئەمە لە پاڵ لە خشتەبردنی خەڵك لە لایەن جاشەكانەوە بە بوونی لێبوردنی گشتی, هەندێك جار مەلای مزگەوتەكانیش كەوتوونەتە ئەو تەڵەیەوە, لەگوندی تازە شار پێشمەرگەكانی (( یەكێتی نیشتمانی كوردستان , حیزبی شیوعی عێراقی)) قوربانی گەورەیان دا, بەڵام نەتوانرا پێش بە هێرشەكان بگیرێت, قەبارەی سوپای هێرش بەر گەورەتر بوو لە توانای بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگە و جەماوەر, كە پێشر لە دوو پرۆسەی ئەنفالدا تێسرەواندنی كاریگەریان بەر كەوتبوو و تواناكانیانیان لاواز كردبوو, زیانی گەورەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال لەپرۆسەی ئەنفالی گەرمیان و لە ڕۆژەكانی 13-14-15—4-1988دا بوو , بە تایبەتیش ڕۆژی 14-4 , زیانەكانی ئەو ڕۆژانەی تاوانەكە گەورەترین و زۆرترین زیان بوون كە بە سێیەك بۆ نیوەی كۆی قوربانیەكانی هەموو تاوانی ئەنفال مەزەندە دەكرێت, شەوی 13لەسەر 14 ی 4 بازنەی ئابلوقەدانی خەڵك تەسككرایەوە, كە رۆژی دواتر لە گوندی ملە سوورە زۆربەی خەڵكەكە لە لایەن جاشەكانەوە تەسلیمكرانەوە, لەو رۆژانە لە قادر كەرەم و سەنگاو لەیلانیش زیانەكان زۆر بوون, لە ڕۆژی 14 نیساندا لەهەردوو گوندی ملەسورەو كوڵە جۆی حاجی حەمەجان زۆربەی خەڵكی ناوچەكە پاش تەنگكردنەوەی بازنەی ئابلوقە لە سەریان هەموویانیان كۆكردەوە و ئەنفالیانیان كردن , جاشەكان ڕۆڵی كارایان هەبوو لە ئەنفالكردنی ئەو خەڵكە. لەو ڕۆژەدا هەزاران كەس خەڵكی ناوچەكە كە بەشی زۆرییان ژن و مناڵ و پیر و پەككەوتە بوون كۆكرانەوە و بە ئیڤای سەربازی و تراكتۆرو ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتییانی ئەنفالكراو گواسترانەوە بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو (قۆڕەتوو دەكەوێتە سنوری ناحیەی مەیدانی شاری خانەقینەوە, ئەم ناوچەیە لە دوای ساڵی 1974 ەوە تەعریب كراوە).
پاشماوەی جل وبەرگەكانیان تا ناوەڕاستی نەوەدەكانیش مابوون.
بەم هۆیەوە رێكەوتی 14-4 وەك ڕۆژێك تیایدا دڕندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال گەیشتە ترۆپكی تاوان هەڵبژێردرا بە ڕۆژی ڕەشی ئەنفال, ڕۆژێك دەیان هەزار هاووڵاتی پاش ئابلوقە دان و قەتیسكردنەوەیان لە ناو بازنەیەكی تەسك لە لایەن جاشەكانەوە لە پێشیانەوە فەتاح بەگی جاف تەسلیم بە بەعس كرانەوە, بۆیە كاتێك 14-4 دێتە پێشەوە دەبێت ناوی ئەو جاشانە لە پێشی پێشەوە بن بۆ دادگاییكردن, ئەگەر تا ئێستاش و دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەكان بەشێكیانی وەك تۆمەتبار بۆ دادگاییكردن ناساند.
حكومەت لە خەوهەڵسا
دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال هەنگاوێكی گرنگ بوو لە سەر دیاریكردنی ڕاستە ڕێگایەكی درووست بۆ بە گەلی كردنی یاداوەری تاوانی ئەنفال و جینۆسایدناسینی و بە مێژووكردنی و هەوڵدان بۆ باشتر كردنی باری ژیای بەجێماوەكانی قوربانیان .
هەموو كات زیان هەتیوەو قازانج باوكی زۆرە, كە بۆ یەكمجار داواكرا 14-4 بكرێت بە ڕۆژی ئەنفال, دەستەبژێرێكی كەم لە دەوری بانگەوازەكەی كۆبوونەوە, تەلەفزیۆنی ماڵانی بۆ فرۆشرا, ڤیستیڤاڵ لە رێكخەرانی تێكدرا, لافیتەی بانگەوازی پێچرایەوە و بڕیاری گرتن بۆ چالاكڤانانی دەركرا, كەسێك خۆی ناكرد بە خاوەندی, وەلێ كە هەوڵی بێپسانەوە و بەردەوامی دەیان كەس كە ناویان هاتووە دەگات بە ئەنجام, لە هەموو لایەكەوە دەڵێن منم, هەموو كات خەڵكانی بەرژەوەند خواست لە دوای هەوڵەكانەوە ئامادەن بۆ دورینەوەی رەنجی خەڵكانی خۆنەویست .
