كۆنسێرتێك بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ هونه‌رمه‌ند خالید سه‌ركار كۆنسێرتێك بۆ هاوكاری‌ تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ له‌ سلێمانی‌ سازده‌كرێت.
كۆنسێرتی‌ گۆرانی‌ و میوزیكه‌كه‌، له ‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ داهاتوو له‌لایه‌ن رێكخراوی هاوكاری بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ سازده‌كرێت. كه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به‌ شێوه‌ی‌ خۆبه‌خش به‌شداری‌ تێدا ده‌كه‌ن و داهاتی‌ كۆنسێرته‌كه‌ش بۆ تووشبوانی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا.
بڕیار وایه‌ كۆنسێرته‌كه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو به‌ به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستان، به‌ڕێوه‌بچێت و داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت.

 

سەرچاوە: knwe