نووسەرو چیرۆكنووس (محەمەد ڕەشید فەتاح) كۆچی دواییكرد

نووسەرو چیرۆكنووس مامۆستا (محەمەد ڕەشید فەتاح) ڕۆژی 17-8-2022 لەشاری سلێمانی كۆچیی دواییكرد.
محەمەد رەشید فەتاح، لەساڵی 1942 لە شاری سلێمانی لە دایكبووەو دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانە و یەكێكە لەو نووسەرانەی لە كۆتایی ساڵانی شەستەكانەوە دەستی بەبڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی كردووە، وەك بوار نورەدین پسپۆر لە بواری بیبلۆگرافیادا دەڵێت: مامۆستا (محەمەد ڕەشید فەتاح) یەكەم كەس بووە لە ساڵی 1969دا، لە گۆڤاری رزگاری دا وشەی بیبلۆگرافیای لە نووسینێكدا بەكارهێناوە.
لەچوارەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا لەساڵی 1999 ناوبراو بەشداری لەدیداری چیرۆكدا كردووەو لەپێنجەمین فێستیڤاڵیشدا كە لەساڵی 2001 بەڕێوەچوو، یەكێك بووە لەئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی چیرۆكی فێستیڤاڵی گەلاوێژ.
مامۆستا بەیەكێك لەچیرۆكنووس و نووسەرە دیارەكانی باشوری كوردستان هەژمار دەكرێت و بەدەیان چیرۆك و ڕۆمان و لێكۆڵینەوەی ئەدەبی بڵاوكردۆتەوە لەوانە:

لەكتێبە بڵاوكراوەكانی:
1- ژیان و ئەشكەنجە، كۆمەڵەچیرۆك-1969.
2- تروسكاییەك لە شەوەزەنگدا، كۆمەڵە چیرۆك-1972.
3- گەشتی دووەمی ئەپۆلۆ، كۆمەڵە چیرۆك-1977.
4- درەختی ئورخیش پوازی لەخۆیەتی، كۆمەڵە چیرۆك-1985.
5- هەڵۆكانی ژێرخاك، كۆمەڵە چیرۆك-1999.
6- سێ شانۆنامەی خۆماڵی، 2004.
7- حیكایەتەكانی وەهم و حەقیقەت، كۆمەڵە چیرۆك-2009.

ڕۆمان
1- دیوەخان، 1995.
2- ئەنفال، 1997.
3-ئەفسانەی میرەگوڵ، دووچاپ، 2001 و 2009.
4- ساباتێك لە مێژەلۆك، 2009.
5-قسەكردن لە شكست، قسەكردنە لە نائومێدی، 2013.

لێكۆڵینەوە لەئەدەبی منداڵان
1- ئەدەبی منداڵان و لێكۆڵینەوە، دوو چاپ 1974 و 2009.
2- كەسێتی منداڵ لە باخچەی ساوایاندا، 2013.

 

سەرچاوە: galawej