دوای 19 ساڵ لە تاوانی ئەنفال , دوای 16 ساڵ لە ئازادبوونی كوردستان , دوای 12 ساڵ لە نووسینەوەی یەكەم بەیانی فەرمی كە تیایدا داواكراوە 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال بناسرێت لە كوردستان , هەمان بەیاننامە لە ڕۆژی خۆیدا لە ڕۆژنامەو دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە بەربڵاوی بڵاوكراوەتەوە و ئەرشیفكراوە , دوای ئەوەی ترسی هەڕەشەی كەس و كاری ئەنفالكراوەكان و شەرمەزاری بەرپرسان لە نە هێنانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی كەس و كارەكانمان تۆقاندیانی, لە بەرواری 4-4 -2007 بڕیار لەسەر ئەوە درا 14-4 بەڕۆژی ئەنفال بناسرێت, با پێكەوە سەیری ئەم هەواڵە بكەین, رۆژی 14ی 4 بە رۆژی ئەنفال ناسێنراوە :
" پیشنیوهرۆی دوینی 4/4/2007، ئهنجومهنی وهزیرانی كوردستان بهسهرۆكایهتیی نیچیرڤان بارزانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران و عومهر فهتاح جیگری سهرۆكی ئهنجومهن، له تهلاری ئهنجومهنی وهزیراندا كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی كرد. لهكۆبوونهوهكهدا رهزامهندیی لهسهر پرۆژهی بریاری دانانی رۆژی 14/4ی ههموو ساڵیك بهرۆژی ئهنفالكراوهكان وهرگیرا ".
بۆ نەپرسین دوای 16 ساڵ لە ئازادبوونی كوردستان, زوو نەبوو رۆژێكتان دیاریكرد بە رۆژی ئەنفال؟
هەوڵەكان بۆ دیاریكردنی 14-4 بە رۆژی ئەنفال
ئەو أۆژانەی دۆزی ئەنفال جێی گرنگی پێدانی لایەنەكان نەبوو نووسەران و چالاكڤانانی ئەم بوارەش لە ژمارەی پەنجەكانی دەست كەمتر بوون, دۆسیەیەكی بص خاوەند بوو, كەمتر لە راگەیەناندنەكان باسی لێوە دەكرا ئەوەی هەشبوو پەرتوبڵاو بوو, هوشیاری لە بواری دۆزەكە زۆر لە خوار بوو. لەو ڕۆژانەدا كۆمەلصك چالاكوان و أۆشنبیر و هونەرموند و دلسۆزی ئەم گەلە, بە سكی برسی و ماندوەیەتی سەختی ژیانەوە, لە پاڵ نەبوونی و هەژاری خەمی ئەنفالەكانیان لە كۆل نا و شەویان دایە دەم أۆژەوە بۆ بە مصژوو كردنی ئەم تاوانە و دیاری كردنی أۆژصك بۆ یادكردنەوەی دەستەجەمعی, تاكو لەو ڕۆژەدا قورسایی بدرێتە تاوانەكە و ساڵانە لە كات و ساتی خۆیدا یاد بكرێتەوە, ئەو یاداوەرییە نەمرێنرێت, لە بیری تاكەكانی گەلەكەمان بە زیندویی بمێنێتەوەو ببێتە ڕچەی ناساندنی لەئاستی جیهانیدا .
پصویستە ئەو مرۆڤە دڵسۆزانەی كە هەوڵەكانیان بەری گرت بۆ دیاریكردنی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال, ناویان بچصتە مصژووی بەگژدا چونەوەی ئەنفال و ئەنفالچییەكان, منیش وەك ئاگادارصكی زۆرتر لە هەر كەسصكی دیكە لە بەشێكی زۆری ئەو چالاكیانە, چەند دصرصك لەم یادە دەخەمە سەر كاغەز, بە داوای لێبوردن لە هەموو ئەو ناوانەی بە بێ هیچ هۆكارێك لە یادیانم كردووە, ناڕەوایە ڕەنجی كەسانێك بۆ بەمێژوو كردنی ئەنفال هەوڵیان داوە لە یاد بكرێن, بەری ڕەنجی كەسانی دی, هەوڵ و ماندوبوونی كەسانی دی ئەگەر لەگەڵیانیشدا نەبیت لە یاد بكەیت, ئەوانەی بازرگانی بە تاوانەكانەوە دەكەن كاریان ئەوەیە.
كێن ئەوانە؟
پاش گەڕانێكی وورد بە ناو ڕۆژنامەكانی دوای ڕاپەڕین , ئەوەی كەوتە بەر سەرنجم, یەكەم وتار لە سەر ئەو أۆژە نووسرابێت بە أصز أ خ لە كوردستانی نوصی ژمارە 66 نووسیویەتی, كە دوایی بە پرسیار بۆم دەر كەوت ئەو كەسایەتیە ئازیزە ناوی بەأصزی كاك أەحمان خانییە لە دەربەندیخان, ئەمە وەك یەكەم ئاماژە دان بە رۆژی 14-4.
ڕۆژنامەكان ئەو ڕۆژانە باشترین بەڵگەنامەن بۆ ئەوەی بزانیین ئەم هەوڵانەی دراون بۆ دیاریكردنی ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی ئەنفال چەند كاریگەر بونەو لەو رۆژگارەو جێگای خۆیان گرتوەو گەیشتوونە بە جێی مەبەست و توانیویانە ئەو داواكارییە بسەپێنن لە ئاستی گەل و كەناڵەكانی راگەیاندنی ئەوكات.
