نامیلكه‌ی "كوردا"، "كورته‌ی قۆناغه‌كانی مێژووی كورد بۆ قۆناغی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كار" له نووسینی شێركۆ عادل ده‌باغ له دووتوێی 50 لاپه‌ڕه‌دا، له ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان له سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
شێركۆ عادل به "وشه"ی گوت، كوردا، گه‌له‌رییه‌كی وێنه‌گرییه، كورتكراوه‌ی قۆناغه‌كانی مێژووی دێرینی كوردستانه، هه‌وڵێكه تابلۆ و كۆمێنته‌كانی بۆ وێناكردنی رابردووی هه‌زاران ساڵی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان، تا به‌ئاسانی و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و كورتكراوه‌ی قۆناغه‌كانی مێژووی دێرینی كوردستان، پێشان بدرێت بۆ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاران.
ئه‌و گوتی، نامیلكه‌كه ده‌كرێت به سێ به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌شی یه‌كه‌م باسه له كورته‌ی قۆناغه‌كانی مێژووی كوردستان و سه‌ره‌تاكانی دروستبوون و چاخی به‌ردینی كۆن، كۆچ به‌ره‌و زاگرۆس و مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له شارستانییه‌تی برادۆست، هه‌روه‌ها دواتر دێته سه‌ر باسی چاخی به‌ردینی ناوه‌ند و چاخی به‌ردینی نوێ و كۆنترین و یه‌كه‌مین داهێنانه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
زیاتر گوتی، به‌شی دووه‌میشی باس و ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌باره‌ی به‌ره‌به‌یانی خێڵه زاگرۆسییه‌كان و شانشینه دێرینه سه‌ره‌تاییه‌كان، سه‌رده‌می گۆتیه‌كان و ئیمپراتۆره‌كان و شانشینه‌كان و سه‌رده‌م ئیمپراتۆریی دووجه‌مسه‌ری تا سه‌ده‌ی سایكس بیكۆ و داگیركارییه‌كان.
هاوكات به‌شی سێیه‌میش ئه‌م بابه‌تانه له خۆ ده‌گرێت، ئاكهنجی و ئاوه‌دانی و هونه‌ری شێوه‌كاری و گڵینه‌ی كورد و دامه‌زراندنی ئۆردوگای سۆمه‌رییه‌كان، نووسینی چیلكه‌یی و مێخه‌كی و ئاین و جه‌ژنی نه‌ورۆز و تێبینی له‌سه‌ر وێنه‌كان و سه‌رچاوه‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، نامیلكه‌ی "كوردا"، "كورته‌ی قۆناغی مێژووی كورد بۆ قۆناغی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كار" له دووتوێی 50 لاپه‌ڕه‌دا، له ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان له سلێمانی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته به‌رده‌سته بۆ خوێندنه‌وه.
شێركۆ عادل ده‌باغ نووسه‌ر و مێژووناسه و چه‌ندان چاپكراوی تری هه‌یه و له هه‌نده‌ران نیشته‌جێیه.
سەرچاوە: wishe/ ئاسان محه‌مه‌د