له فێستیڤاڵێكدا له شاری بیگدۆشچی پۆڵه‌ندا، جیا له كاره هونه‌رییه‌كانی تری كه پێوه‌ست به كورد و كوردستانن، هاوكات پێشانگه‌یه‌ك له ژێر دروشمی ” كوردستان- ڕووخساره‌كانی ڕزگاربوون” له مۆزه‌خانه‌ی شاری بیگدۆشچی ئه‌و وڵاته كرایه‌وه. له‌و پێشانگه‌یه چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارییان تێدا كردووه.
پێشانگه‌كه پێكهاتووه له ده‌یان كاری هونه‌رمه‌ندانی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه‌وه كه بریتین له تابلۆ، گرافیك، وێنه‌كێشان، ڤیدیۆ ئارت و ئینستهلێشن و وێنه. ئه‌م پێشانگه‌یه به گه‌وره‌ترین نمایشكردنی به‌رهه‌می ده‌سته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌ناسرێت كه تا ئێسته له ئه‌وروپا ڕێكخرابێت.
ته‌واوكه‌ری پێشانگه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده له بۆنه یاده‌وه‌رییه‌كان وه‌ك نمایشكردنی فیلم، كۆنسێرت و سیمینار له‌باره‌ی مێژوو و كولتووری كوردستان.
نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا، هاوكار و یاریده‌ده‌ری ئاماده‌كردن و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه و كۆی به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌یه. له كوردستانه‌وه حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداریی كردووه.
پێشانگه‌كه به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ھه‌رێمه‌كه‌ی پۆڵه‌ندا و سه‌رۆكی شار، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیریی ھه‌رێمه‌كه و به‌ئاماده‌بوونی زیاد ڕه‌ئووف نوێنه‌ری حكوومه‌تی ھه‌رێم له پۆڵۆنیا كرایه‌وه.
پرسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك بوو له‌و مژارانه‌ی له وتاره‌كانی به‌رپرسانی شاری بیگدۆشچ له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه باسی لێوه كراوه، به‌رپرسانی بیدگۆشچ له وتاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، پۆڵه‌ندا هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر به دۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام كۆڵی نه‌دا و به‌رهه‌مه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوو، بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵی زیاتر بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هونه‌ر و كولتووریش یه‌كێك له‌و رێیانهیه كه كورد ده‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگرێت تا ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی به دنیا پێشان بدات.
فێستیڤاڵ و پێشانگه‌كه تا رۆژی ۳۱ ی ئاداری ۲٠۲۳ درێژه‌ی ده‌بێت.
سەرچاوە: wishe- وشیار ئەحمەد ئەسوەد