ڕۆژنامەكانی كوردستان تاكو ساڵی 1995 ئەو ڕۆژەیان بە ڕۆژی ئەنفال نەناساندووە, با چاوێك بە چەپكێك ناونیشان و مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئەو كاتانە بخشێنیین لە رۆژی 14ی چواردا .
كوردستانی نوێی ژمارە 66ی رێكەوتی 14-4-1992یدا لە مانشێتەكەی هاتووە: (سەركەوتنێك لەگەڵ ڕژێم بەهای ئەو كاغەزەی نابێت كە لە سەری مۆر دەكرێت ).
كوردستانی نوێ ژمارە660 ی رێكەوتی 14-4-1994, لە مانشێتەكەیدا هاتووە(بەییانامەی م س ینك بە بۆنەی كۆچی دوایی هەڤاڵ ڕەسوڵ مەمەند ), لێ ئیتحادی ژمارە 75 ی رێكەوتی 16-4-1994 یش هەمان بابەتە .
الاتحادی ژمارە 127 رێكەوتی 15-4-1995 لە مانشێتەكەی هاتووە , (امریكا قلقە علی حقوق الانسان خصوصا فی اقلیم الكردی بتركیا).
بەڵام كوردستانی نوێ ژمارە 962 رێكەوتی 14-4-1995 مانشێتەكەی بریتی بوو لە: (لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەكەی ئەكیوسدا بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژەی فرۆشتنی بەشێك لە نەوتی عێراق پەسەند دەكات) (هەرچەندە لەم ژمارەیەدا بابەتی زۆر لەسەر ئەنفال لە لاپەڕەكانی ناوەوە بڵاو كراوەتەوە , لە ناویشیاندا بەیاننامەی ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكان لەسەر 14-4 رۆژی ئەنفال, كە یەكەم بەیاننامەیە بە بۆنەی رۆژی ئەنفالەوە دەرچووبێت, هەروەها چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان)ی تێدا بلاوكراوەتەوە, رۆژانی دواتریش لەسەر هەمان ڤیستیڤاڵ هەواڵ بڵاو كراوەتەوە, هەموو ئەوانەش لەسەر داواكاری ئێمە بوو.
هەرچی كوردستانی نوێی ژمارە 1262 ی ڕۆژی یەك شەممەی رێكەوتی 14-4-1996ە, لە مانشێتەكەیدا هاتووە (تەنها بە دادگاییكردنی ئەنفالچییەكان ڕوحی شەهیدانمان شاد دەبێت), ئەمەش دووای هەفتەیەك چالاكی ڤیستیڤاڵی دووەمی ئەنفالەكان لە هەولێرو شەقڵاوە, "لەوكاتە كۆمەڵەی روناكبیری كۆمەلایەتی كەركووك ویستیان هەبوو 17-4 وەك رۆژی ئەنفال دیاریبكەن, بەلام هەوڵەكانیان شكستی هێنا " .
هەرچی ڕۆژنامەی برایەتییە ژمارە 1920 رێكەوتی 14-4-1994 ە, لە مانشێتەكەی هاتووە: (هێژا مسعود بارزانی لە پرسەی خوالێخۆشبوو رسول مامەند ئامادە دەبێت ), هەرچەندە پەیامی برایەتی هەمان ژمارە لەسەر تاوانی ئەنفالە, وەلێ هیچ ئاماژەیەك بە رێكەوتی 14-4 وەك ڕۆژی ئەنفال نەكراوە.
ڕۆژنامەی یەكگرتوو ژمارە 86 ی رێككەوتی 12-4- 1996 لە مانشێتەكەیدا هاتووە:( فرە زمانی و فرە ڕەگەزی نیشانەی گەورەیی خودان و دەبێ بپارێزرێن, ڕیسوا بێت سیاسەتی جینۆساید و قڕ كران )" بەهۆی بەشداری كا عەبدالڕەحمان سدیق لە رێكخستنی ڤیستیڤالی یەك و دوو كاریگەری لەسەر یەكگرتوو هەبوو لەو رۆژگارە".
هەرچی رۆژنامەی ئاڵای ئازادی زمانحاڵی ئەوكاتی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو, لە ژمارە 68 ی رێكەوتی 11-4-1993 یدا لە مانشێتەكەی هاتووە: بە سەرخستنی دەست پَی شخەری pkk, بەرنامەی هاوبەش و هاوكاری سیاسی, ئەركێكی نەتەوایەتییە.
بەڵام لە ئاڵای ئازادی ژمارە 166 ی رێكەوتی 16-4-1995 دا هاتووە (ئەنفال بەڵگەی خۆڕاگری میللەتەكەمان و دڕندەیی دوژمنانە), ئارمی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان لە لاپەڕە یەكدا بڵاو كراوەتەوە.
