لێکچوونە سەرسوڕهێنەرەکانی نێوان بازرگانانی بازاڕ و سەرۆکی پارتەسیاسییەکانی ئەمڕۆ !

 

د. توانا

 

کۆمەڵگای کوردی ئەمڕۆ لە سەردەمێکدا دەژین کە بە هەمەچەشنی و گەشەسەندنی خێرا تایبەتمەندە و گۆڕەپانی سیاسی و ئابووریش شایەتی گۆڕانکارییە کی بەرچاوە..

 پێدەچێت لێکچوونێکی سەرنجڕاکێش لە نێوان بازرگانانی بازاڕ و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان لە ڕووی شێوازی سەرکردایەتی و بڕیاردان هەبێت. 
کاتێ بێلایەنانە بەدواداچوون بۆ ئەم لێکچوونانە دەکەین و هەوڵدەدەین تێبگەین لە شێوازەکانی بازرگانی لەناوبازاڕەکانی کوردستان وەچۆن دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیاردانی سیاسی پارتەکانی دەسەڵات هەبێت سەرەڕای جیاوازییە ئاشکراکانی نێوان  بازرگانانی بازاڕ و سەرکردەی پارتەکان !


لێکچوونێکی سەرنجڕاکێش لە شێوازی سەرکردایەتیکردنیان و کارلێککردنیان لەگەڵ گۆڕانی ژینگەی بازاردا هەیە. تێگەیشتن لەچۆنیەتی ئەم لێکچوونانە دەتوانێت درزێکی ڕووناکی بکاتەوە بۆ بەرچاوڕوونی وباشتر تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی داینامیکی ئابووری لەسەر بڕیارە سیاسییەکان و بە پێچەوانەوە.

بەئەنجامی شیکارییەکی وورد بۆ ستراتیژی گەورە بازرگانانی بازاڕ و سەرکردەی  پارتەکان بەئاسانی تێدەگەی تاچەند لە تاکتیک و ڕووداو و پێشهاتەکاندا هاوبەشن . .هەردووکیان پشت بە  سەرچاوەیەکی داتا و ڕاپۆرت دەبەستن بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە.لەپێناو گەیشتن بە ستراتیژێکی هاوبەش.
کارلێککردن لەگەڵ مەترسییە دروستکراوە چاوڕوانکراوەکانی دەرەکی و ناوخۆیەکان،  هەم بازرگانانی بازاڕ و هەم سەرکردەی حزبەکان خۆیان واپیشان ئەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسییەکی بەرچاو بوونەتەوە. دەبێت بڕیاری بازرگانی یان سیاسی ئاگادارانە بدەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەدیاتەکان وە چۆن سەرکەونە سەر کۆڵی ئەم کێشانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکان وبەدەستهێنانی دەستکەوتی مادی زەبەلاحتر!

پەیوەندییەکی کاریگەرهەیەلە نێوان هەڵکشان وداشکان لەنرخی دراو وخۆراک و خزمەتگوزاریەکان و یەکەی نیشتەجێببون  وەزەمینەبازرگانیەکان پێدانیان بە سەرمایەگوزارو خاوەن پڕۆژەکان بەمەرجەپێشوەختەکانی پارتەکان ئەمانە ڕەنگیداتەوەتەوە  بەشێوەکی ئاڵۆزلە جومگە سیاسیەکان وهەنگاوە گوماناویەکانی سەرۆک پارتەکان لەڕێگەی کۆمپانیای وەهمی وکەسی دووهەم وسێهەم تا میللەت گومان نەکات ! 
دروستکردنی پەیوەندییەکی کاریگەرانە لەسەر بازاری دراو ونرخی کاڵاو خۆراک  ئامادەبوونی هەیە.. بۆجەنجاڵکردن وسەرقاڵکردنی میللەتی دوای پارت کەوتوو تاجێگۆڕکێ لەگەڵ قورسایی وکاریگەری کێشە خولقێنراوەکان بکات. جا لە ڕێگەی کەناڵەکان یا سۆشیال میدیا بێت یان وروژاندنی بابەت بۆقسەکردن لەناو خەڵک.
پراکتیزەکردنی دەسەڵاتی سەرکردەی پارتەکان بۆ قۆرخکردنی بازار بۆ قازانجی شەخسی خۆیان وبنەماڵەکەیان و پەیڕەوکردنی  بازاری  زنجیرەیی  لەناوئەندامانی حزب بەتەواوی هاوشێوەی قۆرخکاریی بازرگانانی تەماحکارە بەپەیڕەوکردنی بازاڕکردنی هێشوویی بۆ سودمەندبوون بە ئیستغلالکردنی بازاڕ لەڕێگەی قۆرخکاری لەشکرێکی فرۆشیاران لە تۆڕی ئەلیکترۆنیدا بەناوی بازاڕکردن، کە هەموویان لە خزمەت تاکە بازرگانەکەی  لووتکەدان.وەبەدرێژایی تەمەنیان هەردوولا یەکگرتوون لە دەوری ئامانجێکی کۆتایی گەیشتن بە سەرکەوتن .

بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەیەک سەنگەری جەنگدان. ئەم ئامانجانە چ دارایی بن یان سیاسی، ئەم دووپۆلە بەدواداچوون بۆ باشکردنی کەش وهەوای بازاری یەکدەگرن.