كتێبی فیدباك له نووسینی هه‌ردوو نووسه‌ر و مامۆستا بیلال حه‌مه و شاجوان محه‌مه‌د، به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی له دووتوێی 126 لاپه‌ڕه و به تیراژی هه‌زار دانه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
هه‌ردوو نووسه‌ر له په‌یامێكدا بۆ ''وشه'' ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بیرۆكه‌ی نووسینی ئه‌م كتێبه له سۆنگه‌ی پێویستبوون و گرنگیی بابه‌تێكی وه‌ك فیدباك له‌لای ئه‌وان گه‌ڵاڵه بوو، كاتێك بینییان فێرخوازه‌كانیان چه‌نده حه‌وجێیان به فیدباكپێدانی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌ره بۆ كار و ئه‌ركه‌كانیان له ژیانی فێرخوازیاندا.
ئه‌وان ده‌ڵێن، ''له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك مامۆستا درێژه به ئه‌ركه‌كانمان ده‌ده‌ین، یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئاست و كاریگه‌ری فیدباكپێدان له‌سه‌ر فێرخوازه‌كانمان باشتر ده‌رك پێ بكه‌ین و كاری زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ین. ''
وه‌ك زیاتر خستوویانه‌ته روو، زۆرینه‌ی مامۆستاكان له پای ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان ستایشی فێراخوازهكانیان ده‌كه‌ن، یا به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان سه‌رزه‌نشتی فێرخوازان ده‌كه‌ن، جێگره‌وه‌ی ئه‌م جۆره له ده‌ربڕینی ستایش و سهرزهنشتكردنه، بژارده‌ی فیدباكه كه ده‌بێته بهرۆكگیرییهك بۆ فێراخوازان و گه‌شه به ئاستی مه‌عریفی فێرخوازان ده‌دات و زۆنی زانینیان فراوانتر ده‌كات.
به‌گوته‌ی ئه‌و دوو مامۆستایه، له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵیان داوه به زمانێكی سانا و ڕه‌وان فیدباك بناسێنن، تا مامۆستایان بتوانن به‌پێی دۆخ و كاری فێرخوازه‌كان فیدباك بده‌ن.
جێی باسه له‌و به‌رهه‌مه‌دا به‌پێی ئاست و كاری فێرخوازان، به‌چه‌ندان فۆرمی جیاواز پێشنیاری پێدانی فیدباكیان بۆ مامۆستایان و فێركاران خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌وان ئومێده‌وارن ئه‌م كتێبه رێپیشاندهر و ئاراستهكارێكی زۆرباش بێت بۆ مامۆستایان و فێركاران، تا فیدباكهكانیان بۆ چالاكیی پێوه‌ندیدار به فێرخوازه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاسۆی زانینیان فراوان بكه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
له كۆتادا هه‌ردوو نووسه‌ر باسیان له گرنگیی ڕۆڵی وه‌زیری په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی ڕاپه‌ڕین كرد، بۆ زوو به‌چاپگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه و خستنه به‌رده‌ستی مامۆستایان.
سەرچاوە: wishe- سلێمان تاشان