ئەو پێنج خواردنە چین كە دەبنە هۆی لەناوبردنی تەندروستی مرۆڤ و وێرانكردنی بەرگری لەشی مرۆڤ؟
ئەگەر لە پێنجەمەوە دەستپێبكەین، پێنجەم مەترسیدارترین خواردن، رۆنی شلی رووەکییە، واتە زەیت، كە چەوری ئازادی تێدایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین، ئەوەش دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی چەوریی سیانەیی لە خوێنەبەرەكاندا و كێشە بۆ دڵ دروست دەكات.
لە پلەی چوارەمدا، خواردنەوە گازییەكانە، لەبەرئەوەی بڕێكی زۆر شەكری فرێكتۆز و ئەسیدە زیانبەخشەكانی تێدایە و دەبنە هۆی نەخۆشی قەڵەوی و دڵ و زهایمەر و شەكرە.
سێیەم، خواردنەوە وزەبەخشەكانە، لەبەرئەوەی كافایین و شەكریان زۆر تێدایەو دەبێتە هۆی ماندوبوونی مێشك و بەرزكردنەوەی ئاستی لێدانی دڵ.
نانی گەنم دووەم مەترسیدارترین خواردنە، لەبەرئەوەی كاربۆهیدراتی سادەی زۆر تێدایە، كە دەگۆڕێت بۆ شەكر و خواردنیشی زۆر دووبارە دەبێتەوە و دەبێتە هۆی قەڵەوی و هاندانی دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەكان و مرۆڤ وێران دەكات.
یەكەم مەترسیدارترین خواردنیش، شەكری سپییە، لە هەموو خواردنەكانی دیكە مەترسیدارترە، لەبەرئەوەی دروستكراو و پاڵاوتەیە، خانەكانی شێرپەنجە لەسەر شەكری سپی دەژین، چۆن مێروولە لە شەكر دەوروكێ، ئاواش خانە شێرپەنجەییەكان تێی دەوروكێن، هەروەها دەبێتە هۆی تێكدانی هۆرمۆنەكان و كاریگەریی هەیە لەسەر نەزۆكی و پیتاندن و دروستبوونی كیس لای ژنان.
ئا: کوردەوان سەعید
سەرچاوە: knwe