میللەتی کورد لەباشوور لەیارییەکە تیگەیشتووە،بەڵام سەرۆک ..هێشتا !

 

د.توانا 

 

دوای سەردانەکەی ئەردۆگان  بۆ بەغدادو ئیمزاکردنی چەپکێ ڕێککەوتننامەی بازرگانی وئەمنی گرنگ ، وەسەردانیێکی پاشکۆکردن ولاوازکردنی ڕۆڵی هەرێم بە سەردانیکردنی بیرخستنەوەو هەڕەشەی ئەمنی ..
ئێستا هەموان لایەنەکان بەدووپارتەکەی دەسەڵاتیشەوە تێگەیشتوون کە حکومەتێکی تەکنۆکرات لەدەرەوەی بەرژەوەندی خێڵەکی وحیزبی تەنها چارەسەرە ..

ئەمڕۆ پارتی ویەکێتی دەیانەوێت  وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچن لەژێر بەپرسیارێتی سی وسێ ساڵ  هەڵسوڕانی حکومەتی شەراکەت لە پەنجا بە پەنجاوە تا حەفتاوپێنج بەبیستوپێنج ..! لەم حوکمرانیە نەخۆشەدا هەموو ڕێژەکانی ئازادی وزانین وپەروەدە،گوزەرانی ،تەندروستی ،ئاسودەیی هاوڵاتیانی مام ناوەندی ئەم هەرێمەی هێناوەتەخوارەوە، تەنها شەپۆلی گەندەڵی ولەگرێژەنەدەرچوون وبەرەڵایی  وڕێژەی دەوڵەمەندبوونی نایاسایی گیرفانی بەرپرس وبازرگانەکانی شەریکی خۆیان بەرزکردۆتەوە..!
ئێستاش بەرتەسکبوونەوەی ڕێرەوی کارکردن بۆ ئەوانەی سی وسێ ساڵە وتائەمڕۆش لەوەهمدا دەژین  خۆیان بەسەرۆک دەزانن ،هێندەی بژاردەی زۆریان لەبەردەمدا نیە،لەڕاستیدا ئەم سەرۆکانەی ئەمڕۆ جیاوازییەکیان تیا بەدی ناکرێ لەگەڵ سەرۆک خێڵ و ،میرنشین  ودەسەڵاتە کورت وکوێرە بێئاگاکانی سەد ساڵ پێش..ئەمڕۆ فیلمەکان دووبارەن ! ئەوانەی مێژوو ناخوێننەوە ئێستاش نەیانزانی کە ڕێککەوتن لەگەڵ براکان گرنگترە لە بوون بەپیاوی داگیرکەران ..
ئەوانەی کەوتنە پێش سەفەوی و عوسمانلی نەیانتوانی هێندەژیربن دەستی براکەیان بگوشن وماچبکەن زۆرپیاوانەو  ژیرانەترە لەپەلکێشکردنی داگیرکەران  بۆشەری براکانیان ..!
تائەمڕۆ کورد ( بسمارک )ێکی تیا هەڵنەکەوت، گشت براکان کۆکاتەوە لەژێر ئاڵایەکدا..
(  شێخ زاید )ێکی خۆنەویستی تیا دروست نەبوو گشت براکان کۆبکاتەوەو  یەکیانبخات..!
یان ڕاستیەکەی هەر ئەمەیە.ئێوە ڕاست ناکەن لەگەڵ براکانتان ،ناتانەوێ یەکبگرن..
ئێوە   مێژووبۆتان  گرنگ نیە ،چونکە  هەرگیز نایخوێننەوە ! 
ئێوە دەتانەوێ هەرخۆتان براگەورەبن ..براکانتان  ئەزبەنی وئەزغولامتان بۆبڵێن ..!
ئێوە دڵی داگیرکەرەکانتان مەبەستە ..نەک دڵی براکوردەکانتان !
ئێوە لەدوژمنی داگیرکەر ناترسن هێندەی لە براکانتان زەونەقتان چووە  !
ئێوە بەرژەندی خۆتان و نەوەکانتان مەبەستە نەک پاشەڕۆژی پڕ نەهامەتی وژێردەستەیی نەوەکانی کورد..
تائەمڕۆ وئەم چرکەساتەش ئێوە لەخەمی کوردانەبوون ونین ، ئێوە تەنها لەخەمی بازرگانی و کورسی ودەسەڵاتی بکوژوببڕدان بۆخۆتان ونەوەکانتان..شەراکەتی بازرگانی داگیرکەرانی کوردستان پێباشترە لە شەراکەتی براکانتان ..!
ئێوە دەترسن داگیرکەرەکانی کوردستان مەرزەکانتان لێدابخەن وگومرگ وبازرگانیتان نەمێنێ..!
ئێوە دەتانەوێ  براگەورەبن ،سەرۆک بن ،مەرجەع بن بڕیاردەری بێ ڕکابەر بن ،قسەتان رەت نەکرێتەوە..
بەڵام لەواتای براگەورە بوون تێنەگەیشتوون!
نازانن سەرۆکایەتی وسەرۆک بوون چۆنە!
بێگومان لە مەرجەع وبڕیاردەریش تێنەگەیشتوون ،ونایزانن چونکە پلەی خوێندن وتێگەیشتن و زانیاری گشتینتان ڕێگەنادات ..!
ئایا ئێوە خۆتان ساوێلکەن یان وەک کاری هەمیشەیتان میڵڵەت بە گەوج دەزانن ..؟ 


