مامۆستایانی ناڕازی داوای مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان دەکەنەوە

 

 

عوسمان گوڵپی یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە بڵاوکراوەیەکدا داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات و تیایدا داوای مووجە پاشەکەوتکراوەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

شەوی ئەمشەو یەکشەممە عوسمان گوڵپی یەکێك لە چالاکوانان و نوێنەرانی  مامۆستایانی ناڕازی لە بڵاوکراوەیەکدا داوای دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات و دەڵێت، کاتی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ میکانزمێك بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دابنێت.

ئەو چالاکوانە دەڵێت،"ئەمانە پارەیان نەبوو بۆیە مووچەیان نەدەدا ئەوەتا ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی تەواوی مووچەخۆران دەنێرێت و داهاتی ناوخۆش کە زۆر زیاترە لەوەی باس دەکرێت و نادرێتە مووچە کەواتە داهاتی ناوخۆ بە فرۆشتنی نەوتی قاچاخیشەوە بکەنە هۆکارێک و بە میکانزمێک بیدەنەوە بە مووچەخۆران."

دەقی بڵاوکراوەکە: 

عوسمان گوڵپی یەکێك لە چالاکەکانی مامۆستایانی ناڕازی نوسیویەتی: لە پاشەکەوتەکەتان مووچە پاشەکەوتەکەمان بدەنەوە کاتی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ میکانزمێك بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دابنێت، تاخەڵک باوەڕ بکات(کە نایکات) ئەمانە پارەیان نەبوو بۆیە مووچەیان نەدەدا ئەوەتا ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی تەواوی مووچەخۆران دەنێرێت و داهاتی ناوخۆش کە زۆر زیاترە لەوەی باس دەکرێت و نادرێتە مووچە کەواتە داهاتی ناوخۆ بە فرۆشتنی نەوتی قاچاخیشەوە بکەنە هۆکارێک و بە میکانزمێک بیدەنەوە بە مووچەخۆران وەك بەشێك لە گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان چونکە کاتێک حکومەتی عێراق مووچەی تەواوەتی مووچەخۆران بدات، ئەوا داهاتی ناوخۆ دەبێتە پاشەکەوت و زیادە بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە لە پاشەکەوتەکەتان مووچە پاشەکەوتەکەمان بدەنەوە

عوسمان گوڵپی

سەرچاوە : هاوڵاتی