ڕۆژێ پاشای دارستان بیردەکاتەوە..پێ ی شەرمەئەمە چەند ساڵە هەر پێ دەڵێن پاشا ..
دەیەوێ حوکمی دارستان لە پاشایەتیەوە بگۆڕێ بۆ کۆماری تا لەمەودواپێ ی بڵێن سەرۆکی دارستان دیموکراسیە..!
بۆ ئەمکارە مام گورگ ومام ڕێوی بانگ دەکات بۆکۆبوونەوە لای لانەکەی خۆی.
باسەکەیان تێدەگەێنێ وپرسیاریان لێدەکات چۆن وچیبکەین ؟
مام گورگ زوو هەڵ ئەداتێ ودەڵێ قوربان پێمباشە ئێوە سەرۆک کۆماربن ،وە منیش سەرۆکی پەرلەمان دەبم وبا ئەم ڕێویەش سەرۆک وەزیران بێت ..
شێر هەڵ دەچێ وچەپۆکێکی بەهێز ئەدا لە دەموچاوی مام گورگ لایەکی دەم وچاوی دێنێتە خوارەوە..
ئەنەڕێنێ بەسەریا ودەڵێ :ئەی گەوجە ئەمە تەکبیرە ؟ من دەمێکە هەستم کردووە تۆخائنی ..
باش باش لێ ی توڕەدەبێ سوک وڕیسوای دەکات هەروبەوخوێنەوە ودەریدەکات..
ئنجا ڕودەکاتە مام ڕێوی دەڵێ باگوێم لەڕای تۆبێت..
دەڵێ قوربان من وام پێباشە:خۆت هەر گەورەو سەرۆک مانبی هەرخۆت سەرۆک کۆماربە..
با بەچکە شێری کوڕە گەورەتان سەرۆکی پەرلەمان بێت..
سەرۆک وەزیرانیش بەخوا تەنها شایستەی بەچکە شێری کوڕی بچووکتانە !
شێر دەڵێ ئەمە تەکبیرێکی ژیرانەیە ..ئەی ئافەرین فێڵباز..
ئەم بلیمەتیەت لەکوێوە فێربوی ؟
مام ڕێوی لەوەڵامدا دەڵێ
" لەوگفتوگۆ دیموکراسیانەی نێوان سەرۆکی مەزن ومام گورگ "