لە مانشێتی ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستانی ژمارە 2ی ساڵی 48 ی ساڵی 1992 هاتووە:(پڕۆژەی بەڵگەنامەی بەرنامەی..), بەڵام لە ژمارە 94ی رێكەوتی 12-4-1993 هاتووە:(هەلومەرجی كوردستان وا دەخوازێ كە بە پەلە هەوڵی بەستنی كۆبونەوەی سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی بدرێ). وەلێ ڕێگای كوردستانی ژمارە 104ی رێكەوتی 19-4-1994دا هاتووە:(بە بۆنەی یادی شەشەمین ساڵڕۆژی شاڵاوی ئەنفالە بەدناوەكان پێویستە بایەخێكی زیاد بە 182000 ئەنفالكراوو كەس و كارەكانییان بدەین ), سەرباری ئەوەی بابەتی ڕێگامان كە سەروتاری رۆژنامەكەیە لەسەر ئەنفالە. بەڵام ڕێگای كوردستانی ژمارە 152 ی بەرواری 11-4-1995 لە مانشێتەكەی هاتووە(14 ی نیسان ساڵگەردی ئەنفالە شوومەكان و ڕەمزی گەورەترین تاوانی سەدام دژ بە گەلەكەمان )(ڕۆژی 14 نیسان ڕۆژێكی هەرگیز لە یاد نەچووە لە بیرو هزری َڕۆڵەكانی گەلەكەمان. ئەم ڕۆژە هێمایەكە بۆ گەورەترین تاوان كە ڕژێمە شۆفینیستیەكەی سەدام دژ بە گەلەكەمان ئەنجامی دا).
بەم جۆرە دەبینیین لە ساڵی 1994 ەوە لە مانگی نیسان باسی ئەنفال كراوە, بەڵام لە ساڵی 1995 ەوە جەخت لەسەر دیاریكردنی ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی ئەنفال كراوەتەوە, ئەوەش بە هەوڵی ئێمە بووە, راستەوخۆ پەیوەندی بە رۆژنامەكانەوە كراوە.
ڕۆژنامەی ووڵاتی رێكەوتی 15-4-1996 ژمارە 151 دا هاتووە:(یادی ئەنفالەكان هاندەرێكە بۆ سوور بوون لەسەر خەبات), بەرنامەی ڤیستیڤاڵەكەش لە هەمان ژمارە لە دوا لاپەڕە بلاو كراوەتەوە.
لە رۆ ژنامەی بۆ پێشەوەی ژمارە 18 ی رێكەوتی نیسانی دا, لە سەروتارەكەی هاتووە1995 :(با یەكی ئایار بكەینە ڕۆژی بەرپاكردنی بزووتنەوەی شورایی جەماوەری بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕ و برسێتی), هاوكات لە هەمان ژمارەدا بابەتێك بڵاوكراوەتەوە بە ناوی (كارەساتی ئەنفال و وەحشییەتی ناسیۆنالیزم).
ساڵی 1996 و لە یادی ئەنفالدا ڕۆژنامەكانی وڵات, ئاڵای ئازادی, یەكگرتوو, پاڵە...... مانشێتەكەیان لەسەر ئەنفال بوو, رۆژنامەی ڕێگای كوردستانیش ئەو ژمارەیەی سەرتاپای بە ڕەش دەرچوو و مانشێتەكەشی لەسەر ئەنفال بوو.
هەوڵە پراتیكییە سەرەتاییەكان
لە پەرتووكی تونی مەرگ كە بەڕێز كاك زیاد عەبدڕەحمان " نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا" نووسیوییەتی هاتووە (( (c.d.a.w.e) لە ساڵی 1993 هەمان ڕۆژی 14-4 بە ڕۆژی یادكردنەوەی هەڕەشەكانی ئەنفال داناوە ویادی كردەوە. هەروەها دەنووسێت لە هەمان ڕۆژی ساڵی 1994 یش دا یادی ئەو ڕۆژە لە سنووری پارێزگای كەركووك لە گەرمییان كرایەوە, پێدەچێت ئەو ڕۆژە لە داهاتوودا ببێتە یادی قڕكردنی بە كۆمەڵی گەلی كورد( پەرتووكی تونی مەرگ –ل9). لێرەدا نووسەر ئەگەرێك دادەنێت بۆ بوونی ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی یادی قڕكردنی بە كۆمەڵی گەلی كورد, نەك بە كردنی بە ڕۆژی ئەنفال .
ساڵی 1994 لە ژێر درووشمی (دیاریكردنی چارەنووسی ئەنفالكراوەكان ) كۆمیتەی باڵای یادكردنەوەی ڕۆژانی ئەنفال لە یادی 6 ەمین ساڵەی كارەساتی ڕۆژانی ڕەشی ئەنفالە بەدناوەكانی بەعس. لە ڕۆژانی 14-15-4-1994 زنجیرە چالاكییەكی لە كەلار و سمود ئەنجامدا, لیژنەی سەرپەرشتی یادەكە لە لایەن مەڵبەندی كەركوكی ینك و هاوڕێیانی شیوعی-حشكع- محەلی كەركووك و یەكێتی هونەرمەندانی كوردستان سازدرا بوو (ك ن 18-4-1994 ژمارە 663).
لە دەڤەری گەرمیان بەرصزان رەحمان خانی, تەها سولێمان, سەردار عەبدللە, دڵشاد تالەبانی, گولاڵە عەزیزو ........ چالاكانە كاریان لەسەر دۆزی ئەنفال كردووە لەو رۆژانە. كاك سەردار عەبدللە بە منی أاگەیاند بۆ ساڵی دواتر مەبەستی 1996 ە, كە بینیمان لە 14-4-1995 لە هەولصر یادی ئەنفال بە بەر فراوانی كرایەوە, ئصمەش لەوە بە دواوە سور بوین لەسەر دیاریكردنی 14-4 وەك أۆژی ئەنفال.
