مامەی ماستفرۆشی کورد چۆن کرا بەتورک


چیرۆکی ڕاستەقینەی پاڵەوانە کوردەکەی مەرەش  و پەیکەرە نەمرەکەی بە جلوبەرگی کوردیەوە 
 

دوای ڕووخانی خەلافەتی عوسمانی، لەدابەشکردنی میراتی پیاوەنەخۆشەکە  فەرەنسا سوریای بەرکەوتبوو ، سوپای فەرەنسا ڕووبەڕوی بەرەنگاری یەکی بێ وێنە دەبوونەوە لەلایەن کوردی شارەکانی دمشق وهاڵیبۆ وهەما وعەفرین وکۆبانی  هەروەها لەشارەکانی مەرەش وئورفەو شانلی ئۆرفەوە پێش دابەشکردنی باکورو ڕۆژئاواو دیاریکردنی سنووری دەستکرد نێوان ئینگلیزو فەرەنسا بەگوێرەی ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ !

کاتێ فەرەنسا  چووە ناو شاری (مەڕەش) لە باکوری کوردستان هەموو ژنانی کورد لەو کاتەدا پەچەوعەبایان  دەپۆشی .
سەربازەکانی دەسەڵاتی  فەرەنسی ژنەکانی ئەوشارەیان دە بینی کە سەرپۆشیان بەسەرەوە بوو پێیان دەووتن : خەلافەتی عوسمانی داگیرکەر نەما وە وهەڵاتووە ، ئێستاش ئێوە لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادان، ئێوە ئازادن ،پەچەکانتان لادەن ...

بەڵام ژنە کوردەکانی مەرەش  ئامادە نەبوون پەچەکانیان فڕێدەن ..
  لەگۆڕەپانێکی شاری مەرەش پێاوێکی کورد بەجل وبەرگی کوردی یەوە ڕۆژانە لەوێدا شیر وپەنیروماستی دەفرۆشت هەربەناوی مامەی ماستفرۆش  دەناسرا، ڕۆژێک  خانمێکی کورد خەریکی شیرکڕێن بوو لەوپیاوە ئەفسەرێکی فەرەنسی وچەند سەربازێک کەلەوێدابوون ئەم خانمەیان  بینی کەسەرپۆشی بەسەرەوە بوو، ئەفسەرەکە لێ ی چووە پێشەوە ویستی لەخانمەبگەێنێ کەسەرپۆشەکەی لاببات ،چەند جارێک بەفەرەنسی داوای لێکرد ،بەڵام خانمە کوردەکە وەڵامی نەدایەوەچونکە لەزمانەکەی تێنەئەگەیشت  بۆیە ئەفسەرەکە دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی پەچە لەسەر ژنەکە لاببات  ،ژنەکە قیژاندی وچووەوە بەگژ ئەفسەرەکەدا، خەڵکێکی زۆر کەلەوناوە بوون دێن بەدەم هاواری خانمەکوردەکەوە وخڕبونەوە ،

مامەی شیرفرۆش کەئەم کارەی ئەفسەرەکەی بینی  هەربە و دەمانچەیەی کە لەبەر پشتێنەکەیدا هەڵیگرتبوو، یەکسەردەمانچەکە ڕادەکێشێ وهەرلەوێدا سەربازە فەرەنسی یەکە دەکوژێت 
سەربازەکان دەست دەکەن بە تەقە لەخەڵکەکە وبرینداروکوژراوی لێدەکەوێتەوە .هەرلەوێدا مامەی شیرفرۆش دەکوژن ، خەڵکەکە ئەوەندەی کە کۆدەبنەوەو پەلامار ئەدەن وڕادەپەڕن . دوای ئەم ڕووداوە شۆڕشێکی بەرفراوان لەشاری مەرەش ودەوروبەری سەریهەڵدا کە بووە هۆی دەرکردنی سەربازانی فەرەنسا و ڕزگارکردنی شاری مارەش.
کاتێ مستەفاکەمال پەلاماری شارە کوردیەکان ئەدات وبەفێڵ وبەڵێنی درۆ دوایی  زۆر دڕندانە  بەزەبری هێزو  تۆپخانە  پاش چەندین  نەبەرد وداستانی شەڕی خوێناوی خاکی کوردستانی باکور داگیردەکات ، ئنجا دەست دەکەن بە قەدەغەکردنی زمان وفەرهەنگ وهونەری گۆرانی  کوردی وگۆڕینی دیمۆگرافیای  کوردستان .هەرلەم بەرنامەیەدا دەست دەکەن بە شێواندن ودزینی ڕاستی یە مێژووییەکانی کورد !

 ئەم چیرۆکە یەکیکە لەهەزان هەزار دزین وشیواندنەکانی داگیرکەری بێ مێژووی دەوڵەتی ترک  بەمەبەستی دروستکردنی مێژوویەکی ساختە بۆ ترکی داگیرکەرو سڕینەوەی  مۆرک وناسنامەی کوردی . لەدروستبوونی دەوڵەتی تورک ئەم  مافەیان بەخۆیان داوە  کە داستانی بەرگری یانەی کورد  بشێوێنن وبیکەن بەتورکی !  بەڵێ چۆن خاکەکەی مامەی ماستفرۆش داگیردەکەن هەروا مێژووەکەی مامە ماستفرۆشیش داگیربکەن وبیشێوێنن ....  ئەمڕۆهەرلەو گۆڕەپانەدا  پەیکەری مامەی شیرفرۆشی کورد  ڕزگارکەری پارێزگای مەرەش  بەڵام بەناوێکی  ترکی(ئیمام سۆتجۆ،) دانراوە  ، کە تێیدا وێنای ژنێکی ڕووپۆش دەردەکەوێ، ئەفسەرەکە کەوتۆتە سەرزەوی هێشتا  ڕووپۆشی خانمەکەی بەدەستەوەیە، 

پاڵەوانە کوردەکە، مامەی شیرفرۆش بەجل وبەرگی کوردی یەوە و دەمانچەکەی دەستی .

بەڵێ ئەم  چیرۆکە ، کە لە پاڵەوانێتی مامەی شیرفرۆشی کورد هەربە جلوبەرگی کوردی یەوەیە  کراوە بەتورک بووەبە (ئیمام سوتجو)کراوە  بە وانە دەوترێتەوە لە قوتابخانەکان..
ئێستا زانکۆیەکی تورکی هەیە بە ناوی  مامەی شیرفرۆش(ئیمام سۆتجۆ)
هەروەها زۆرێک لە وەقف و ڕێکخراوە خێرخوازیەکان ناوی ئەویان هەڵگرتووە.