ئەوەی ئەردۆگان لەسەردانە چەندکاتژمێرە کورت  وبەمەبەستدارەکەی پاش سەردانی بەغداد گەیاندی بەئێمەی میللەت گشتمان تێگەیشتین .. نەوهەر سووکایەتی بەکوردو کوردستان وسیمبولی قەڵاو ئاڵاو پایتەخت نەکرد..بەڵکو بەئێوەشی کرد .چەند ڕێزی گرت لەئاڵای پیرۆزی کوردستان وئاوڕی لێدایەوە..هەرئەوەندەش  ئاوڕی لەخەبات وخوێنی هەزاران شەهیدانی بەرهەم‌ هێنەری ئەوئاڵایەوحکوتی کوردستان وفیدراڵی گرت..

ئەوبێڕێزی بە پەرلەمان وفیدراڵیش کرد ،بردینیەوە بۆ زەمانی پاشایەتی بۆ(باکوری عێراق!)  تەنانەت وەک سەدامی دیکتاتۆریش بەدەمیا نەهات بڵێ هەرێمی کوردستان ... 
ئایا  ئێوە دڵتان زۆرخۆشە بە هاتنی شەریکی بازرگانی وئەمنییتان،  ؟

ئێوە تەنها ئەوەی گرنگە بۆتان  پاراستن و درێژەدانی نا شەرعی ومانەوەتان لەسەر کورسی دەسەڵاتی شەل وگێڕتان  ؟

هاوکاری سەربازی وئۆپەراسیۆنی هاوبەشتان لەدژی براکانتان ؟ 

 درێژەدان بە گومرگی سەرسنووروبازرگانی نایاسیتان .. ؟

یان ئێوە  زۆر دەمیکە بێمنەتن لە چارەنوسی  میللەت قیروسیا تان کردووە لەمنداڵ ونەوەی  دواڕۆژی میللەت.. !
ئێوە بەرپرسن لە هەموو نەهامەتیەکان..
لەفرۆشتنی زەویەک بەناوی کوردستان 
ڕووزەردی دەچننەوە لە دونیاو لەئاسمان ..
 قومارکرنی گەوجانەتان بە پاشەڕۆژی میللەتی کورد ..
ئێوە بەرپرسن لەچی بۆ میللەت پێشدێت لەسایەی لووتبەرزی ونەزانین حوکمڕانی وگەندەڵیتان ..
ئێوە دەبێت بدرێنە دادگای جیهانی  لەبەرامبەر گشت تاوانەکانی ئەنجامتان داوە لەماوەی حوکمڕانی گەندەڵتان..

هێشتا هەر لووتبەرزن بێمنەتن داوای لێبوردن ناکەن ،چۆڵی ناکەن ..

کەوتن دوای کەوتن دەیان جار..هەرنەبوون بەسوار..

دەسوڕێنەوە لەشوێنی خۆتان  پەلامارئەدەن دەستوبرد بێگوێدانە کات،پاشەڕۆژو مێژووی میللەتیێ بەناوی کورد.