نابێت ئەوەش لە یاد بكەین لە ئایاری ساڵی 1994 شانۆگەری وەرزێكی شووم لە هەولێر پێشكەشكرا كە بەڕێزان فەخرەدین گەرمیانی و خاڵە حەمرین و لالۆ ڕەنجە و حەسەن گەرمیانی و ........ كۆمەڵێك دڵسۆزی دیكە ڕۆڵیان تێیدا هەبوو, گوزارشتی لە تاوانی ئەنفال دەكرد, وەلێ بە ئامانجی دیاریكردنی 14-4 نەبوو بە ڕۆژی ئەنفال, لێ رۆڵی پۆزەتیفی هەبوو لە ناساندن و وەبیرهێنانەوەی تاوانی ئەنفال و گرنگیدان پێی.
ڤیسیتیڤاڵی ئەنفالەكان بۆ دیاریكردنی 14-4 بە رۆژی ئەنفال
پێشتر بە پەرتەوازەیی یادی تاوانی ئەنفالمان دەكردەوە, وەلێ جێگای ناگرت بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئەنفال, بانگەوازی ڤیستیڤالی یەكەمی ئەنفالەكان لە 12-3-1995 بۆ ئەنجام دانی یەكەم ڤیستیڤال لە هەولصر بڵاو كرایەوە, لە 14-4 ڤیستیڤاڵەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە لە هۆلی میدیا بەردەوام بوو,ئەم بەأصزانە أۆلیان لە ئامادە كردن و سەركەوتنی گصأا ((محمد ملا سدیق –لالۆ أەنجدەر –سەدرەدین خۆشناو-فاتیح شەیدا-كەریم غەفور " كەریمۆك" –كەماڵ غەمبار, قادر نادر-فریاد هیرانی-ئاشتییە سور " دارا و پایزە" -هاوار مستەفا-سۆزان مامە-بدرالدین ساڵح-نیهاد دزەیی-كەریم سەركەش-هەردی سەردەم –دەشتی بەرزەواری -مامۆستا أەحیم-عوسمان عمر( عوسمانی خەتم ) -أزگار مام بۆرە- مامۆستا فرهاد خالید-نیهاد جامی –تەحسین فایەق-ئاوارە خان-كەریم مەلا-مامۆستا كمال غەمبار- هونەرمەند محەمەد ئیسماعیل- پارێزەر دلێر محەمەد شەریف -سەلاح مەزن-ئەندازیار عەبداڵاەحمان سدیق- ئازاد سلصمان و هاوكار و هصمن حەساری و شەفیق حاجی خدری و كنێر و شەوقی دارەتوو و جەماڵ شوشە و عەدنان كۆچەر و خالید كاوێز و ئازاد و محەمەد مشیر و ........هتد .هەروەها بەأصزان أزگار شوانی و أزگار حەساری و فواد سدیق لە أصگای كوردستان و كاك ستران عبدللە و كاك دلشاد عبدللە و ئیسماعیل عەبدالكەریم لە كوردستانی نوص و كاك غازی حەسەن و ئیدریس شەیداهۆ و كاك بصكەس حەمەد قادر لە ئاڵای ئازادی بەشداری كاریگەریان كرد لە ڕێگەی پشتیوانی و بەشداری و ڕۆژنامەكانیانەوە, تەنانەت كاریگەریان لەسەر ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەكانیان دانا بۆ ئەوەی 14-4 وەكو ڕۆژی ئەنفال بناسن.
بۆ سالی دواتر 1996 جگە لەو بەأصزانەی ناویان لە ڤیستیڤاڵی یەكەمدا هاتووە, بەأصزان سەرهەد تۆفیق –شوان داودی –غازی حەسەن- گرفتار كاكەیی- هەردوو مامۆستای هصژاو تصكۆشەر خالید دلصر و سەعید ناكام و پاڵەی خالید دلێر و هیوا ناسیح و ئەسكەندەر جەلال و فەرحان و خالید كاوێس و ئازاد و ,,,, هتد بەشداری چالاكانەیان كرد.
دیارە ئاماژەم بە زۆر ناو دا لە سەروە, كەسانی تێدا بوو وەك مامۆستا خالید دلێر و مامۆستا بەدرەدین حەمەساڵەح و كاك نیهاد دزەیی و سەرهە تۆفیق و ئەرخەوانی كچی لە ڤیستیڤاڵی دووەم زۆر ماندوو بوون, كەسانی دیكەش بەشدارییەكی ڕەمزییان كرد بەڵام ناكرێت ناویان لە یاد بكرێت, پشتیوانییەكی مەعنەوی بوون بۆ یاداوەرییەكە .
