هۆشەنگ وەزیری
هۆشه‌نگ وه‌زیری نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كورد خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فوجه‌یره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی هه‌ینی 18ی نیسانی 2025 له میانی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فوجه‌یره بۆ شانۆی مۆنۆدراما، هۆشه‌نگ وه‌زیری شانۆكار و نووسه‌ری كورد، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و نووسه‌ره كورده به ده‌قی شانۆیی "ئاسمان بۆ تۆ نییه" به‌شداری كردبوو و له نێوان 704 ده‌قی شانۆیی پێشكه‌شكرا و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
هۆشه‌نگ وه‌زیری، نووسه‌رێكی كورده به عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌نووسێت، زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ناوبانگه و ته‌نیا دوو له كاره‌كانی كراون به كوردی.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فوجه‌یره بۆ شانۆی مۆنۆدراما، یه‌كێكه له گرنگترین و به‌ناوبانگترین فێستیڤاڵه‌كانی تایبه‌ت به شانۆی مۆنۆدراما (تاك ئه‌كته‌ری) له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ساڵانه له میرنشینی فوجه‌یره، یه‌كێك له حه‌وت میرنشینه‌كه‌ی ئیمارات، سازده‌كرێت.
هۆشه‌نگ وه‌زیری، نووسه‌ر و ئه‌دیبێكی كورده و له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره. ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی به‌غدا، به‌شی ده‌رهێنانی شانۆی ته‌واو كردووه و وه‌ك نووسه‌ر له چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وتار و بابه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه، جگه له چاپكردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی به زمانی عه‌ره‌بی، له بواری ده‌قی شانۆ و هونه‌ری سینه‌مادا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
سەرچاوە : سەنتەری مێترۆ