پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە بهشداریی شاعیران و نووسهرانی کورد لە شاری یۆتۆبۆری لە سوێد بەڕێوهچوو.
کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، لە چوارچێوەی میکانیزمی کارە ئەدەبی و رۆشنبیرییەکانی ساڵانەی خۆی، پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" Goteborg بە بهشداریی ژمارەیەک لە شاعیر و نووسەرانی کورد و لە ژێر ناوی "شاعیره به ئەزموون و توانستە نوێیەکان" لە هۆڵی "فۆڵکت هیووس" Folkets Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە سوێد بەڕێوهبرد.
شاعیرە بەشداربووەکانی پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بریتیبوون لە: خاڵە حەمە، گۆران مەریوانی، پشکۆ نەجمەدین، مەریوان هەڵەبجەیی، کاوە زەریفی، حەکیم میرزا، سروە عوسمان، رۆژا یاسر و بەناز عومەر.
پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" لە سوید
پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" بە گوتارێک لەلایهن شەماڵ ئیبراهیم زاده، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری دەستیپێکرد، موزیکزانی کورد ئاسۆ دیلان، ژهنیاری عوود، بە پارچە موزیکێک دەرگای دیدارەکەی بەڕووی شاعیر و بینەراندا کردەوە.
دواتر شاعیرەکان یەک بە یەک ژیاننامەیان دەخرایە سەر شاشەی دیواربەندی هۆڵەکە و شیعرەکان لەلایەن شاعیرەکانهوه دەخوێندرایەوە و پێشکێش دەکران، هەروەها کاری دیکۆر و کاروباریی تەکنیکی پێنجەمین دیداری شیعری کوردی "یۆتۆبۆری" لە ئهستۆی "نەوزاد باهر"ەوە بەڕێوەچوو.
له پەراوێزی دیدارەکەدا پێشانگەی پەرتووکی کوردی لە لایەن "گروپی کاری هەرەوەزی" کرایهوه کە لە دانیمارکەوە بانگهێشت کرابوون، داهاتی پێشانگەکەش بۆ هاریکاری خەڵکانی کەمدەرامەت و هەژاران تهرخانکرابوو.
سەرچاوە : ڕوداو دیجیتال