ئەو ساڵە بە داواكاری ئصمەو بە هاوكاری بەأصز كاوە نادر پارت و أصكخراوە سیاسی و أۆشنبیرییەكان دەیان بەیاننامەیان لە رێكەوتی 7-4 ەوە دەركرد بە بۆنەی 14-4 و ناساندنی وەك ڕۆژی ئەنفال, لەوە بە دواوە ئیتر 14-4 وەك أۆژی ئەنفال بو زبە ئەمری واقیع, ڕۆژێكیش بۆ ئەنفال دیاریكرا, ئیتر نەتوانرا خۆ لە یادكردنەوەی بدزنەوەو وەڵام بە داواكاری قوربانییەكانی نەدەنەوە, وە بیر لە دیاریكردنی رۆژێكی دیكە بكرێتەوە.
بەشێك لە بەشداربوونی چالاكییەكانی ڤیستیڤاڵی یەكەم جگە لە بەشداربووانی پێشانگای كاریكاتێر "كاك گرفتار كاكەیی" و بەشە هونەرییەكە: عەبدالڕەزاق سافی, سەلاح مەزن, سەدرەدین خۆشناو, فاتیح شەیدا, فریاد هیرانی, كەریم غەفور, عەلی مەحمود, عەبدالڕەحمان سدیق, ناڵە حەسەن, بەهرە موفتی, ئیدریس شەیداهۆ, خالید عوسمان, سۆزان مامە, بەختیار مامە, سەرهەنگ ئیسماعیل, زانا خالید.
بەیاننامەكان
ساڵی 1995 یەكەم بەیاننامە بە بۆنەی 14-4 ڕۆژی ئەنفال, ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان و دواتر دەزگای ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەریان كرد, هەرچەندە لە بەیاننامەكەی یەكگرتوودا هاتووە (ئێمە لە ئاوا ڕۆژێكدا كە یادی ئەو كارەساتە بێ دینی یە دەكەینەوە ,داوا لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندنمان دەكەین, كە وەك تاوانە جینۆسایدییەكانی سەدەكانی ناوەڕاست و, جەنگە جیهانییەكان و , كارە بە كۆمەڵ كوژییەكانی ستالین و هیتلەر, لە قەڵەمی بدەن و ,گڵاوی نیازی ڕژێم لە بەكارهێنانی وشەی (ئەنفال) ڕسوا بكەن و, وشەو زاراوەیەكی بۆ بەكار بێنن كە ڕێسی پیلانی هەڵوەشێنێتەوە ) ئەمە بەشێك بوو لە بەیاننامەی مەكتەبی ڕاگەیاندن بە بۆنەی یادی كارەساتی بەناو ئەنفالەوە – یەكگرتوو ژمارە 37 ), دیارە ئەم هەوڵەش لە لایەكەوە دڵسۆزییە بۆ پرۆسەكە, لە لایەكی دیكەوە بەشێك بوو لە نەخشەكانی پارت و لایەنە ئیسلامییەكان بۆ سڕینەوەی وشەی ئەنفال, نە چەسپینی لە كۆمەڵگای كوردەواریدا, كە لەگەڵ بۆچوونەكانیان ناهاتەوە سەبارەت بە دەستەواژەی ئەنفال.
چیتر كرا
ساڵی 1996 بەهۆی سەركەوتن و دەنگدانەوەی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان هەوڵەكان گەورەترەوە بوون, بە هەوڵ و كۆششی ڕێكخراوی ئاوارە و ئەنفالەكان لیژنەی سەرپەرشتی لە شارەكانی هەولێر و شەقڵاوە پێكهێنرا, هەروەها داوا لە حزب و ڕێكخراوە سیاسی و جەماوەری و ڕۆشنبیرییەكان كوردستان كرا, بەیاننامە بەبۆنەی 14-4 دەربكەن و لافیتە لەو یادەدا بنووسن و لە شوێنە گشتییەكان بە تایبەتیش دەوروبەری هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر هەڵیواسن, تاكو شاری هەولێر سیمای ئازییەت باری گشتی بە خۆوە بگرێت.
لە ساڵی 1996 لیژنەی كاری هاوبەشی حیزبە كوردستانیەكان لە 1-4 ەوە بەیاننامەی هاوبەشیان دەركرد لەسەر 14-4 و ناساندنی وەكو ڕۆژی ئەنفال, كە لە 7 حیزبی كوردستانی پێك هاتبوون, سەرباری ئەم لایەنانەی خوارەوە: بزوتنەوی موسڵمانانی كوردی فەیلی –سەركردایەتی شۆڕگێڕ -–حزبی اتحادی توركمانی--كۆمەڵەی جوێلۆجی كوردستان-یەكێتی مامۆستایانی كوردستان-یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان-ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان-حزبی سۆسیالستی كوردستان-یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان-دەستەیەك لە ڕابەرانی بزووتنەوەی كرێكاری-كۆمەڵەی ڕوناكبیری كۆمەڵایەتی گەرمەسێر.
سەرباری ئەوەی دەیان پارت و ڕێكخراوی سیاسی لافیتەیان بە داواكاری ئێمە لەناو ڤیستیڤاڵەكەو شەقامەكانی هەولێر و بەردەم بنكەو بارەگاكانییان هەڵواسی كە تا ئەوكاتە كوردستان و شاری هەولێر دیاردەی راگەیاندنی گەورەی وای بۆ تاوانی ئەنفال و كۆمەڵكوژی بەخۆوە نەبینیبوو , ئەو بایاننامانەش هەموو بە سوپاسەوە بە داواكاری ئێمە دەركراون.
ئەم بروسكەی پشتگیرییانەش گەیشتنە بەڕێوەبەرانی ڤیستیڤاڵەكە: ( دەستەی ڕۆژنامە نووسانی ئازاد-حزبی الاتحادی توركمانی-مكتب سیاسیی-- تیپی شانۆی نیشتمان-مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان-حزب الاخاو توركمانی –مكتب سیاسی- بزاڤی خوێندكارو لاوانی كوردستان-سكرتارییەتی باڵا- حیزبی ڕزگاری كوردستان-مەكتەبی سیاسی -–مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامییا-یەكێتی پێشەنگانی كوردستان-كۆمەڵەی جەنگاوەرانی پێشەنگی كوردستان-كۆمەڵەی جیۆلۆجی كوردستان-یەكێتی بێكارانی كوردستان-كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان-ڕێكخراوی جیهانی بۆ داكۆكی كردن لەمافی مرۆڤ(ئەمینداری گشتی)-بزوتنەوەی ڕۆشنبیرانی ئاشتیخواز-هەولێر—كۆمەڵەی نەتەوەیی كورد-مەڵبەندی چوار—كۆمیتەی ڕێكخستنی هەولێری حیزی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق—كۆمەڵەی فەرهەنگ و ئاوەدان كردنەوەی باڵەكەیاتی—یەكێتی ژنانی كوردستان-مەكتەبی سكرتاریەت—ئەنجومەنی پارێزەرانی كوردستان—تیپی شانۆی ڕۆژی نوێ—بزووتنەوی دیموكراتی گەلی كوردستان—كۆمەڵەی زیندانیە سیاسییەكان—مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی جوتیارانی كوردستان—خوێندكارانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان—كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حیزبی شیوعی كوردستان—كۆمەڵێك لە ڕۆشنبیرانی شاری هەولێر—كۆمیتەی تایبەتی مەكتەبی سیاسی ی ن ك—خوێندكارانی پەیمانگای هونەرە جوانەكان—ڕێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكانی كوردستان—لەشكری 16 دەشتی هەولێر ینك—تیپی شانۆی حەمرین—كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان—ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە كوردستان (كوردستان ۆچ)—ناوەندی هەولێری پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان –ڕادیۆی ڕێگای كوردستان—ڕێكخراوی تێكۆشانی ڕەنجدەرانی كوردستان—ڕێكخراوی ڕەوتی بەلشەفیك—یەكێتی گشتی قوتابییانی كوردستان).
ئەم لایەنانەی سەرەوە ناویان هاتووە, زۆربەشیان بە هەڵواسینی لافیتە لە دەرەوەی هۆڵی ڤیستیڤاڵ بەشدارییان كرد.
ئەم لایەنانەی خوارەوەش تەنها لافیتەیان لە ڤیستیڤاڵەكەدا هەبوو : ( بیرۆی پارتی كاری سەربەخۆیی كوردستان- یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان- ڕۆژنامەی ووڵات-ڕۆژنامەی شمس وەتەن-حیزبی شیوعی عێراق-پارتی كرێكارانی كوردستان-لیژنەی پارێزگای كەركوكی حیزبی شیوعی كوردستان-یەكێتی ئافرەتانی زەحمەتكێشان-لقی هەولێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان-كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان-ڕادیۆی نیشتمان-حیزبی شیوعی كوردستان مەكتەبی سیاسی-كۆمەڵەی ڕوناكبیری كۆمەڵایەتی كەركووك- كۆمەڵەی ڕوناكبیری و كۆمەڵایەتی گەرمەسێر –مەكتەبی مافی مرۆڤی ی ن ك-یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان).
پێشانگای كورد قڕان
هەروەها ئەم هونەرمەندانەش بە تابلۆ بەشدارییان كرد لە پیشانگای كورد قڕان: (جوهەر محەمەد خدر-دارا محەمەد عەلی-دلێر محەمەد شەریف—سلێمان شاكر—سەربەست عومەر—سۆران-جعفر محمد غریب-جماڵ مشیر-عبداڵلە سەراج-فیسەڵ عوسمان-كامران – ڕزگار فقێ عبداڵلە-ئازاد ئەنوەر-گرفتار كاكەیی)(چارەنووس ژمارە 2 –حوزەیرانی 1996)*.
شانۆگەری ئەنفالستان
شانۆگەری (ئەنفالستان) ئامادەكردن و دەرهێنانی: كەریمۆك غەفور نواندنی: هاوار مستەفا خان، كەریم مەلا، سۆزان مامە، جەلال ئەنوەر، عەلی سیاسی، كەریمۆك غەفور، بەرهەم محەمەد، هەردی حسێن، كامەران عەبدولوەهاب، شیلان سەدرەدین، عەبدولقادر محەمەد، گوڵالە عوسمان، گۆران حسێن، رزگار ئیسماعیل، ڕەوا دڵشاد وەسانی، ئازاد ئەنوەر، ئەحمەد عەدۆ.
لەرێكەوتی ١٩-٤-١٩٩٥ لە چوارچێوەی چالاكییە هەفتەییەكەی ڤیستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالەكان نمایش كرا, لە هۆڵی میدیا-هەولێر لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی یەكەمی ئەنفالە بەدناوەكان.
ڤیستیڤاڵی یەكەم بە شانۆگەری شەقام لە ناوەندی رۆشنبیری سەردەم لە قەلاوە بۆ هۆڵی میدیا بەناو بازاڕدا دەستی پێكرد, هەردوو پەرلەمانتار عیدۆ بابا شێخ و نەهلە خان بەشدار بوون تیایدا.
شانۆگەرییەكە لالۆ رەنجدەر, تەحسین فایەق, نیهاد جامی, كەریمۆك, ئاوارە خان ئامادەیان كرد و زۆری دیكە بشداربوون تیایدا.
بەشداربووانی ڤیستیڤاڵی دووەم: عەزیز وەهاب محەمەد, كەماڵ غەمبار, محەمەد ساڵەح ئامێدی, د.ئاسۆ عەبدوڵا, ئارام, شەفیق حاجی خدری, مامۆستا ئەحمەد چاوشین, د.رەشاد میران, مامۆستا بهائالدینی جوتیاران, حەسەن جاف, عەبدالڕەزاق مەرزنگ, غازی حەسەن, عەلی مەحمود محەمەد, جەلیل كاكە وەیس, سەرفراز نەقشبەندی, سەدرەدین خۆشناو, ئارام سەلیم, كەریم غەفور, مامۆستا عەبدالڕەحمان سدیق.
چەسپینی رۆژەكە
هەرچەندە ڤیستیڤاڵی دووەم یاساغكرا و ڕێگە لە ئەنجامدانی گیردرا لە شاری هەولێر, منیش تۆمەتبار كرام, وەلێ كە مەممنوع كرا زیاتر مەرغوب بوو, گرنگ ئەوەیە پەیامەكانی چەسپی و لە كۆتاییدا ڕۆژێك دیاریكرا بە ڕۆژی ئەنفالكراوەكانمان, لەو ڕۆژەدا خەم و داواكارییەكانمان یەك دەخەین, خامەكانمان دابەش دەكەین, بە چاو بۆ ئازیزانمان دەگرێین, بە بیر ڕێگایەك دەدۆزینەوە بۆ بە یاساییكردن بە مێژووكردنی و بە جیهان ناساندنی وەك تاوانی جینۆساید, بە دەست و دەنگێكی بەرزیش ئازایانە دەڵێین سەرجەم تاوانكاران بێجیاوازی بۆ بەردەم دادگا.
تێكدانی ڤیستیڤاڵی دووەم
كە ڤیستیڤاڵی یەكەم دەنگ و سەدای گەورەی دایەوە لە ناو خەڵك و كەناڵی راگەیاندنەكان, كۆمەڵەیەك لە هەولێر لقێكی هەبوو بە ناوی كۆمەڵەی روناكبیری كۆمەڵایەتی كەركوك كە بەڕێز جەلال جەوهەر ئەو كات بەرپرسیان بوو لەو بەشە, لە لایەكەوە دەیانویست رۆژی 17-4 بسپێنن وەك رۆژی ئەنفال, لە لایەكی دیكەوە كەوتنە خۆ ئامادە كردن بۆ یادكردنەوەی ئەنفال و دەیانەویست هەوڵەكە لە ئێمە بسێننەوەو خۆیان پێی هەڵبستن, هەروەها سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان كرد مۆڵەتی رێكخراوی ئاوارەو ئەنفالەكان وەربگرنەوە و بۆ خۆیان رێكخراوێك تۆمار بكەن بەناوی ئەنفالەكان, هەروەها داوایان لە قوربانیان و هونەرمەندان كرد بەشداری چالاكییەكانمان نەكەن.
لە كاتێك ئێمە هۆڵی میدیاشمان لە چەند مانگ زووترەوە گرتبوو, ئامادە بووین هۆڵەكە بۆ ئەوان بەجێ بهێڵین و مەراسیمەكەی خۆمان لە 7ی نیسانەوە ئەنجام بدەین, هێشتا لە گێچەڵ كردنی خۆیان نەكەوتن , كە بینییان سەدان لافیتە بۆ پشتیوانی ڤیستیڤاڵەكەمان لە ناو هۆڵی میدیاو دەوروبەری هەڵواسراوەو دەیان بەیاننامە بۆ پشتیوانیمان دەركراوەو بەشداری بەرفراوانی نووسەران و هونەرمەندان لە ڤیستیڤاڵەكەی ئێمە وە پەراوێز كەوتنەوەی ئەوان, تەنانەت مەكتەبی سیاسی ینك بە 10000 دینار پاڵپشتی ئێمەیان كرد, ئەوجا بە پشتیوانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان مۆڵەتی گرتنی هۆڵی میدیا و گەلەرییەكەیان لێمان سەندەوە دایان بە سەوڵەی بەدری سەر بە مەجلس ئەعلای ئیسلامی, بۆ شەوەكەی لافیتەكانیان بە پیسایی تێكدراو تۆمەتەكەیان خستە سەر من, لە لایەكی دیكەوە كاریگەرییان لەسەر یەكێك لە رزگاربووانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان دانا لەسەر مینبەر لە كاتی سمیناردا بێدەنگی لێكرد و وەلامی پرسیاری كۆڕگێڕی نەدایەوە, بەڵام شكستیان هێنا.
سەرچاوە : سپیمیدیا